𝙵𝚒𝚏𝚝𝚎𝚎𝚗

357 73 21
                                    

کـۆمـێـنـت لـە نـێـوان ڕسـتـەکـان جـێـبـهـێـڵـە

3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3


بەدڵخۆشی و بزەوە نانەکەیان خوارد و هۆپی و کوک قاپەکانیان شوشت و چونە هۆڵەکە بۆ ئەوەی یاری بکەن

تای: باشە هاوڕێیان با بەشێوەیەکی بازنەیی دابنیشین

کوک: بوەستن دەچم دەبەیەک دێنم ( قسەکانی کرد و ڕۆشت )

تای: باشە سەرەتا نونا دەست پێدەکات

جیسوو: باشە ( بە دڵخۆشی )

کوک: گەڕامەوە ( وتی کاتێک لەشوێنەکەی دانیشت )

جیسوو: باشە ( وتی کاتێک دەبەیەکەی هێنا و لەناوەڕاستدا سوڕاندیەوە و جیمین دەرچوو ) ئۆو باشە ڕاستی یان بوێری ؟ ( بە بزەی لارەوە پرسی )

جیمین: ڕاستی

جیسوو: کێت خۆش دەوێ ؟ ( بەهەمان شێوەی پێشوی پرسی )

جیمین: هەستناکەن شتەکە زۆر ڕوون بێت ؟ ( بە بێزاری وتی ) یوونگی

جیسوو: پێشبینی کراو بوو ، دەی سەرەی تۆیە

جیمین: ( دەبەکەی سوڕاند و هۆپی دەرچوو )

جیمین: هیۆنگ بوێری یان ڕاستی؟

هۆپی: بوێری

جیمین: ( بزەیەکی لاری کرد و ) هیۆنگ ماچی ئەو کەسە بکە کە خۆشت دەوێ

هۆپی: ( بەبێ زاری چاوەکانی سوڕاند و ماچی دەستی خۆی کرد ! )

جیمین: هیۆنگ بۆ ماچی خۆت کرد ؟ (بە سەر سوڕماوی پرسی )

هۆپی: ئێ تۆ وتت ماچی ئەو کەسە بکە کە خۆشت دەوێ منیش خۆمم خۆش دەوێ بۆیە ماچی خۆم کرد

جیمین: ئایش لە تۆ هیۆنگ ، دەی سەرەی تۆیە ( بەبێزاری وتی )

جیسوو: کوڕینە ؟  لە دەرەوە بارانێکی بە خوڕ دەبارێت ڕەشەباشی لەگەڵە

هۆپی: نونا ڕاست دەکات

جیسوو: کوکیی ناتوانیت ئەو بارانە بوەستێنت ؟

کوک: نەخێر نونا تەنها دەتوانم ئەو ڕەشەبایە نەهێڵم کە خۆم درووستی دەکەم

جیسوو: ئایخوایە تێی ؟ ناتوانیت هێزەکەت بەکار بێنیت بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە؟

تێی: نونا هێزەکەم لەکاتی باران بارینی بە خوڕ زۆر کەم دەبێتەوە

جیسوو: نەخێر ئیتر ، کوڕینە خەوتان نایەت ؟

𝐌𝐲 𝐕𝐚𝐦𝐩𝐢𝐫𝐞 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now