هاوڕێیان شێوازی نوسینەکەم دەگۆڕم بە شێوازەکەی تر زۆر ماندوو ئەبووم هەوڵ ئەیەم جوانتر شی بکەمەوە بۆتان ئینجا لە ڕۆژێکدا ئەوە ٣ پارت دانێم بۆتان ئێوە زۆر ئازیزن☀️.
---/
ئارش بە مۆبایلەکەی خۆی و نالانی هەڵگرت و بەرە و شووینەکە چوو ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند وو دابەزی سەرنجێکی شوێنەکەی نالانی دا کە لەوێ دۆزیبویانەوە
دواتر چوویە کافێیەکە نالان هەمیشە لەگەڵ هاوڕیکانی لەوێ کۆدەبونەوە چاوی گێڕا سەحەری بینی کە دانیشتوە و مۆبایلەکەی لەدەستە
ئارش بە خێرایی چویە لای دانیشت
سەحەر بە بینی ئارش مۆبایلەکەی دانا و پێی سەیر بوو کە نالانی لەگەڵ نەبوو
سەحەر: ئەی نالان؟
بە سەرسورماویەوە گوتیئارش: واز لەو بێنە دەمەوێ قسە بکەین
بە جدی گووتیسەحەر: بەڵام تۆ گووت نالانیش یەت
بە توڕەیەوە گوتیئارش: ئەو نەیتوانی بێت من هاوسەری ئەوم مافی ئەوەم هەیە قسە لەگەڵ هاوڕێکەی بکەم وایە؟
سەحەر نەیتوانی هیچ بڵێ چونکە ئارشی ڕاستە
سەحەر: چیت دەوێ لە من؟
ئارش: مەبەستم لەو نامانە چیبوو کە بۆ نالانت نارد.
سەحەر شڵەزا دەیویست ئەو شڵەژاویەیی بشارێتەوە بەڵام نەیدەتوانی
سەحەر: بۆچی پسیارت لە هاوسەرەکەت نەکرد
ئارش نەیتوانی هیچ بڵێ و بابەتەکەی گۆڕی
ئارش: بۆچی شڵەژاوی پسیارێکی ئاساییم کرد
سەحەر: بەڕێز ئارش بەم کاژێر ١٠ ی بەیانیە منت هێناوەتە ئێرە و گوتت نالان لەگەڵت دێت و هاتووی دەتەوێ قسەکانم بۆت ڕوون بکەمەوە؟ بە چی مەبەستێک؟
ئارش بۆ چەند چرکەیەک سەیری سەحەری کرد
ئارش: سەیری دواتەوە بکە
سەحەر ئاوەڕی یایەوە لە پەنجەرەکەوە و شەقامێکی بینی و لە بەرامبەری بینایەکی بەرزی لێبوو
سەحەر ئاوەڕی یاوەو بە گوومانەوە سەیری ئارشی دەکرد ڕوخساری ئەوەی دەردەخست چاوەڕێی ڕونکردنەوەیە
YOU ARE READING
خــوێــنی گـــوڵ~
Adventureپیاوێک دوای ئەوە پێی دەڵێن کە ژنەکەی خۆی کوشتوە و زۆر بێهیوا دەبێت هەموو ڕۆژ بە خوێندنەوەی یاداشتەکانی ژنەکەی ژیان بەڕێ دەکات بەڵام دوایی بۆی دەر دەکەوێ هۆکاری ئەوەی ژنەکەی خۆی کوشتوە کەسێکە.