Chapter_20_بەشی_بیستەم

40 11 8
                                    

﴿نزیکەی هەفەتەیەک تێپەڕیوە کامیلیام نەبینیوە
نایەت بۆ کار چونکە ساڵیادی مردنی دایک و باوکی بوو هەر بۆیە گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی تا سەردانی دایک و باوکی بکات﴾

﴿بڕیاروایە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە وەک شێت بیری ئەکەم﴾

ئێمیلی: جین کامیلیا نەگەڕایەوە؟

: هێشتا دەنگی نییە

﴿هاوارێک لەلای درگاکەوە هات هەمووان سەرنجمان چوویە سەری
ئەوە کامیلیا بوو﴾

کامیلیا بەهاوارەوە: گەڕامەوەەەە

﴿زەردەخەنە گەڕایەوە سەر ڕوخسارم بەخێرای ڕۆیشتمە لای و لەباوشم گرت
واھ بیری ئەم باوشەم ئەکرد...بیری بۆنی قژیم ئەکرد﴾

: لە کۆتایدا گەڕایتەوە خاتوونی من

کامیلیا؛ گەڕامەوە گیانەکەم

﴿مەیتۆ دووری خستمەوە و باوشی بە کامیلیادا کرد﴾

مەیتۆ: براژن گیان بەخێر بێیتەوە بێ تۆیمان زۆر پێوە دیاربوو

ئێمیڵی: جێگەت خاڵی بوو

مەیتۆ: بۆچی بەبۆنەی گەڕانەوەی کامیلیا ئاهەنگ نەگێڕین؟ هەم هاوڕێکانی تریشمان ئەناسێت

بەزەردەخەنەوە: زۆرم پێ باشە کەواتە با ئێوارە بڕۆینە ڕێستۆرانتی ••••••••• لەوێ کۆ ئەبینەوە

ئێمیڵی: ئێوارە؟؟؟ کەواتە من ئەڕۆم چونکە بە ٦ سەعاتی تر ئامادە نابم

﴿ئێمیڵی چاکەت و جانتاکەی هێنا و ڕۆیشت
مەیتۆ ڕۆیشتە لای کورسی و مێزەکان منیش کاتێک زانیم چاوی کەسمان لەسەر نییە ماچێکی کورتی لێوی کامیلیا'م کرد

کامیلیا بەچپەوە: ئای جین چاویان لێمان ئەبێت شورەییە

بەزەردەخەنەوە: شورەی نییە کەم وابڵێ...زۆرم بیرکردوویت

﴿لەباوشم گرت و بۆنی قژیم ئەکرد کە وەک هەمیشە بۆنی شلیک'ی لێ دەهات﴾

﴿دواتر کارەکانمان تەواو کرد و پێش کاتژمێر ٦ گەڕاینەوە ماڵەوە
بەخێرای گەرماوێکم کرد و قژمم ڕێک خست،دواتریش قاتێکی پیاوانەی ڕەشم کردە بەرم﴾

﴿قۆڵی قەمیسەکەم تا لای ئەنیشکم بەرز کردبویەوە،قژم هەڵدابویەوە
سەعاتە دڵخوازەکەم و بۆنە پیاوانەکەم لەخۆمدا
جزدانەکەم و موبایلەکەم کردە گیرفانم،پێڵاوە ڕەشەکانم لەپێ کرد و ڕۆیشتم﴾

﴿کاتێک ئەسانسۆرەکە وەستا کامیلیا هاتەوە بیرم بۆیە پەنجەمنا بەو نهۆمەی کامیلیای لێیە
دوای کەمێک گەیشتم و لەدرگامدا﴾

﴿فریشتەیەک درگاکەی کردەوە
پانتۆڵێکی فش و قاوەی کە قاچەکانی داپۆشیبوو
قەمیسێکی سپی کۆرسێکیش بە کەمەریەوە،جانتایەکی سپی بەشانیەوە بوو لەگەڵ پێڵاوێکی بەرز لەناو قاچەکانی
قژی بە بەرزی بەستبوو﴾

﴿سوراوێکی ئاڵ،ماسکارایەک کە برژانگە درێژەکەی درێژتر کردبوو
سەر کوڵمە ناسکەکانی پەمەی
بۆنێکی ئافرەتانە کە تایبەت بۆ ئەو دروست کراوە زۆر دڵنیام لەوە﴾

﴿نەم ئەتوانی چاوم لەسەری لابەرم بە هیچ شێوەیەک پێم وابوو ئەگەر سەیری نەکەم ئەوە ناهەقی بەرامبەر چاوەکانم ئەکەم﴾

﴿بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک گوێم لەناو خۆم بوو لە دەنگە ئارامەکەی کامیلیاوە﴾

کامیلیا: گوێت لێمە؟

: ب.بەڵێ

کامیلیا: واھ جین کچەکان ئاشقی خۆت ئەکەیت و چاوت لەسەر هەڵناگرن ئەمەش وام لێ ئەکات غیرە بکەم

﴿کەمەریم گرت و لەخۆمم نزیک کردەوە
نێوچەوانم لەسەر نێوچەوانی دانا و بۆنیم ئەکرد﴾

: ڕاستە سەیرم ئەکەن بەڵام ناتوانن وەک تۆ داگیرم بکەن

کامیلیا: ئای لەتۆش بۆ هەموو شتێک قسەت پێیە

﴿ماچی کوڵمیم کرد دواتر دەستە نەرمەکانیم گرت و ڕۆیشتین﴾

_To be continued_بەردەوامە

September/ئەیلوول Where stories live. Discover now