Enjoy😭..ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پلانی نوێ..
ئەمرۆ ئەرڪە ڪۆتای دێت..
لە هندستان..
یاریەڪەی عومەر تەواو دەبێت ئیتر ڪۆتایە..خەریڪی خۆ ئامادە ڪردن بوون ئەوان دەبێت عومەر لەناوببەن هەر ئەمرۆ ، لەبەرواری 22 ئۆڪتۆبەر ساڵی 2021..
هێز
وەزیر
ئەفسەر
پاشا...-
لەبەردام ماڵی عومەر وەستابوو..
بیری دەڪردەوە...
جلەڪەی بەتەواوی خوێن بوو..
قەمیسێڪی سپی لەگەڵ پانتۆڵێڪی رەش..
قژەی بڵاوە ڪردبوو لەسەر شانەڪانی..
چەڪەڪەی لەدەست بوو..یۆنگی لەلای ئەو وەستا..
" پاسەوانەڪانی عومەر هەمووی مردون.."یۆنگی وتی ، بەساردیەوە لە خانوەڪەی دەروانی ڪە عومەر تێیدا لەڪۆتا ژوور خەوتوە..
" بیانخەنە نێوو چاڵەڪەوە و بیانسوتێنن..!"سڪایلار وتی ، بەبێ هەستیەوە..یۆنگی روێشت ماوەیەڪی پێچوو دەنگی قرچە قرچی ئاگر هات..
زەردەخەنەیەڪی بەفیزی ڪرد..
زانی لاشەڪان گر دەگرن..
زانی ئەم قرچە قرچە هێسڪی ئەم ناپیاوانە ئەسوتێنێ..چەڪەڪەی سوار ڪرد... ( هیوادارم تێبگەن مەبەستم چیە..)
زەردەخەنەیەڪی گەورەی یەڪ لالێوی ڪرد..." دەی ڪورینە ڪاتی لەناوبردنی گەندەڵ.ەکانە!"سڪایلار وتی ، بە دەنگێڪی بەرز یەڪەم ڪەس رۆشتە ژورەوە دواتر ڪورەڪان لەدوای رۆشتن..
بە هەنگاوە خێراڪانی بەناو هۆڵەڪە رۆشت دواتر پەیژەڪانی بەخێرای بری ، ئەو توریە ، ئەو دەیەوێت تۆڵە بڪاتەوە! ، تۆڵەی دایك و باوڪی ، تۆڵەی تاتیانا ، تۆڵەی نیتاڵی ، تۆڵەی رۆڵان و پێدرۆ ، بەرقەوە رێی دەڪرد ڪورەڪانیش لەدوای ئەو دەرۆشتن ، گەیشت..!
گەیشتە بەردەم دەرگای ژوورەڪەی عومەر ، ئیتر گەیشت! ، ئەو بەدەستەڪانی خۆر عومەر لەناو دەبات ، هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و رۆشتە ژوورەوە ڪورەڪان لەدوای ئەو رۆشتن..
" هێی پیاو.. هەڵسە.."سڪایلار وتی ، ڪاتێك لای عومەر دانیشتبوو ئەویش بەئارامی خەوتبوو..
" ڪورە هەڵسەەە.."سڪایلار وتی ، بەهاوارەوە...عومەر راچەڵەڪی بەهۆی دەنگە بەرزەڪەی سڪایلار.ەوە..
سەیری ڪرد ڪچێك لەبەردەمیەتی لەگەڵ چوار پیاو.." ئێوە ڪێن..؟"عومەر وتی ، بە هەناسە تەنگیەوە دەستی لەسەر سینای دانابوو..
" فریشتەی روحڪێشان.."سڪایلار وتی ، بە ساردیەوە سەیری عومەری ڪرد..عومەر دای لەقاقای پێڪەینن..
ئەو گاڵتەی بەو دێت.." تۆ دەتەوێت من بڪوژی..؟"عومەر وتی ، بە پێڪەنینەوە..
" تۆ ئەفسەری باڵا سڪایلار تۆماس ناناسیت..؟ ، مافیای گەورە ڪیم تایهۆنگ ناناسیت؟ ، پیاوێڪی شەرڪەر جیۆن جونگڪوك ناناسیت؟ ، بازرگانی گەورە پارك جیمین ناناسیت؟ ، هاڪەری بەناوبانگ مین یۆنگی ناناسیت؟ ، دەی پیاو تۆ ئێمە دەناسیت..؟"سڪایلار وتی ، وشەڪانی بەهواشی دەوت ئەمەش وایڪردبوو ڪەشەڪە بۆ عومەر سامناك ڪردبوو..
"من گوێبیستی ناوی ئەمانە بووم بەڵام سڪایلار نا.."عومەر وتی ، بەپێڪەنینەوە..
" سڪایلار سڪایلار ههههههه 2012.ت بیر دێت! ڪاتێك تەمەنم چواردە ساڵان بووم ڪاتێك لەرێگادا لەگەڵ دایك و باوك.م بووم لەنێوو ئۆتۆمبێلێڪدا بەبارهەڵگرێك لە ئۆتۆمبێلەڪەتدا دایك و باوك.م لەدەست دا من تەنیاا چواردە ساڵڵ بووم بەنەفرەت بیت لەبەر دەستت دەبارامەوە دەموت دایك و باوك.م رزگار ڪە بەڵام جێت هێشتم ئەوان مردن ، تۆ تاتیانات بیر دێت ڪاتێك دادوەری نەفرەتی ئەوی ڪوشت دادوەر پیاوەڪەت هههههه ، ئەی جەبار سەرۆڪی دەستەی داعش ئەوم ڪوشت دەزانیتت هههههههه ئای خوایە ئەی فیرۆزی بازرگان بازرگانێڪی گەورە دووێنێ ئەو بەدەستی نیتاڵی مرد ڪاتێك بۆ ژوانن رۆشت ئەو یەڪێك بوو لەئێمە ئەی رۆڵان و پێدرۆ ههههههه ئەوان لەئێمەبوونن گەمژە چی سەبارەت بە مارك ، ئەو سوتێندرا بەدەستی یۆنگی..!"سڪایلار وتی ، بەهاوار و پێڪەنینەوە..عومەر بەشۆڪەوە سەیری سڪایلاری دەڪرد...
" تــ تۆ ئەوانت ڪوشت..؟"عومەر وتی ، دەمی تەڵتەی دەڪرد بەهۆی ترسەوە.." ههـ بەڵێ ئێستاش تۆ لەناو دەبەم.."سڪایلار وتی ، بە زەردەخەنەیکی لارەوە..
" سەیرڪە سڪایلار چیت دەوێ بۆتی دەڪەم چیت بووێت پێتی دەدام..!"عومەر وتی ، قاچی سڪایلاری گرتبوو..
" هۆشش گەمژای نەفرەتی قاچمم بەرداا.."سڪایلار وتی ، بەهاوارەوەسڪایلار چەڪەڪەی لەسەر سەری عومەر داناو بەیاك چرڪە تەقاندی خوێنی عومەر بەروخساری سڪایلار ڪەوت..
عومەر مرد..!
-
لەدەرگای سەرەڪی هاتنە دەرەوە هەر یەڪەو جگەرەیەڪیان لەدەستە هەر یەڪێك بیانبینێت دەڵێت ئەمانە چەتەیەڪی فێڵبازن..
بەڵێ ئەوان بردیانەوە..رۆڵان و پێدرۆ پێش مردنیان هەموو شتێڪیان سەبارەت بە بەمارك بەسڪایلار وت..
بۆیە ئەو سوتێندرا لەلایەن یۆنگیەوە..
ئەوان بردیانەوە..
چ بردنەوەیەك..
ئەوان بوون بەپاڵەوان لەتەواوی ئەمریڪا..ئەوان ئێستا ئەفسەرن وەلەهەمان ڪات.دا مافیان..!
سڪایلار لەگەڵ تایهۆنگ ڪاری بازرگانی و مافیای دەڪات..
ئەوان گەندەڵەڪان لەناو دەبەن..
یاریڪردن لەگەڵ ئەوان ئەستەم بووە..
ئەوان بونەتە بەناوبانگترین..
ئێستا چەندەها ڪۆمپانیایان لە وڵاتان ڪردۆتەوە..ڪۆتای..
................
هەموو زاڵمێك..
زەواری خۆی هەیە..!.................
های گایز..
باورناڪەم ڪۆتای هات..
هەرچەندە حەزم نەدەڪرد تەواو بێت
چونڪە زۆر بەلامەوە تایبەت بوو..
ئەی بەلای ئێوە چۆن بوو..
رای خۆتان بڵێن لەڪۆمێنت..
ئەم چیرۆڪە بخەنە لیستی ریدینگەڪانتانەوە
یان هاورێڪانتان تاك بڪەن بۆ چێژ وەرگتن..
هەر بەراست بەردەوام بم لەسەر چیرۆڪی ئاڪشن..؟وە چیرۆڪی نوێ هەیە..
ئایە مرۆڤە..؟
بینەر بن ئمەش زۆر تایبەتە...
هیوادارم بەدڵتان بێت..
خۆشمەوێن🥺.
.
.
YOU ARE READING
#INSPECTOR // KTH
Açãoتــــاوانـــــبــــــاری نــــــهـــــــێـــــــنــــــۍ.. مــــــــــەرگ لــــە « دواتــــــەوەیـــــــــە »