~᯽ دەیــــــەمـــ ᯽~

54 12 0
                                    

ENJOY♥️

'ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ'

دوو رۆژ تێپەری و باندەڪەی سڪایلار هێشتا لەقۆناغی بێدەنگی دان..
بێگومان ئیتر ئەم بێدەنگیە ڪۆتای پێدێت ئیتر مردنی عومەر نزیڪە..!

ئەمرۆ رۆژی پلانەڪەیە..!

هەمووان خۆیان ئامادە ڪردوە لەئێستادا ڪاژمێر 2:30 هەموویان لەو ژوورەن ڪە پلانیان لێی دانابوو هەر یەڪەو چەقۆیەك بۆ ئەوەی بە بێدەنگی ڪارەڪانیان بڪەن بەڵام هەر یەڪەو چەڪێڪی لە لایە بۆ پارێزگاری ڪردن لەخۆی..

" دەی بزانم هەمووتان ئامادەن..؟"سڪایلار وتی ، ڪاتێك سەیری هەموویانی ڪرد..
" هەموویان ئامادەن با دەست پێبڪەین.."یۆنگی وتی ، هەرزوو چەند سویجێڪی ئۆتۆمبێلێ هێنا..
" من و سڪایلار و تایهۆنگ و جونگڪوك بەیەڪەوە ئەرۆین جیمین و رۆڵان و نیتاڵی و پێدرۆ بەیەڪەوە.."

سڪایلار و جیمین ئۆتۆمبێلێڪی خێرایان هەڵبژارد بۆ ئەوەی بەزووترین ڪات بگەنە ماڵەڪەی دادوەر..

-

خەریڪی لێخورینی ئۆتۆمبێلەڪەی بوو ڪەبە خێرایەڪی زۆر ئەرۆشت وە جیمین.یش لەولاوە بەهەمان خێرایی..
وەك ئەوە وابوو ڪە خەریڪی پێژبرڪێ بن..
تا ئەهات خێرایەڪەیان زیادی ئەڪرد..
سڪایلار بەروخسارێڪی ساردەوە سەیری بەردەمی ئەڪرد وەك ئەوەی ژیانی خۆی بەلاوە گرینگ نەبێت ، جیمین هەرچەندە لەوە دەترسا هەردوو ئۆتۆمبێلەڪە توشی روداوو بن بەڵام هێشتا بەخێرایەڪی زۆر ئەرۆشت..

" هێی خاتوون گەر تۆ ژیانی خۆتت بەلاوە گرینگ نیە ، ئێمە هیخۆمان بەلاوە گرینگە.."جونگڪوك وتی ، ڪاتێك سەیری سڪایلاری ئەڪرد..
" ڪاتێك ئەبیت بە ئەفسەر نابێت لەمردن بترسیت جەی..!"سڪایلار وتی ، دوای وشەی ڪۆتای خێرایی ئۆتۆمبێلەڪەی زیاتز و زیاتر ڪرد..

تەنیا 20 خولەك بەرێگەوە بوون..

ئەوان گەیشتن..!!
بەڵام بەهۆی چەند پاسەوانێڪەوە ڪە پاسەوانیان لەبەردم دەرگای سەرەڪیدا دەڪرد نەیان دەتوانی برۆنە ژوورەوە..

" ئامانە بۆمن جێبێڵن ئێوە برۆن.."رۆڵان وتی ، ڪاتێك خۆی لە پشت دیوارێك حەشار دا بۆ ئەوەی ئاشڪرا نەبێت..

-

" تا 3 ئەژمێرم هەریەڪەو بۆلایەڪی ماڵەڪە.."یۆنگی وتی ، لەگەڵ قسەڪردنەڪەی بەدەست ئاماژی بۆلایەڪان ئەڪرد..
" ئاگەداری خۆتان بن مێڵن ڪەس دەربازی بێت.."سڪایلار وتی ، ڪاتێك چەقۆیەڪی گرتە دەست..

هەموویان سەریان بەبەڵێ جوڵاند..

-

#INSPECTOR // KTHWhere stories live. Discover now