های گایز بەجدی زۆر حەیبە لۆ هەندەک تان لەگەڵ ڕێزم چیرۆکەکە دەخوێننەوە هیچ ڤۆتیش ناکەن ئاوا بڕوا پارتی نوێ دانانێم هیچکە چونکە ڤۆت ناکەن هەتا پاڕتەکانی تریش ڤۆت نەکەن پاڕتی نوێ دانانێم 😞💔Pov jk
ماوەی هەفتەیەکە ناوت هیچ خەبەرێکی نیە بەڕاستی خەریکە شێت ئەبم دەمەوێت بەسەر خۆمدا زاڵ بم نەخۆمەوە نامەوێت وەک ڕابردم لێ بێت ئەو ئازارەی تیای بووم کەم نەبوو بەیانی جاک ئاهەنگێکی ساز کردوە بە بۆنەی ئەلبومەکە ناو بانگێکی باشی هەبوو سەرکەوتنی بەر چاوی بەخۆی بینی چەندین گروپی بەناو بانگ و کەسانی دیاری لێیە ناوتیش لەوێ دەبێت
pov n\t
باش بیرم کردەوە وابزانم کوڕەکان ڕاست دەکەن دەبێت جۆنگ کووک بەهانەیەکی هەبوو بێت بۆ جێ هێشتنم یان کە ڕوخساری خۆی نیشان نەداوم دەمەوێت بزانم چی بینیوە کوڕەکان لەچی دەترسن بڕیارم داوە بەیانی دوای ئاهەنگەکە قسەی لەگەڵ بکەم لەبیر کردنەوە کانم دەرهاتم کاتێک نینی بانگی کردم
نینی : ناوت
ن/ت: هم
نینی : قسەم لەگەڵ هاوڕێکەم کرد وتی کە شوێنێکی گەورەی دۆزیوەتەوە شوێنەکەشی زۆر باشە بەڵام پێویستی بە نۆژەن کردنەوە هەیە
ن/ت : کێشەی ئەوە مان نابێت تەنها شوێنێکی باش بێت
نینی : کەی دەچی سەیری دەکەی
ن/ت : بەیانی
نینی : ئەمڕۆ دەچی بۆ ئاهەنگەکە
ن/ت : بەڵێ قسە لەگەڵ جۆنگ کووکیش دەکەم
نینی : دات ناوە چی لەبەر بکەی
ن/ت : نا ئەی تۆ
نینی : منیش هیچم دانەناوە بەنیازی بازاڕ کردنم بۆ تۆش نایەی
ن/ت : بۆنا هەر خۆی هیچی ئاوام نیە لە بەری بکەم باڵام چی لەبەر دەکەی
نینی : درێسێکی جوان و سادە
ن/ت : جوانە
نینی: دەی کەواتە نان لەدەرەوە دەخۆین
ن/ت : باشەPov پێشخستنی کات
لەگەڵ نینی چوین بۆ مۆڵێک بۆئەوەی جل بۆ ئاهەنگەکەی بەیانی بکڕین
نینی : ناوت بۆچی ئەمە تاقی ناکەیتەوە
کاتێک درێسێکی هەڵگرت
ن/ت : حەزم بەرەنگەکەی نیە وە زۆریش کورتە
نینی : ببورە بەڕێزکاتێک بانگی کارمەندێکی کرد
کارمەند : فەرموو بەڕێزم
نینی : ئەم درێسە ڕەنگی تری بەر دەستە
کارمەند : بەڵێ بەڕێزم چ ڕەنگێکت دەوێت
نینی : ڕەش
کارمەند : باشە بەڕێزم ئێستا بۆت دێنم
نینی : خۆ ئێستا بەهانەت نیە دەزانم حەزت بەڕەشە
ن/ت : وتم نامەوێت وە زۆر کورتە
نینی : کچم ئەم جەستە سپیەی تۆ هەبێت تەنها جلی کرداوە لەبەر دەکەم
ن/ت : نینی خۆت دەزانی زۆر توڕە دەبم کە کەسێک قسە لەسەر جلو بەرگم دەکات یان دەیەوێت چی لەبەر بکەم
نینی : تکایە تەنها یەک جار بەگوێم بکە زۆر نایاب دەبیت ...... لەبەر دڵی من ..... سوێند دەخۆم چیتر داوای ئاوات لێ ناکەم تەنها ئەم جارە
ن/ت : کۆتا جار
نینی : کۆتا جار دەی تاقی بکەوە

أنت تقرأ
لە هەفتەیەکدا تەنها یەک ڕۆژ 18 +
غموض / إثارةلە هەفتە یەکدا تەنها یەک ڕۆژ بە ئاسای بژی18 کووکی : من خیانەتم نەکردوە ن/ت :بینیم کە ماچی ئەوت کرد