Pov Jin
﴿مەیتۆ هەواڵی ئەوەی پێدام ئەمڕۆ کارمان نییە منیش پرسیارم نەکرد بۆچی و بەبۆنەی چیەوە
خۆم ئامادە کرد و بەڕێ کەوتم بۆ کۆشکەکەی باوکم تا سەرێکی لێبدەم﴾
﴿باوکم زۆر دەوڵەمەندە و پیاوێکی بازرگانییە هەر ئەویش خاوەن و بەڕێوبەری ئەو باڕەیە کە من کاری تێدا ئەکەم﴾﴿بەڵام من چیتر لەگەڵی ناژیم لەو کاتەوەی لەگەڵ دایکم جیابوونەوە و هاوسەرگیری کردەوە﴾
﴿دایکم سەرەتا بارودۆخی زۆر تێک چوو بەڵام دواتر ئەویش هاوسەرگیری کردۆتەوە بۆیە ناچارم بەتەنیا بژیم﴾
﴿هەرچۆنێک بێت گەیشتمە کۆشکە گەورە و گرانبەهاکەی
لەزەنگی درگاکەمدا دوای کەمێک خزمەتکارەکە کردیەوە﴾﴿سڵاوم کرد و ڕۆیشتمە ژورەوە بۆ ژوری دانیشتنەکە لەوێ باوکم و هاوسەرەکەی و کچ و کوڕی هاوسەرەکەی دانیشتبوون بە موبایلەوە سەرقاڵ بوون﴾
: سڵاو
﴿هەموویان سەریان بەرز کردەوە و سەرنجیان خستە سەر من﴾
باوکم: ئۆھ ڕۆڵەکەم بەخێربێیت
﴿باوشێکی کورتمان بەیەکدا کرد﴾
: سوپاست ئەکەم...حاڵت چۆنە؟
باوکم: سوپاس بۆ خوا باشم ئەی تۆ چۆنیت؟ پێویستت بە هیچ شتێک نییە؟
: منیش باشم پێویستم بە هیچ شتێکیش نییە
باوکم: چۆنی بوو ڕێت کەوتە ئێرە؟
: نابێت سەردانت بکەم؟
باوکم: بێگومان ئەبێت بەڵام تۆ زۆر بەدەگمەن یەیت بۆیە لام سەیرە ئەمجارە زووتر هاتیت
: تۆ بڕیارتداوە ئەمڕۆ پشومان بێت بۆیە منیش وتم بێم و سەرێکت لێ بەم
باوکم: چاکت کردووە کەواتە ئەمڕۆ لەگەڵ براکەت ئەڕۆینە دەرەوە و کاتێکی پیاوانە بەسەر ئەبەین
: زۆر باشە
﴿باوکم و کوڕی هاوسەرەکەی خۆیان ئامادە کرد و ڕۆیشتینە دەرەوە
تەواوی ڕۆژەکە کاتێکی خۆشمان بەسەر برد﴾﴿کات درەنگی کرد باوکم و کوڕی هاوسەرەکەی گەڕانەوە ماڵەوە منیش گەڕامەوە ئەو شوقەیەی لێی نیشتەجێم﴾
﴿کاتێک ویستم بڕۆمە ناو بیناکە بینیم ژن و پیاوێکی پیر و کچێک ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوون ئەگێڕن
ئەو کاتەم بەبیرهاتەوە کە لەگەڵ دایکم و باوکما یادی ٥ ساڵەی منیان کردەوە بەبێ ئەوەی ئاهەنگێکی گەورەم بۆ ساز بکەن﴾﴿بۆستە ئەوە کامیلیا نییە؟؟ هەر بەڕاست ئەوە خۆیەتی
لەو کاتەدا ئەویش چاوی چوویە سەرم زەردەخەنەی خۆی پێ بەخشیم و هاتە لام﴾کامیلیا بەزەردەخەنەوە: وەرە تۆش بەشداربە
جین: من؟
کامیلیا بەزەردەخەنەوە: بەڵێ تۆ
﴿ڕۆیشتینە لای ژن و پیاوەکە سڵاوم لێ کردن و یەکمان ناسی
دواتر کامیلیا قاژێک کێکی پێداین و بەدەم قسە کردەوە خواردمان﴾﴿دوای ئەمانە گەڕاینەوە ناو ئەسانسۆرەکە ئەوان لەقاتی ٣ بوون منیش لە قاتی ١٢ بووم﴾
کامیلیا: ئا بەڕاست کاکە جانتاکەت بیرچوو ئێستا یەیت بدەمەوە؟
: منیش پێم وابوو ونم کردووە بێگومان ئێستا یەم ئەگەر کێشە نەبێت بۆت
: نانا کێشە نییە
خ.ئێما: ئای تۆ چەندە کوڕێکی کەشخەیت دڵنیام خۆشەویستەکەت زۆر بەبەختە
: خۆشەویستم نییە پورێ گیان
خ.ئێما: ئائا چۆن شتیوا ئەبێت
: ئیتر ئەبێت
ب.دەیڤد: گیانەکەم واز لەو داماوە بێنە
خ.ئێما: کچێکی باش بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی دواتر پەشیمان نەبیتەوە لێی
ب.دەیڤد: هەر وەک من کە ئێمای ئازیزم هەڵبژارد
﴿خاتوو ئێما و بەڕێز دەیڤد باوشیان بەیەکدا کرد
بەڕاستی ئەو دووانە زۆر زۆر جوانن هەر لە چاوەکانیانەوە خۆشەویستیەکی پاک و جوان بەدی ئەکەیت﴾-To be continued-بەردەوامە
VOCÊ ESTÁ LENDO
September/ئەیلوول
Romance: حەزم بە مانگی ئەیلوول'ە چونکە ئەو تێیدا لەدایک بووە ''ژیان وەک ئەوە نییە کە ئێمە ئەمانەوێت لەناکاو کەسانێک و کارێک و شارێک دێنە بەردەمتە کەر هەرگیز بەژیانت نەتبینیون دواتر بێ ویستی خۆت هۆگریان ئەبیت بێ ئەوەی بزانی ئەوانە هەمووی لە چارەنووسی تۆ نوس...