𝙴𝚒𝚐𝚑𝚝𝚎𝚎𝚗

146 38 10
                                    

کـۆمـێـنـت لـە نـێـوان ڕسـتـەکـان جـێـبـهـێـڵـە

3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3>3

.
.

کاتەکە بەم شێوەیە تێپەڕی و کوک بە تەواوی ئەم کۆشکەی جێهێشت و ڕۆیشتە کۆشکی تێیهیۆنگ کە بە کۆشکی خوێنمژەکان ناسراوە !

تێی بە ئەسپەکەی خۆی و کوک بە ئەسپەکەی خۆی !

لە کۆتایدا دووای ڕێ بڕینێکی زۆر گەیشتنە کۆشکەکە

کۆشکێکی کەمێک تاریک نا زۆر تاریک وەک ئەوە وابوو شەو بێت زۆر تەماوی بوو شێوەیەکی کەمێک ترسناکی هەبوو بەلای کوکەوە ئاسایی بوو چونکە کۆشکەکەی خۆشیان هەر بەم شێوەیە تەماوی بوو بەڵام وا تاریک نا

هەردووکیان بەیەکەوە لە نزیک یەک ڕۆیشتنە نێو کۆشکەکە

تێی بە هێواشی بۆنی شتێکی کرد ... خواردنی خۆش !

هەرزوو زانی هیۆنگەکەی لە چێشتخانەیە و خەریکی چێشت لێنانە!

ئەوان زیاتر خۆیان خواردن درووست دەکەن وەک لەوەی خزمەت کارەکان بۆیان بکەن .

تێی: هیۆنگ؟

جین: ئای خوایە تێی هاتیتەوە؟ هەروەها جونگکوکی بەخێر بێیت بۆ شانشینی خوێنمژەکان ! ( وتی کاتێک سەیری ئەوانی دەکرد )

بێگوومان جین جونگکوکی دەناسی! تێی چەندین جار باسی ئەوی بۆ کردبوو هەروەها پێیوابێ ئەوی لە نزیکەوەش دیوە !

کوک: ( بە ڕێزەوە چەمایەوە و سپاسی جین'ی کرد )

تێی: هەر بەم بۆنەیەوە هیۆنگ چەندی ماوە تەواو بیت لە درووست کردنی خواردنەکان؟ با جونگکوکیش تامیان بکات ها؟

جین: شتێکی وام نەماوە جونگکوک تۆ دابنیشە تێی تۆش وەرە یارمەتیم بدە لە دانانی شتەکان

کوک: وا نابێت ! با منیش یارمەتیتان بدەم

تێی: نەخێر جوانکیلەکەم تۆ دابنیشە

کوک: ئاخر ..

تێی: ششش قسە مەکە و بە ئاقڵی دابنیشە باشە؟

کوک تەنها سەری بە باشە جوڵاند و بە ئاقڵی دانیشت

.
.
دووایی کەمێک هەموو شتێک ئامادە بوو هەر سێکیان بەیەکەوە دەستیان بە نان خواردن کرد و کوک سەرسام بوو بە تامە ناوازەکەی خواردنەکان

کوک: بەڕاستی خواردنەکانت زۆر تامیان خۆشە دەستەکانت خۆشبێت

جین: زۆر سپاس کەروێشکی بچوک هەروەها دەتوانی بە هیۆنگ یان هەر شتێکی تر کە خۆت پێت باشە بانگم بکەی

کوک: زۆر باشە هیۆنگ

جین: برا گەمژەکەی من چۆن شتێکی وەک تۆ کیوت و جوانی دۆزیوەتەوە؟ ئای خوایە

𝐌𝐲 𝐕𝐚𝐦𝐩𝐢𝐫𝐞 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now