~𖧷 یــەڪـــەم 𖧷~

300 33 0
                                    

𝐄𝐧𝐣𝐨𝐲♥︎

'ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ'

خەریڪی لێخورینی ئۆتۆمبێلەڪەی بوو ڪە خەیەڵەڪان مێشڪیان سەرقاڵ ڪردبوو..
بەهۆی ئەرڪێڪی لەناڪاو..!!

" نەفرەت گەورەم ئەمە لەڪوێوە پەیدابوو..؟ ئەرڪێڪی لەناڪاوە سڪایلار پێویستە ئامادەبیت ، هایش بێزارڪەرە هەر خۆی هەفتەیەڪ نابێ پشووم وەرگرتبوو.."٭ سڪایلار وتی ، سەرەتا بابێزاریەوە لاسای بەرێوبەرەڪەی ڪردەوە دواتر بە توندی دەستی لەسەر سوڪانە جێگیر ڪرد


" با ڪەمێڪ باسی خۆم بڪەم...


ناوم سڪایلار تۆماس.ە بەرەچەڵەڪ ئەمریڪیم ، وە تەمەنم 23 ساڵە ، ئەفسەری باڵام باشترە بڵێم لێڪۆلەری تاوان ئەمە پیشەی منە..
لەمناڵەیەوە ئاواتم بوون بە ئەفسەر بوو ئەمە خولیای منە!" سڪایلار وتی

هێشتا بێزار دەردەڪەوت..
تیشڪی خۆر بەر روخسارە سپیە بێوێنەڪەی دەڪەوت..


( وەسف ڪردنێڪی ڪورتی سڪایلار )

سڪایلار ڪچێڪی گەنجی زیندوو روحییە ، چاوەڪانی سێبەرێڪی شین و بریقەدارن لە پەرۆشی و هەستڪردن بە سەرگەرمیدا دەچرپێنن ، قژی شوخێڪی ئاڵتونیە ، بەشەپۆلی نەرمدا دەرژێت ڪە چوارچێوەی روخساری دەگرێتەوە ، لوتی سڪایلار نازدارە و ڪەمێڪ بەرەو سەرەوە رۆشتوە ، ئەمەش شتێڪی یاریزانانە بۆ سیماڪەی زیاد دەڪات ،

لێوەڪانی بەشێوەیەڪی سروشتی وەڪ پەری گوڵ وان ، پێستی سڪایلار ماچڪراوی خۆر و ئاڵتونیەڪی تێڪەڵ بەرەنگی سپی ، ڪە رەنگدانەوەی رۆژانی بێڪۆتای هاوینە ، سڪایلار جەستەیەڪی وەرزشی هەیە ، ڪەرەنگدانەوەی خۆشەویستییەڪەی بۆ دەرەوە و وەرزشە ، باڵای مامناوەندە ، بوونی سڪایلار موگناتیسییە و سروشتی دڵگەرمیەڪەی وای لێدەڪات خۆشەویست بێت .

( ڪۆتای هاتنی وەسف )

دوای ماوەیەڪ گەیشتە بەردەم بنڪەڪەی ڪەلەناو جەرگەی
ئەمریڪایە..

جلە رێڪەڪەی..
ڪە تێڪەڵەی رەنگی پرتەقاڵی و خاڪی و رەش بوون..
ناوازە دەردەڪەوت..!!

" خاتوونی نادیار لەڪوێبوی"٭ تاتیانا وتی ، ڪەبەرەو روی سڪایلار دەرۆشت

' تاتیانا ئیڤانۆڤ بەرەچەلەڪ روسی.ە و تەمەنی 23 ساڵە '

" خەریڪی یاریڪردن بووم لەباخچەی مناڵان.."سڪایلار وتی ، بەبێزاریەوە چاوی سوراند
" یاا ڪاتی گاڵتە نیە بەرێوبەر مێشڪی ڪون ڪردبووم وەڪ مشەخۆرێڪ.."تاتیانا وتی ، ڪۆتایەڪەی بەبێزاریەوە وت
" دووبارە چ ئەرڪێڪی نەفرەتیە..؟"سڪایلار وتی

#INSPECTOR // KTHWhere stories live. Discover now