﴿چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە من هێشتا لەوێ کار ئەکەم
جین سەلامەت بێت ڕێگە نادات هیچی خراپم بەسەر بێت بەردەوام ئاگای لێمە و ڕێگە بەو کوڕە بێڕەوشتانە نادات لێم نزیک بنەوە﴾﴿سبەی ڕۆژی لەدایکبوونمە بۆیە پێویستە شەو زوو بگەڕێمەوە تا بتوانم فریای کڕینی پێداویستی نێوماڵ بکەوم بۆ ئەوەی ئاهەنگێکی بچوک بکەم لەگەڵ داپیرە ئێما و باپیرە دەیڤد﴾
﴿بەدەم بیرکردنەوە گەیشتمە سەر کارەکەم﴾
: بەیانیتان باش
مەیتۆ: بەیانی باشی چی
جین: بەیانی باش
﴿مەیتۆ لەسەر کورسیەک دانیشتبوو دەستی بەسەریەوە گرتبوو جین'یش پەرداخەکانی ڕیز ئەکرد﴾
: بۆچی کوڕە چیبووە؟
مەیتۆ: هیچ نەخەوتووم هیچ هیچ
: ئێ بۆ؟
مەیتۆ: کورە چوزانم
جین: دوێنێ شەو بەڕادەی مردن خواردیەوە بۆیە خەوی لێ نەکەوتووە
: دەی خەتای خۆتە بۆچی ئەخۆیتەوە سەیری کاکە بکە بزانە ئەو ئەخواتەوە
مەیتۆ: ئەرێ تۆش ئەم کاکە کاکەیەو لە چییە خۆ لە باوکت نەبووە
: لە ئێمە گەورە ترە قابیلە پێی بڵێم جین
مەیتۆ: وازبێنە سەرم تەقی
: حەپێکی سەر ئێشەم پێیە بیخۆ ئێستا باش ئەبیت
﴿حەپەکەم پێدا جین'یش پەرداخێک ئاوی پێدا
دواتر من ڕۆیشتم جلی کارم لەبەر کرد و گەڕامەوە﴾جین: ئا ئەوە کامیلیا
: فەرموو
جین: ئەمڕۆ کارێک هاتۆتە پێشم بۆیە ئەبێت بڕۆم کێشە نابێت بۆت؟
: نانا کێشە نابێت بڕۆ بێخەمبە
جین: باشە هەر شتێک بوو پەیوەندیم پێوە بکەن مەیتۆ ژمارە تەلەفونەکەی منی لایە
بەزەردەخەنەوە: باشە گەورەم
﴿زۆر جار بە گەورەم بانگی ئەکەم وەک گاڵتە جاریەک بەڵام ئەو هیچ زەردەخەنە ناکات﴾
﴿جین دوای ڕیز کردنی پەرداخەکان ڕۆیشت مەیتۆش تا ئێوارە خەوت دواتر بەرە بەرە قەرەباڵخبوو ئاوا مەیتۆ هەستا و دەستمان کرد بەکار کردن﴾
﴿نازانم چۆن باسی بکەم کە ئەو چەند کاتژمێرە بێ جین چەند قورس بوو بۆم
ئەوی لێ نەبوو لەو دەمە پیسەی کوڕەکان بم پارێزێت بەتەواوی فیوزم کردبوو بەڵام هەر دانم بەخۆمدا گرت﴾﴿پێش ئەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە مەیتۆ جانتایەکی پێدام﴾
: ئەمە چییە؟
مەیتۆ: جین لەبیری کردووە دوو بەیانی تۆ زووتر دێیت بیەرەوە
: دوو بەیانی؟ ئەی بەیانی چی؟
مەیتۆ: بەیانی پشووە
: مەگەر شەممان پشومان نییە؟
مەیتۆ: نازانم بەڕێوبەر وتی بەیانی مەیەنەوە
: نەڵێیت دەری کردووین؟مەیتۆ: نەبابە وتی بەیانی ناتوانم بێم بۆیە ئێوەش مەیەن و تەواو
: ئێ زۆر باشە دەی من ئەڕۆم
مەیتۆ: شەو شاد
﴿ئای خوایە گیان ئەمانەت زۆر ئەرکێکی قورسە ئەویش ڕێک دای بەمن﴾
﴿گەڕامەوە ماڵەوە جانتاکەی جین'م لەناو تاکی جلەکانم دانا و ڕاستەوخۆ نوستم﴾
End pov
-To be continued-بەردەوامە
VOUS LISEZ
September/ئەیلوول
Roman d'amour: حەزم بە مانگی ئەیلوول'ە چونکە ئەو تێیدا لەدایک بووە ''ژیان وەک ئەوە نییە کە ئێمە ئەمانەوێت لەناکاو کەسانێک و کارێک و شارێک دێنە بەردەمتە کەر هەرگیز بەژیانت نەتبینیون دواتر بێ ویستی خۆت هۆگریان ئەبیت بێ ئەوەی بزانی ئەوانە هەمووی لە چارەنووسی تۆ نوس...