chapter_9_بەشی_نۆیەم

40 9 3
                                    

﴿گەیشتینە قاتی ٣ ئەوان پێش من کەوتن منیش بەدوایاندا ڕۆیشتم
کامیلیا و خاتوو ئێما ماڵیان لەتەنیشت یەکەوە بوو
خاتوو ئێما وەستا لەبەردەم درگای ماڵیان تا بەڕێز دەیڤد درگاکە بکاتەوە
کامیلیاش درگاکەی ماڵی خۆی کردەوە﴾

کامیلیا: ئێستا بۆت ئەهێنم

: چاوەڕێم

﴿ئەو ڕۆیشتە ژورەوە﴾

خ.ئێما: کوڕم ئەگەر بەدوای کچێک گەڕایت ڕاستەوخۆ وەرە و کامیلیا هەڵبژێرە ئەو کچەیە کە تۆ بەختەوەر ئەکات دڵنیابە لەوە

: ئهم

ب.دەیڤد: کردمەوە دەی گیانەکەم بڕۆ ژورەوە

خ.ئێما: سەرەتا فەرموو لەو بکە

: نا نا پورێ گیان کاتەکەی درەنگە بۆیە ئەیخەینە ڕۆژێکی تر

خ.ئێما: زۆر باشە ئێوارەیەک وەرە و میوانی ئێمە بە

ب.دەیڤد: بەڵێ منیش ئاوام پێ باشترە ئەگەر زانیمان کامیلیاش بانگ ئەکەین

: زۆر باشە شەوێکی شاد

خ.ئێما: بای بای

﴿ماچێکی بۆ هەڵدام و ڕۆیشتە ژورەوە ئەمەش وای کرد پێبکەنم لەو کاتەدا کامیلیا هاتە دەرەوە و جانتاکەی پێدام﴾

: سوپاست ئەکەم

کامیلیا: شایەنی نییە

: شەوێکی شاد

کامیلیا: شاد تر بۆتۆ

﴿گەڕامەوە ماڵەکەی خۆم
ڕۆیشتمە گەرماو دوای گەرماویش ڕاستەوخۆ خەوتم﴾
.
.
.
﴿نزیکەی هەفتەیەک تێپەڕیوە بەباشی کارەکانمان بەڕێوە ئەچێت بێ هیچ کێشەیەک
ئەوەی زۆر سەرنجیدام کامیلیا بوو کە لەم ماوەیەدا ئەڵێت ''بۆچی مانگی ئەیلوول خەریکە تەواو ئەبێت''﴾

﴿پێم وابێت ئەو زۆری حەز بە مانگی ئەیلوول'ە هەر وەک چۆن من بەمنداڵی حەزم بە مانگی کانوونی یەک (مانگی ١٢'ە) بوو چونکە خۆم تێیدا لەدایک بووم دواتر وازم لەو بیرکردنەوە گەمژانەیە هێنا﴾

﴿من و کامیلیا خەریکی ڕێک خستنی مێز و کورسیەکان بووین مەیتۆش خەریکی پەرداخەکان بوو
دواتر پرسیارێکم لە کامیلیا کرد﴾

: پێش ئەوەی مانگی ئەیلوول کۆتای پێبێت حەز ئەکەیت چی بکەیت؟

کامیلیا: بچمە دیزنەی لاند لەوێ هەموو یاریەکان تاقی بکەمەوە

: کەواتە پێت چۆنە کۆتای هەفتە بەیەکەوە من و تۆ و مەیتۆ بڕۆین؟

کامیلیا: بەڕاستیتە؟ ئایییی زۆر خۆش ئەبێت کەواتە بابڕۆین

: زۆر باشە مناڵ

کامیلیا: من مناڵ نیم تەنها ئەمەوێت مناڵەکەی ناخم دڵخۆش بکەم

: منداڵەکەی ناخت ئەوەنەی حەز بە دیزنەی لاند'ە؟

کامیلیا: زۆر زیاتر لەوەی بیری لێ ئەکەیتەوە ئەو ئاشقی هەموو شتێکی دیزنەیە بەتایبەت شازادە و چیرۆکەکانیان

: منیش منداڵەکەی ناخم حەزی بە ماریۆیە

﴿کامیلیا پێکەنی و باسی ئەو منداڵەی ناخمان ئەکرد کە ئەبێت ئەو شتانەیان بۆ بکەین تا دڵیان خۆشبێت و وەک ئێمە نەبن﴾

-To be continued-بەردەوامە

September/ئەیلوول Where stories live. Discover now