27ఌ E̶N̶D̶

2.5K 297 310
                                    



لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبوون لیڤیا چاوی لەسەر جۆنکووک بوو
جۆنکووک'یش سەیری دەوروبەری ئەکرد

جۆنکووک ' بۆچی زۆرینەی خەڵک گوڵیان پێیە ؟

لیڤیا ' لەبەر ئەوەی ڕۆژی خۆشەویستیە

جۆنکووک ' چی ؟ ئەو شتانەش هەن ؟ بەڕاستی ؟

لیڤیا ' وە قسە مەکە وەک ئەوەی چەندین سەدە تەمەنت بێت

جۆنکووک ' من نازانم ئەوە چییە تەنها دەزانم کە خۆشمدەوێی
وە ئەوەش لە ڕۆژێکدا جێگای نابێتەوە ڤیا

لیڤیا ' بیرم دەکردیت جۆنکووک ! زۆر هەوڵمدا تاکو بتوانم لە خراپ باشتر بم تێدەگەیت لێم ؟

جۆنکووک ' گەر خۆشم هەمان بارودۆخم نەبوایە گومانم هەبوو لەوەی لە هەستەکانت تێ بگەم گوڵ شینەکەم ئێستاکە لەلامیت لەبەردەم چاوەکانی مندایت تەنها ئەوەندە بەسە

لیڤیا ' ناڕۆیتەوە دووبارە وایە ؟ جێم ناهێڵیت ؟

جۆنکووک ' ناتوانم پێش داهاتوو بکەوم تەنها ئەوەندە بزانە خۆشەویستی من هی تۆیە ڤــیــا

ویستی وەڵام بداتەوە بەڵام پەیوەندی بۆ هات
جۆنکووک ' ئەوە مینگیو'ە دەبێت وەڵام بدەمەوە

وەڵامی دایەوە و بە ڕووخسارێکی جدی گوێی بۆ دەگرت کاتێک لەناکاو دەستەکانی بەرەو ڕانەکانی لیڤیا برد و توند گوشی و سەیری کرد ' نەفرەت ئەوە وروژێنەرە

جۆنکووک ' ببورە دەبێت بڕۆم مینگیو وتی کە کێشەیەک ڕووی داوە

لیڤیا ' دەڕۆیت ؟

جۆنکووک ' من دێمەوە بۆ بینینی تۆ بەڵێن بێت

لیڤیا سەیری کرد دەستی گرت و ماچێکی پشتی دەستی کرد ماڵئاوایی کرد و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی کاتێک بەرەو ماڵ دەگەڕایەوە هەموو ئەو کچانەی بینی کە ڕوومەتیان سوور هەڵگەڕابوو بە زەردەخەنەوە سەیری گوڵەکەی نێو دەستیان دەکرد

دەستەکانی بەتاڵ بوون

بەڵام کێشە نییە

لێوەکانی پڕن لە هەناسەی جۆنکووک

هەرچەندە نەیدەتوانی نکۆڵی لەوە بکات کە پێی ناخۆشە بەڵام هەوڵی دا بەسەرخۆیدا زاڵ بێت و گەڕایەوە ماڵەوە
لەگەڵ یەکەم هەنگاو گوێی لە دەنگە دەنگێکی زۆر بوو
لە درگاکەی دا و دایکی کردیەوە ترسا و پەشۆکاو دیاربوو

﮼هيشتا‌له‌كه‌ڵتۆWhere stories live. Discover now