ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇꜰᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ
.
ن/ت پۆڤ
**چۆنە هێشتا بەئاگا نییە؟ ئایا ئەو کچە مردووە؟ ئایا مادەی کیمیایی هەڵەم خستۆتە سەر ئەو قوماشەی کە پێم بێهۆش کرد؟**
کەسێک بیر ئەکاتەوەو وا ئەڵێت.بیرکردنەوەی کەسێک لە خەوێکی قووڵی بەئاگا هيناماوە
ن/ت: ئاخ! سەرم ئازاری هەیە.
بە چرپە گوتم.
چاوەکانم هێواش هێواش کرانەوە بە بینینی دەوروبەرێکی تاریک.ن/ت: من لە کوێم؟
بە دەوروبەرمدا سەیرم کرد هەوڵم دەدا کەسێک ببینم بەڵام جگە لە تاریکی هیچی تر نابینم. پاشان، گوێم لە دەنگێک بوو. ئەوە کردنەوەی دەرگاکەیە. لە یەک کاتدا سەرم بەرەو دەرگاکە سووڕاند و بینیم ٧ کوڕ هاتوونەتە ژوورەوە.
بەڕاستی ناتوانم دەموچاویان ببینم چونکە هەموو ژوورەکە تاریکە.
*گێلە! ئەمە هەمووی خەتای جەی یە*یەکێکیان بیری کردەوە.
ن/ت: چی؟ جەی؟ مەبەستت پارک جۆنگ سیۆنگە؟!
پرسیم.گوێم لە هەناسەبڕکێ و واو بوو.
*تۆبڵێی بەڕاستی مێشک بخوێنێتەوە؟* هیسنگ بیری کردەوە
ن/ت: بەڵێ!!
هیسنگ: نەفرەت!!!
شۆک بووجەی: چ چی بوو؟!
هیسنگ: ئەو بەڕاستی مێشکی منی خوێندەوە!
سۆنوو و ئەندامەکانی تر شۆک بوون...
جەی: دەبینیت؟! پێم وتیت!
دەنگێکی ئاشنا هاواری کرد پێم وایە جەی بوو؟..
ن/ت: باشە جەی، تۆ تەواو بوویت لە سەلماندنی خۆت بۆ ئەوان. ئێستا دەتوانیت ئەم پەتە بکەیتەوە و ڕێگەم پێبدەیت بگەڕێمەوە ماڵەوە؟
هەر بە جوانی پرسیم.
بەڵام من تا ئێسکی سەرم بێزارم بەڕاستی.جەی: ئۆهـ..ببورە بۆ ڕفاندنی تۆ بەڵام ئەوە تاکە ڕێگا بوو کە باوەڕم پێ بکەن تۆ بەڕاستی مێشک ئەخوێنیتەوە..
جەی دەستی برد بۆ لایەکی دیوارەکەو گڵۆپەکەی هەڵکرد..چاوم ئازاری هەبوو بەو ڕووناکیە زۆرە چونکە لە تاریکیدا بووم پێش ئەوە..
هیسنگ: یا! هێشتا باوەڕم پێی نییە. تۆ! ئێستا مێشکم بخوێنەرەوە.!
کابرایەکی چاو گەورە ئاماژەی پێکردم.
YOU ARE READING
ونـــــبـــــوومـــــ (PSH FF)
Fanfictionئایە ونبووم لە خۆشەویستی تۆدا؟.. ئەتوانم مێشکت بخوێنمەوە! بەڵێ بەڕێز مافیا!!