سەلام چۆنن، کاتێکی زۆرە پارتم دانەناوە. ببورن توخواا، ئەکید چەند شتەک لە ژیانم ڕویدا بۆیە کەمێک دوور کەوتمەوە هیوادارم ئەو پارتەتان بە دڵ بێت ڕووحەکانم ❤️.١ ساڵ تێپەڕیوە .
هاڤین ی خوشکی نالان هاوسەرگیری کردوە و دووگیانە ، لەگەڵ هاوسەرەکەی زۆر دڵ خۆشەوە و لە ئەنتالیا دەژی.
ئارشیش ماڵەکەی گواستۆتەوە بەڵام هەموو هەفتەیەک دێت و گوڵەکانی نالان لە باخچەکە ئاو دەدات و گرنگیان پێ دەدا.بێگوومان ناتوانێ نالان لەبیر بکات
کەیسەکە هێشتا لە دادگایەوە و براکەی ئارش ونە.
-----------------
کاژێر ٥:٠٠ ی ئێوارەیە خەریکە خۆر ئاوا دەبێت و مانگ دەردەکەوێ، ئارش لە رێگایە بەرە و ماڵەوە ، بەڵام لە ناکاو دڵی داوای ئەوە ئەکا بچێتە ماڵەکەی پێشووتری و سەردانيکی بکا ، چونکە کاتێکی زۆرە نەچوە بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی شار بوە سینەمی خوشکی هەندێک کێشەی هەبوو.
وە بیر دەکاتەوە کە ئەو شەوە لەوێ بمێنێتەوە و کەمێک ئاسوودە بێت.
کە دەگاتە ئەوێ تێبینی ئەوە دەکات، کە دراوسێیەکی نوێیان هاتوە. هەر لە تەنیشت ماڵەکەی ئەوان. وە خەریکی گواستنەوەی کەلووپەکانن بۆ ژورەوە.
بەڵام گرنگی پێنادا و دەرگای ئۆتۆمبێلەکە دادەخاو کەمێک لە باخچەکە پیاسە دەکات و گولەکان ئاو دەدات.
وە دوای ئەوەی تەواو دەبێت دەرگای مالەکە دەکاتەوە و دەچێتە ژورەوە و، چاکەتەکەی دادەکەنێ و لەسەر قەنەفەکە دای دەنێی و و پەرداخێک ئاو دەخواتەوە و بەرەو سەرەوە بەڕێ دەکەوێ. بە هۆی سەرئێشەکەیەوە و لەسەر سیسەمە پاڵ دەکەوێ بۆ ئەوەی کەمێک ئاسوودە بێت.بەڵام کەمێک خۆی لار دەکاتەوە بەرەو لای چەپ و بۆنی سەرینەکە دەکات، وە هەست بە بونی نالان دەکات لە بەرامبەری.
کە وا هەست دەکات دەستەکانی نالان لەسەر ڕومەتەکانی بەڵام کاتێک چاوی دادەخات و دەیکاتەوە ، بۆی دەردەکەوێ تەنها خەیاڵێکە. و هیچی تر نیە.
لە ناکاو لە دەرگای ماڵەکەی دەدرێ و ئارشیش ڕادەچلەکێی و دەچێتە خوارەوە تا بزانێ کێیە.
ئارش دەرگاکە دەکاتەوە و دەبینێ کچێکی ، باڵا مامناوەند قژی تا سەر سینەیی درێژ تر ، چاوەکانی سەوزی کاڵ ،
کچەکە: سڵاو ئەو کاتەو باش.
ئارش: سڵاو لەتۆش .
کچەکە: ببورە ئەگەر بێزارم کردبیت ، من دراوسێی تۆم لە خانووی تەنیشتت دائەنیشم .تازەم لێرە
ئارش : نانا بێزاری چی ، خۆشحاڵم.
کچەکە: ڕاستی پێویستە بچمە فرۆشگایەک، بەڵام نایدۆزمەوە ئەتوانی یارمەتیم بدەی؟
ئارش: بەڵێ بەڵێ ئەتوانم شوێنەکەت پێ بڵێم؟
کچەکە: نا من لێرە شارەزا نیم نازانم ئەگەر بتوانم بیدۆزمەوە.
ئارش : تێگەشتم کەوایە من شوێنەکەت نیشان دەدەم ئەگەر ئاسایی بێت.
کچەکە:ئاساییە، زۆر خۆشحال دەبم گەر یارمەتیم بدەی.
ئارش چاکەتەکەی هێناو ولەگەڵ کچەکە کەوتنە ڕێ، بەدەم ڕێگاکەوە کەوتنە ڕێ و کچەکە گوتی:
کچەکە: وا دیارە کاتێکی زۆرە لێرە نیشتەجێی.
ئارش: بەڵێ نزیکەی ٧ ساڵ دەبێت.
کچەکە: فرۆشگا لیرەوە دورە؟
ئارش: بەڵێ ناوچەکەی ئێمە کەمێک بچوکە ، فرۆشگا لێرەوە دوورە.
-------
با ئەوەندە بەس بێت بۆ ئەمڕۆ ڤۆت بکەن یەلا دەییی
بەرای ئێوە ئەم کچە کێیە؟
YOU ARE READING
خــوێــنی گـــوڵ~
Adventureپیاوێک دوای ئەوە پێی دەڵێن کە ژنەکەی خۆی کوشتوە و زۆر بێهیوا دەبێت هەموو ڕۆژ بە خوێندنەوەی یاداشتەکانی ژنەکەی ژیان بەڕێ دەکات بەڵام دوایی بۆی دەر دەکەوێ هۆکاری ئەوەی ژنەکەی خۆی کوشتوە کەسێکە.