𝐄𝐧𝐣𝐨𝐲♥︎'ــــــــــــــــــــــــــــــ'
- POV SKAILAR -
بەهێواشی لەسەر بێدەڪەم هەڵسام..
بەرەو دەست شۆرەڪە رۆشتم..
رۆتینێڪی ڪورتم ئەنجامدا..بە بێزاری بەرەوو پەنجەرە گەورەڪەی ژوورەڪەم رۆشتم ، هەرڪە پەنجەرەڪە ڪرایەوە بایەڪی سارد و هێواش بەر روخسار و قژم ڪەوت ، هەناسەیەڪی ساردم هەڵمژی ...
هــاهــ بۆچی شتەڪان بەوجۆرە ئاڵۆزن..؟
یان مێشڪم شتەڪان بە گران و ئاڵۆز وەردەگرێت..؟خوایە یارمەتم دا مێشڪم بەرگەی ئەم هەموو ئازار و لەدەست دانە ناگرێت...
ئەمرۆ پشووە هەر نەبێت مێشڪم ڪەمێڪ ئارامی وەردەگێرت..
لەئێستایا ڪاژمێر 9:30 بەیانیە هیوادارم ئەمرۆ رۆژێڪی باش بێت..
لەناڪاو..
نامە لەلایەن یۆنگی.ەوە؟
سەیرە..!لەنامەڪە..
- سڵاو سڪایلار.. -
- سڵاو یۆنگی ، چی هەیە..؟ -
- پێویستە یەڪ ببینین ، گرینگە..! -
- گرینگ؟ وای وای بەرێز مین یۆنگی گەورە و گران ڪاری بەمنە؟؟ -
- سڪایلار پێت دەڵێم گرینگە ڪاتی گاڵتە ڪردنم نیە -
- هاهـ باشە باشە ، لەڪوێ..؟ -
- لە ڪافێیەڪەی نزیڪ بنڪە.. -
- باشە ئامادە دەبم.. -
........
موبایلەڪەم ڪوژاندەوە بەرەوو دۆڵابەڪەم رۆشتم تا جلێڪی ناسك ببپۆشم..
تیشێرتێڪی سوف.ی سپی
لەگەڵ ڪیلۆتێڪی سپی..
قژم بەڪراوەی جێهێشت.." دەی بەرێز یۆنگی بزانم چ شتێڪ وا گرینگە..؟"
لەبەردەم ئاوێنەڪە وتم دوواتر هەنگاوم نا بۆ دەرگاڪە..
- END POV SKAILAR -
-
" بڵێ یۆنگی چی هەیە..؟"سڪایلار وتی ، قومێڪی لە ڪوپە قاوەڪەی دەستی دا..
" یەڪێڪ لەپیاوەڪانی عومەر زەفەرم دۆزیەوە.."یۆنگی وتی ، بەهێواشی قسەڪانی ئەڪرد بۆ ئەوەی ئەوانەی ڪافێڪە گوێبیستی نەبن..
" چیی چۆن..؟"سڪایلار وتی ، شۆڪ بوونێڪی چاوەروان نەڪراو لەروخساری بەدی دەڪرا..
" من یۆنگی.م یۆنگی تۆ من ناناسیت سڪایلار.."یۆنگی وتی ، زەردەخەنەیەڪی بەفیز لەسەر لێوانی نەخشا..
" ڪێیە..؟"سڪایلار وتی ، بەپەرۆشەوە..
" دادوەر ئەمین..!"یۆنگی وتی
YOU ARE READING
#INSPECTOR // KTH
حركة (أكشن)تــــاوانـــــبــــــاری نــــــهـــــــێـــــــنــــــۍ.. مــــــــــەرگ لــــە « دواتــــــەوەیـــــــــە »