𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢 𝙾𝚗𝚎

181 32 127
                                    

کـۆمـێـنـت لـە نـێـوان ڕسـتـەکـان جـێـبـهـێـڵـە

3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3

ڕۆژەکان بەم شێوەیە تێپەڕین ئەم دوو خۆشەویستە جوانە چرکە بە چرکە یەکیان زیاتر خۆشدەویست بۆ خولەکێک نەیاندەتوانی بێ یەک بن

ئەمڕۆ لەوەیە ڕۆژێکی مەزن بێت بۆ هەردووکیان ... تێی پلانێکی گەورەی داناوە بۆ ئەمڕۆ

ئێوارەبوو تێی لە کۆتایدا بڕیاری تا کوک بباتە بەشی باکور و خۆرهەڵات ... بەشی باکور و شتی چاوەڕوان نەکراو !

تێی: ئەزیزی من دەتەوێت بتبەمە دارستانەکە؟ بەشی باکور و خۆرهەڵاتت نیشان بدەم ؟ ( وتی کاتێک لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتبوو و کوکیش سەری لەسەر سینگی ئەو دانابوو )

کوک: ئای خوایە لە کۆتایدا بریارت دا من ببەیتە ئەوێ؟

تێی: یانی ڕازیت؟

کوک:  بێگوومان!!!

تێی: کەوایە با خۆمان ئامادە بکەین !

بەم شێوەیە هەردووکیان خۆیان ئامادە کرد و ئەمجارە بڕیاریان دا بە ئەسپەکانیان بچنە ئەوێ چونکە ئاسمان بە تەواوی تاریک بوو

ی

ەکەمجار بۆ بەشی خۆرهەڵات ڕۆشتن

کوک: ڕووباری سوور'ی خوێناوی؟

تێی: ئافەرین خۆیەتی ئێستا؟ بچین لە نزیکەوە بیبینین؟

کوک: بێگوومان ! ئایا ئەم ڕووبارە بەڕاستی خوێنە؟ یانی ئاوێکی ڕەنگ سوور نیە؟

تێی: تێکەڵەیەکە لە هەردووکی زیاتر خوێن بەسەریدا زاڵە کەمێک مەترسیدارە چونکە زۆر قوڵە

کوک: بۆنەکەی زۆر سەیرە لە بۆنی ئاسن شتێکی لەو بابەتە دەچێ !

تێی: ڕاستە خوێنمژەکان زۆر جار دێنە ئێرە و خوێن دەخۆنەوە

کوک: تۆش خوێن دەخۆی؟ هاا؟

تێی: دەی ئەزیزم من سەرکردەی خوێنمژەکانم ! بەڵام من تەنها خوێنی هاوڵەکەم دەخۆمەوە کە ئەویش تۆی !

کوک: نەخێر ئیتر هەر بەڕاستی تۆ بەتەمای گاز لەمن بگریت ڕۆژێک؟

تێی: بەڵێ جوانکیلەکەم یەکەمجار لە شەوی هاوسەرگیریەکەمان دەبێت !

کوک: بێدەنگبە و دەست مەکە بە قسەی سەیر و سەمەرە ئێرە خۆش نیە بۆنەکەی بێزارکەرە با بچینە بەشی باکور!

تێی: تۆ هەرگیز ناهێڵیت من قسەیەکی بێ شەرمانە بکەم !! باشە با بڕۆینە ئەوێ

.
.
.

کوک: دەریای ڕووناکی شین؟

تێی: وابزانم ناوی هەر چوار بەشت زانی؟ تەنها زانیاری تەواوت لەسەر نەبوو ئای خوایە

کوک: دەی بۆچی ئەو ناوەی هەیە؟ زانیاریم پێ بڵێ

تێی: باشە نازەنینم ئێرە ڕووباری ڕووناکی شینە کاتێک دەست دەکەیتە ناو ئاوەکە یان شتێکی هەڵدەدەیتە ناوەوە ئەوکاتە بە سرووشتی ڕەنگی شینێکی کاڵ نیشان دەدات لەو بەشە هەروها بێ ئەوەی گەرم بێت هەڵمی لێ هەڵدەستێت و بۆنێکی شیرینی هەیە

کوک: ئای خوایە ! دەتوانم بڵێم ئێرە لە هەموویان جیاواز تر و جوانترە ... ئەها لێرە بەلەمێک هەیە ئایا دەتوانین بڕۆینە ناوی؟

تێی: بێگوومان ئەزیزم من هەر بۆ ئەوە تۆم هێنایە ئێرە !

دوواتر هەردووکیان ڕۆشتنە نێو بەلەمەکە و بەناو ڕووبارەکەدا دەڕۆشتن

تێی: ئەزیزی من چ شتێکت لەمندا زۆر بەدڵە و بە پێچەوانەکەی چ شتێکت لەمندا ڕق لێیە ؟

کوک: چیم لە تۆدا بەدڵە؟ بەڕاستی دەتوانم بڵێم هەموو شتێکت تێی ! تۆ زۆر ناوازەیت بەڕاستی هیچ خراپیەک لەتۆدا نادۆزمەوە

تێی: قوربانی تۆبم نازەنینی من

کوک: خوانەکات تێی من ... هەروەها بۆچی ئەوەت پرسی ؟

تێی: هەروا ویستم بزانم چیت لەمندا بەدڵە و چیت ڕق لێیە بۆ ئەوەی چیتر نەیکەم

کوک: نا دڵنیابە ئەوەی تۆ دەیکەی باشترینە

تێی: هەروەها ئەزیزی من ڕاست چیە لەسەر ئەوەی هاوسەرگیری بکەین؟ بەڕای تۆ کاتی نەهاتوە؟

کوک: ویستم قسە بکەم سەبارەت بەوە بێگوومان بۆنا؟

تێی: کەواتە هەر بەو بۆنەیەوە ... ( لەسەر چۆک دانیشت و قوتویەکی لە گیرفانی دەرهێنا ) ئایا ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ مندا بکەیت و تەواوی ژیانت لەگەڵ مندا بەسەر بەریت شازادەی بچوک؟

کوک: من زۆر ناتهێڵمەوە ! بێگومان تاکە دڵبەرم چۆن ڕازی نابم ؟

تێی: کەواتە پەنجەت بێنە پێشەوە با ئەڵقەی بۆ زیاد بکەم !

کوک ئەوەی کرد کە تای وتی لە کۆتایدا هەردووکیان بەرامبەر یەک وەستاون و بە قوڵی سەیری چاوەکانی یەکتر دەکەن

هەردووکیان نیازی ماچکردنی لێوەکانی یەکتریان هەیە .. لە یەک کاتدا لەیەک نزیک بوونەوە و دەستیان بە خواردنی لێوەکانی یەکتر کرد بە کەمێک دڕندانەیی؟

بەڵام نەیانتوانی  زۆر بەردەوام بن چونکە جوڵە جوڵی زۆر وای دەکرد بەلەمەکە بجوڵێت و ئەوان بکەونە نێو ئاوەکە

لە کۆتایدا بڕیاری ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیان دا کە سێ ڕۆژ دوواترە !

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
پارتێکی کورت و لەوانەیە کۆتا پارت بێ بۆ ئەمڕۆ ! هەروەها پارتی داهاتوو پارتی کۆتاییە ! ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن تکایە کچەکان ئەکتیڤ زۆر وێرانە !
🖤

𝐌𝐲 𝐕𝐚𝐦𝐩𝐢𝐫𝐞 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now