~᯽ دوازدەهـــــەمــ ᯽~

59 12 0
                                    

ENJOY😭..

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شەوێڪی ئارام لە پاڪستان..
ڪەشوهەوایەڪی ئارام...
دەنگی چۆلەڪەڪان بەناو ناوچەڪە بڵاوببۆوە..
لەئێستادا دەنگی بانگی مزگەوتەڪان لەهەموو لایەڪ دەبیسترێ..
پاڪستان بە ئاینی ئیسلام بەناوبانگە..
ئێستا ڪاتی بانگی خەوتنانە..
ڪاتژمێر 8 ئێوارە..

-

خەریڪی خۆئامادە ڪردن بوو..
درێسێڪی نیلی..
قژەڪەی لەسەر شانی بڵاوڪردۆتەوە..
پێڵاوێڪی پاژنە بەرز..
مەیڪ ئەپێڪی ناوازە و سادە..
ئەو ناوازە دەردەڪەوت..
ئەوە نیتاڵی بوو..!!

ماوەیەك دەبێت باندەڪە لە پاڪساتنن ئەو ماوەیە نیتاڵی وەك ڪچە مۆدێلێك لە پاڪستان ناوی دەرڪردوە ، تەواوی ڪاتەڪە فیرۆز داوای ژوان.ی لێدەڪان بەهۆی سەرنجراڪێشیەڪەی نیتاڵی.ەوە ، بۆیە ئێستا ئەو دەروا بۆ ژوان لەماڵەڪەی فیرۆز..

-

لەنێوو ڪەشتیەڪی بچوك دابوو بەرەو ماڵەڪەی فیرۆز لەگەڵ چەند ڪەسێك ئەوانیش تایهۆنگ و جونگڪوك پێدرۆ و رۆڵان ، نزیك و نزیك تر دەبونەوە لەماڵەڪەی فیرۆز ڪەچی ترس و دڵەراوڪیەی ئەم ڪچە زیاتر و زیاتر دەبێت ، چی گەر نەگەرایەوە..؟

-

" بەخێر بێیت خاتوونی جوان.."فیرۆز وتی ، ڪە نیتاڵی بەرەو رووی ئەو دەرۆشت لە ژووری میوان..
" سوپاس پیاوی گەورە.."نیتاڵی وتی بەزەردەخەنە فریودەرەڪەیەوە سەیری فیرۆزی ئەڪرد..

دووای نیوو ڪاتژمێر..

" دەستشۆر لەڪوێیە..؟" نیتاڵی وتی..
" لێرەوە بەدەستە راست برۆ.."فیرۆز وتی ، ڪاتێك خەریڪی پەیوەندی ڪردن بوو..

نیتاڵی بەرەوو رێگای دەستشۆرەڪە رۆشت ، ڪە نزیك ژوورەڪەی فیرۆز بۆوە بینی دەرگاڪە ڪراوەیە ئەمەی بەهەل زانی بۆیە بۆمبێڪی بچوڪی هەڵدا لەگەڵ هەڵدانەڪە ڪەوتە ژێر سیسەمەڪەی فیرۆز بۆمبێڪە دوای 6 ڪاتژمێر دەتەقێتەوە...

-

لەنێوو ڪەشتیەڪە خەریڪی چاودێری ڪردنی نیتاڵی.ە..
پێدرۆ و رۆڵان لەلای خانوەڪەی فیرۆزن..
تایهۆنگ خەریڪی ڪەشتیەڪە بوو ، جونڪوك.یش لەرێگای ڪامێرا نهێنیەڪەنەوە سەیری نیتاڵی دەڪرد ، ئاگەدار بوو ڪاتێك بۆمبەڪەی هەڵدایە ژێر سیسەمەڪەی فیرۆز ، لەگەڵ ئەمە جونگڪوك زەردەخەنەیەڪی بەفیزی ڪرد..

-

هەرڪە لە دەست شۆرەڪە هاتە دەرەوە بەرەو ژووری میوان ڪەوتە رێ بەڵام ڪە دەرگاڪەی بری فیرۆزی بینی ڪەبە زەردەخەنە نەگریسەڪەیەوە سەیری دەڪات...

#INSPECTOR // KTHWhere stories live. Discover now