' جـیــۆن جـۆنکـووک 'ئەوە ناوی منە ـ من جۆنکووکم مامۆستام لە خوێندنگەیەکی تایبەتی تەمەنم سی و چوار ساڵە .... بەڵێ هاوسەرگیریم کردوە هاوسەرگیری من بەپێی قسەی باوکم بوو هەرچەندە تاکو ئێستاش گلەیەکم نییە لێی
تەنها ... گەر ڕقم لە باوکم بێت بۆ ئەمە کوڕێکی خراپم ؟هاوسەرەکەم ناوی ' مـیـا'یە ئەو کچی پارێزەری شارەکە بوو کاتێک من تەنها گەنجێک بووم ئەمەش وای کرد کە باوکم هەر لە منداڵیمەوە ئەو وەک هاوسەرێک بۆ من هەڵبژێرێت
میا ' ئەو جوان بوو سادە ناسک هەموو ئەوە بوو کە پێویستم پێ بوو لە ژیانما بۆیە هەرگیز ناڕەزایم دەرنەبڕی لە بارەی ئەم بڕیارەوە تاکو ئەوەی بە فەرمی هاوسەرگیریم لەگەڵ کرد
شەوی یەکەم کاتێک بە سروشتی پەیوەندی جەستەی لەنێوان دوو کەسەکەدا ڕوودەدات لەنێوان ئێمە ڕووی نەدا ! ئەو هاواری دەکرد و بە باوەڕبوون بە خۆیەوە دەیوت ' ئەوەی بڕیار دەدات کەی سێکس بکەین منـم ' بەو جۆرە بیردەکاتەوە ئافرەتێکی سالار و ئازاد و خاوەن بڕیاری خۆی من هەرگیز ڕێگری لێ ناکەم بەڵام ... دەبوو وام لێ بکات کە هەست بکەم پیاوی ماڵەکەی ئەوم
ئاهـ ماڵەکەمان ؟ منی نەفرەتی یەک ژووری ئازادم هەیە لە ماڵەکەمدا ئەوی دیکەی ناتوانم بستێکیشی بگۆڕم جارێکیان ویستم دڵی خۆش بکەم و چەپکە گوڵێکم کڕی و خستمە جێگەی گوڵەکانی ڕۆژی پێشوو کە خۆی کڕیبووی بەڵام ئەو جێ گوڵەکەشی پێوە فڕێدا و هەستی دەکرد کە لە ئازادی ئەو کەم دەکرمەوەهەر لە هەفتەی سەرەتای هاوسەرگیریمان خزمەتکاری هێنا هەرگیز خواردنم بە دەستی ئەو نەخواردوە جارێکیان پێ وتم کە گەر خواردنم بۆ دروست بکات لەلای من دەبێتە خزمەتکارێک
هەرگیز بۆم نییە پێشنیاری جلوبەرگ یاخود قژی یان هیچ شتێکی بۆ بکەم چونکە بێگومان دەبێتە دەنگە دەنگێکی نەفرەتیمن نەمدەویست بەڵام ڕاهاتم ساڵەکان تێدەپەڕین باوکی منیش و باوکی ئەویش کۆچی دوایان کرد ئەوەی کە مابووی دایکێکی پەکەوتە بوو کە لەدوای مردنی هاوسەرەکەشی هەر لە ماڵەکەی خۆی دەژیا و ڕازی نەبوو بێتە ماڵی ئێمە
وەک شێتێک وەک منداڵ وەک خزمەتکاری هەموو شتێکم بۆ دەکرد تەنها بۆ ئەوەی یەک منداڵم پێ ببەخشێت هەمیشە تکام لێ دەکرد دەپاڕامەوە هەرچی بووێت لێ قبووڵ دەکەم و بۆی دەکەم تەنها دەمەوێ ببمە باوک ' تەنها منداڵێکم دەوێ بەڵام هەرگیز تاکو ئێستاکەش ڕازی نەبوو
YOU ARE READING
﮼هيشتالهكهڵتۆ
Romanceجـیـۆن جۆنکووک مامۆستایەکە لە قوتابخانەیەکی تایبەت وە ڕۆژێک دۆستێکی کۆنی دەبینێت لەگەڵ کچە چاو شینەکەی چارەنووس وا دەیەوێت ببێتە مامۆستایی و هەموو ڕۆژ بە دیدەنی یەکتری شاد بن بەڵام لەم نێوەندەدا ویستێکی شاراوە هەیە ڕووداوەکان بە کوێ دەگەن ؟ مامۆست...