هەرگیز نەم ئەزانی ژیان هێندە سەیرە
هەندێک جار زۆر دڵخۆشمان دەکات
هەندێک جاریش بە شێوەیەک ئەمان شکێنێ وەک ئەوەی نەبوبین.
----بەیانیەکی جوان وەک هەمیشە خۆر خەریکی هەڵدەهات
چاوەکان تێر نەدەبوون بە بینی هەور و ئاسمانلە ماڵێکی ئاسایی کچێک هەیە بە ناوی (هاڤین) کاژێر ٦ بەیانیە خەوتوە زۆرر بە ئارامی وەک ئەوەی هیچ ئازارێک نەبێت لە ژیانی..
لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا بە خەواڵیەوە مۆبایلەکەی هەڵگرت و بە گوێیەوە گرت
سڵاو بەرێز تۆ هاڤینی؟
منم ،فەرموو
بە بێزاریەوە گووتی چونکە لە خەوێکی زۆر خۆشەوە هەڵسێرندەا
بەرێز ، ئێمە لە نەخۆشخانەی (میلان)ەوە تەلەفۆنت بۆ ئەکەین من سکرتێر ئێمام
لەو کاتەیە هاڤین پێی سەیر بوو بەو کاژێر ٦ ی بەیانیە بۆچی لە نەخۆشخانەوە پەیوەندی پێوە دەکەن.
خۆشحال بووم، بەڵام بۆچی پەیوەندیت بە منەوە کردوە
هاڤین وای گووت کاتێک کەمێک لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە.
بەڕێز، تەرمێک هەیە لای ئێمە خاتوونێکە تەمەنی لە نێوان ٢٠-٢٥ ساڵ دەبێ ناوی (نالان) ە ئێوە ناسیاوی ئەون؟
هاڤین بۆ چەند چرکەیەک بێدەنگ بوو وا دیارە زۆر بە باشی ئەو کەسە دەناسێ!
تەرم؟؟
وای گووت بە دەنگێکی لەرزۆکەوەبەڵێ ، بەڕێز تکایە ئەتوانن بێن دڵنیابنەوە کە ناسیاوی ئێوەیە
ئئئ بەڕێز گووتت چی نەخۆشخانەیەک؟
هاڤین وای گووت کاتێک بە تەواوی لەسەر جێگایەکەی هەڵسایەوەنەخۆشخانەی (میلان) لەسەر ڕێگای میترۆکان.
تەواو تەواو سوپاس خواتان لەگەڵ من هەر ئێستا یەم.
YOU ARE READING
خــوێــنی گـــوڵ~
Aventuraپیاوێک دوای ئەوە پێی دەڵێن کە ژنەکەی خۆی کوشتوە و زۆر بێهیوا دەبێت هەموو ڕۆژ بە خوێندنەوەی یاداشتەکانی ژنەکەی ژیان بەڕێ دەکات بەڵام دوایی بۆی دەر دەکەوێ هۆکاری ئەوەی ژنەکەی خۆی کوشتوە کەسێکە.