بەشـی یەک

339 41 70
                                    

هەرگیز نەم ئەزانی ژیان هێندە سەیرە
هەندێک جار زۆر دڵخۆشمان دەکات
هەندێک جاریش بە شێوەیەک ئەمان شکێنێ وەک ئەوەی نەبوبین.
----

بەیانیەکی جوان وەک هەمیشە خۆر خەریکی هەڵدەهات
چاوەکان تێر نەدەبوون بە بینی هەور و ئاسمان

لە ماڵێکی ئاسایی کچێک هەیە بە ناوی (هاڤین) کاژێر ٦ بەیانیە خەوتوە زۆرر بە ئارامی وەک ئەوەی هیچ ئازارێک نەبێت لە ژیانی..

لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا بە خەواڵیەوە مۆبایلەکەی هەڵگرت و بە گوێیەوە گرت

سڵاو بەرێز تۆ هاڤینی؟

منم ،فەرموو

بە بێزاریەوە گووتی چونکە لە خەوێکی زۆر خۆشەوە هەڵسێرندەا

بەرێز ، ئێمە لە نەخۆشخانەی (میلان)ەوە تەلەفۆنت بۆ ئەکەین من سکرتێر ئێمام

لەو کاتەیە هاڤین پێی سەیر بوو بەو کاژێر ٦ ی بەیانیە بۆچی لە نەخۆشخانەوە پەیوەندی پێوە دەکەن.

خۆشحال بووم، بەڵام بۆچی پەیوەندیت بە منەوە کردوە

هاڤین وای گووت کاتێک کەمێک لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە.


بەڕێز، تەرمێک هەیە لای ئێمە خاتوونێکە تەمەنی لە نێوان ٢٠-٢٥ ساڵ دەبێ ناوی (نالان) ە ئێوە ناسیاوی ئەون؟

هاڤین بۆ چەند چرکەیەک بێدەنگ بوو وا دیارە زۆر بە باشی ئەو کەسە دەناسێ!

تەرم؟؟
وای گووت بە دەنگێکی لەرزۆکەوە

بەڵێ ، بەڕێز تکایە ئەتوانن بێن دڵنیابنەوە کە ناسیاوی ئێوەیە


ئئئ بەڕێز گووتت چی نەخۆشخانەیەک؟
هاڤین وای گووت کاتێک بە تەواوی لەسەر جێگایەکەی هەڵسایەوە

نەخۆشخانەی (میلان) لەسەر ڕێگای میترۆکان.


تەواو تەواو سوپاس خواتان لەگەڵ من هەر ئێستا یەم.

خــوێــنی گـــوڵ~Where stories live. Discover now