نەخۆشکەوتم هەمووان وایان دەزانی بەهۆی زۆر خوێندنەوە بووە تەنها خۆم و خودا دەمانزانی هۆکارەکەی چییە لەبەرئەوەی نەمدەتوانی هیچ شتێک بخۆم کانۆلایان بۆ دانام و ئاویان بۆ هەڵدەواسیم تاکو جەستەم بێهێز نەبێت دەزانن شتە سەیرەکە چی بوو ؟ ئەوەی بەڕێوبەر و مامۆستاکانی دیکەم هەموویان هەواڵیان پرسیمتەنها ئەو نەبێتهەستم دەکرد لەو کاتەدا ڕقم لێیەتی بەڵام درۆم دەکرد من هەرگیز نەمدەتوانی ڕقم لێی بێت تەنانەت ئێستاش هەست بە نەرمی دڵم دەکەم بەرامبەری
دوو ڕۆژ تێپەڕی هیچ حەزم بەوە نەدەکرد کە بڕۆمەوە خوێندنگە هەرچەندە دایکم و باوکم زۆریشیان لێ دەکردم وەک ئەوە وابوو ئەوێم لەبەرچاو کەوتبێت
بەڕێوبەر پەیوەندی کرد باوکم وەڵامی دایەوە کاتێک دەنگی بڵند کردبوو
سڵاو بەڕێز یۆن خوێندکارەکەم چۆنە لیڤیا
یۆن ' سڵاو بەڕێزم سوپاس بۆ هەواڵپرسیەکەت
باشترە' لە ڕاستیدا دەبوو بهاتمایە سەردانی بەڵام مامۆستا جیۆن جۆنکووک لە ژووری مامۆستاکاندا لەهۆش خۆی چووە بۆیە ناچاربووم ئاگەداری ئەو بم
مامۆستا جیۆن لەهۆش خۆی چووە
ناچاربووم ئاگەداری ئەو بمئازیزی دڵم لەهۆش خۆی چووە ؟ لە نەخۆشخانە بووە ؟ بۆچی ! بۆچی ؟
نازانم ئەوە چ هەستێک بوو بەڵام ناخۆش و دڵتەزێن بوو قەت دایکت بینیوە لەهۆش خۆی بچێت ؟ من بینیومە تەنها کەمێک ئازارەکەی لەوە کەمترە من ئێستا کە دەشنووسم دڵم قورس دەبێت چ بگاتە ئەو کاتەی کە هەواڵەکەم بیستهەستم دەکرد خۆمم لەبیرکردوە وە هەموو خراپەکانیشم لەبیر کرد دڵم بۆی ئازاری هەبوو هەرچەندە باوکم تەواوی هەواڵی لە بەڕێوبەر پرسی و ئەویش وتی کە باشە و تەنانەت دەگەڕێتەوە خوێندنگە ئەمڕۆ .... ئاخر هیلاکە چۆن دەتوانێت بێتە خوێندنگە ؟
لیڤیا ' باوکە دەمەوێت بڕۆمە خوێندنگە
یۆن ' بەڵام دوو وانەت ڕۆشتووە
لیڤیا ' بەڵام چوار وانەم ماوە ـ من بێزاربووم تکایە
یۆن ' بەڵام کچەکەم ' زۆر باشە خۆت بگۆڕە من دەتگەیەنم
هەستم دەکرد سڕم هێشتا بیر لەو کاتە دەکەمەوە کە هێندە بەپەرۆش بووم بۆ ئەوەی بیبینم و ئەو گڕەی نێو ناخم خامۆش ببێت کاتێک گەیشتمە بەردەمی درگای قوتابخانە درکم بەوە کرد کە من .....
کە من بە پێچەوانەی ئەوم کرد ' دەبوو منیش هەواڵی نەپرسم و گرنگ نەبێت لەلام دەبوو منیش ئیهمالی بکەم وەک ئەوەی ئەو کردی ئەو کات بۆم دەرکەوت کە هەر بەڕاستی خودا ئێمەی میهرەبانتر خوڵقاندووە وەک ئەوەی دڵی ئێمە ناسکتر و هەستیارتر دروست کرابێت
YOU ARE READING
﮼هيشتالهكهڵتۆ
Romanceجـیـۆن جۆنکووک مامۆستایەکە لە قوتابخانەیەکی تایبەت وە ڕۆژێک دۆستێکی کۆنی دەبینێت لەگەڵ کچە چاو شینەکەی چارەنووس وا دەیەوێت ببێتە مامۆستایی و هەموو ڕۆژ بە دیدەنی یەکتری شاد بن بەڵام لەم نێوەندەدا ویستێکی شاراوە هەیە ڕووداوەکان بە کوێ دەگەن ؟ مامۆست...