pov n\t
دوای ئەوەی لە ماڵی جۆنگ کووک هاتمە دەرەوە زۆر توڕەم هەستم بە بێزاری کرد نەم دەویست بچم بۆ لای کەس و نەم دەویست گوێم لەکەس بێت نەک لەبەر ئەوەی لە جۆنگ کووک توڕە بم بەڵکو لە خۆم توڕەم کە بەم شێوەیە قسەم لە بەرام بەر کرد لەو ماوەیەدا کارم زۆر بوو وە بیرکردنەوە لە خێزانەکەم ئاخۆ چۆن بن لەو ماوەیەیی کە جۆنگ کووک لێرە نەبوو زۆر هەستم بەتنهای دەکرد چەند جارێک هەوڵمدا پەیوەندی بە باوکم بکەم بەڵام ناتوانم چونکە دەزانم وەک جارەکانی ڕابردو پەیوەندیەکەم بەسەر دادەخاتەوە بەڵام بە جۆنگ کووکم نەوتوە ئەو خەم دەخوات کاتێک دەزاێت بیری خێزانەکەم دەکەم چونکە وا هەست دەکات کە ناتوانێت دڵ خۆشم بکات و خێزانەکەم لە بیر بکەم ئەوم خۆش دەوێت بەڵام واتای ئەوە نیە بتوانم خێزانەکەم لە بیر بکەم
pov jk 10:00
زۆر توڕەم چۆن توانی قسەیەکی لەم شێوەیە بکات واتا ئەو خۆشەویستی من نابینێت هەست بەوە ناکات چی دەکەم لە پێناوی من خۆم و کارەکەم خستۆتە مەترسی لە پێناوی ئەودا کە ئەوم خۆش ویست واتای ئەوە ناگەیەنێت هەرچی بیەوێت بیڵێت ئاا بە نەفرەت بیی دەمەوێ ئەم ناوە کاوڵ بکەم پەیوەندیم بۆ هات سەیرم کرد
کووکی : بەڵێ نینی
نینی : جۆنگ کووک چۆنی
کووکی : باش کارێکت هەبوو
نینی : لە ڕاستی دا ویستم بزانم ناوت لای تۆیە
کووکی : بۆچی نەهاتۆتەوە
نینی : نا لە دوێنێوە ناوت دیار نیە پەوەندی پێوەدەکەم هەڵی ناگرێت نەهات بۆ کاریش وتم لەوانەبێت لەلای تۆ بێت
کووکی : نزیکی کاتژمێر دوو ڕۆیشت لەلای من
نینی :ئەی بۆچی پەیوەندی هەڵناگرێت
کووکی : نینی چۆن تاوەکو ئێستا ئاگادارت نە کردوومەوە
( کەمێک بە توڕەیی )
نینی : ئێ من وامزانی هەر لای تۆیە تا کات درەنگی کرد ئەوسا وتم با پەیوەندیت پێوە بکەم
کووکی : باشە تەواو خۆم هەواڵت دەدەمەێپەوەندیەکەم داخس
کووکی : بە نەفرەت بی بەڵای خوا ئێستا لەکوێی
هەموو ئەمانەم بە توڕەیی و ڕقەوە وت زۆر توڕەم یەکسەر چومە دەرەوە لە ماڵەکە سەرەتا چوم بۆ پاڕکەکی نزیک ماڵی خۆی زوو زوو دەڕوات بۆ ئەوێ لەوێ نەبوو چوم بۆ مارێکێتەکە چەند شوێنێکی تر هەر نەبوو پەیوەندیم بە نینی کرد
نینی : چی بوو جۆنگ کووک
کووکی : هیچ نیە لای من ئەی تۆ هیچت نەزانی
نینی : نا هەر پەیوەندی پێوە دەکەم هەڵی ناگرێت باشە ئەم کچە هیچ شوێنێک نیە بۆی بڕوا تۆ بڵێی لەکوێ بێت
( کاتێک کە ئەم قسەیە وت کووکی یەکسەر بیری بۆ شوێنێک چوو )
کووکی : بەنەفرەت بێ چۆن بیرم لەوێ نەکردەوە
نینی : چی بوو زانیت لەکوێیە
کووکی : دەبێ پەیوەندیەکە دابخەمیەکسەر پەیوەندیەکەم داخست
بەڵای خوا هیوادارم لە وێ بی تۆبڵێی هیچی لێ بەسەر نەهاتبێت ئا نابێت بیر لەشتی خراپ کەمەوە ڕۆشتم بۆ پەو شوێنە ئەو هەرکاتێک دڵی تەنگ بێت دەڕوات بۆ کەنار دەریاکە بەخێرایی چوم بۆ ئەوێ ئۆتۆمبێلەکەم ڕاگرت بە خێرایی چوم بۆ لای کانارەکە بینم کچێک لە سەر لمەکە دانیشتوە پێڵاوی لە پێدا نی سەیری دەریایە بێدەنگەکە دەکات باشە ئێستا من لە کێشە دام پێویستە توڕەی خۆمی بەسەر بەتاڵ بکەمەوە و ئەوەی لە دڵمە پێی بڵێم یان درۆ بکەم ئاسایی دەر کەوم دەزانم ئارامی هی من نیە لەم کاتە نینی پەیوەندی کرد
YOU ARE READING
لە هەفتەیەکدا تەنها یەک ڕۆژ 18 +
Mystery / Thrillerلە هەفتە یەکدا تەنها یەک ڕۆژ بە ئاسای بژی18 کووکی : من خیانەتم نەکردوە ن/ت :بینیم کە ماچی ئەوت کرد