بەشی شەش

130 30 22
                                    

چاوەڕيم نەدەکرد چیرۆکەکە هێندە تایبەت بێت پێم وابوو زۆر ئەکتیڤ نابێت بەڵام باشە تا ڕادەیەک سوپاس بۆ پشتگیریەکانتان ڤۆت بکەن ئەزیزانم.🌜.

---

لەم نێوەندەیا پیاوێکی توڕە و بێ ئارام هەبوو لەگەڵ ئافرەتێک کە نازانێ چۆن ئەو پیاوە تێ بگەیەنێ ئەوانیش سەحەر و ئارش بوون.

ئارش بەشێوەیەک توڕە بوو ئەگەر مستێکی لە مێزەکە دابا ئەکید دەیشکاند چونکە پیاوێکی بەهێز بوو لەگەڵ ئەوەش سەرباز بوو

سەحەر هەموو بوێری خۆی کۆ کردەوە چونکە ئارش خۆی ویستی بۆی ڕوون بکاتەوە گوتی


سەحەر: برا بێنرخەکەت دەستدرێژی کردۆتە سەری و لێشی داوە و) بە توڕەیەوە گوتی

ئارش بە بیستینی ئەوەە شێت بووو


سەحەر: براکە و لەسەر پلیکانەکات فڕێی دابوویە خوارەوە دەمووچاوی بریندار بوو هەستت پێی نەکرد؟

ئارش سەرنجی دەمووچاوی نالانی دابوو لێشی پرسیبوو کە بەچی وای لێهاتوە نالانیش درۆی لەگەڵ کردبوو گوتبووی بە دەرگا کەوتوە..




ئارش: بۆچی بــ..ۆچی پێی نەگووتوم؟
ئارش گووتی کاتێک گریان لە چاوەکانی دەهاتە خوارەوە



سەحەر: چونکە نەیدەویست تۆ توشی کێشە بیت.




ئارش هەناسەی تەنگ ببو ئەسڵەن وێران بووو نالانی خۆشەویستی هێندە ئازار درابوو





ئارش: ئەی بۆچی دوایی ئەو هەموو ماوەیە خۆی کوشت؟

سەحەر: ئێمە زۆر دڵمان داوە چاوەڕێی تۆی دەکرد بگەڕێیتەوە تا ئەو شەوەی لەگەڵ ئێمە هاتە دەرەوە لە ناکاو نامەیەکی بۆهات سەیری مۆبایلەکەی کرد ڕەنگی تێکچوو و ڕۆشت.





ئارش لەوە زیاتر بەرگەی نەگرت و ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی مۆبایلەکەی نالانی کردەوە تا بزانێ ئەو نامەیە چیبوو




چویە جێگای نامەکان نامەیەکی بۆ هاتبوو لە ڕۆژی چوارشەمە هەر ئەو ڕۆژەی نالان خۆی کوشت نامەکە لە کاژێر ١٢:٣٠ هاتبوو.

ئارش نامەکەی کردەوە نوسرابوو




ئەگەر بەگوێم نەکەیت هەمان شتی جاری پێشووت بەرامبەر دەکەم تێگەشتی وەرە هەمان شوێن.

خــوێــنی گـــوڵ~Where stories live. Discover now