𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 𝐒𝐄𝐕𝐄𝐍

245 47 303
                                    

Vot.
.

ن/ت پۆڤ..

چاوەکانم بەرە بەرە کرانەوە لەو کاتەی کە تیشکی خۆت ئەیدا لە چاوم..لەسەر بێدەکەم هەستام و دانیشتم وە باويشکێکی قوڵم دا و جەستەم لە هیلاکی دەرکرد لەو کاتەی بیرم کەوتەوە کە من لە ژوورەکەی خۆم نیم..

ئۆهـ بوەستە؟! من لەکوێم؟..
چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوەو هاوارم کرد وە شڵەژام لە پڕ گوێم لە دەنگی شوێنپێ بوو کە لە دەرەوەی ژوورەکە ئەهات. وە دەرگاکە کرایەوەو ٧ کوڕەکەم بینیەوە...

نیکی: تۆ باشی ن/ت چی بووە؟!
وتی لە کاتێکدا تێبینیم کرد کە تاوەیەکی بە دەستەوەیە..

هەموویان شتیان بە دەستەوە بوو وەک ئەوەی کەسێک هێرشی کردبێتە سەرم..چاوەکانم ٢-٣ جار لەسەر یەک تروکاند بە مانای ئەوەی تێنەئەگەشتم ئایە چی ڕووئەدات...

هیسنگ کەوگیرێکی بەدەستەوە بوو بە شێوەیەک ئامادە بوو بۆ شەڕکردن، جەی قایشێکی کووچی ڕەشی پێ بوو ئامادە بوو بۆ لێدانی کەسێک،
جەیک شەحنی مۆبایلی پێ بوو وەک ئەوەی وەک گوریس بیدا لە ملی کەسێک و پێی بخنکێنێت،
سۆنگهوون بە بیجامەی خەوەوە خەنجەرێکی پێ بوو
سۆنوو ئامێری ریش تاشین؟ وەت؟ ریشی کێی پێ ئەتاشێت؟...
جۆنگوۆنیش دەمانچەی ئاو...وەت؟...

ن/ت: گایس؟ بۆچی پەشۆکاو دەرئەکەون؟ ئایە شەڕ لەگەڵ کەسێک ئەکەن؟

"گوێمان لێ بوو کە هاوارت کرد وە بە خێرایی هاتینە سەرت، وامانزانی کەسێک هاتەتە خانوەکە و هێرشی کردەتە سەرت..."
جەی ڕوونی کردەوە و منیش بە باشی لێی تێگەشتم.

ن/ت: ئۆو خوایە! بمبورن..من بەڕاستی نەمزانی...هاوارم کرد چونکە لە
ژوورەکەی خۆم نەبووم...کەمێک پەشۆکاو بووم..بمبوورن..مەبەستم نەبوو..زۆر داوای لێ بردن ئەکەم...بمبورن..
بە خێرای داوای لێ بردنم کرد....

"نەخێر.. کـ کێشە نییە.."
هوون لە کۆتاییدا قسەی کرد وە ئەو خەنجەرەی کە پێی بوو لەسەر مێزەکە داینا..

جەیک: سۆنوو؟ ئەو ئامێرە چییە بەدەستەوە؟

ن/ت: ئۆهـ راستە بیرم چوو بپرسم؟..

سۆنوو: هەر وەک ئەیبینن ئامێری ریش تاشین..

نیکی: پێم وانیە ریشت پێوە بێت تا بیتاشیت
زەردەخەنەیەکی یەک لایانەی کرد وەک گالتە پێ کردنێک

سۆنوو: یاهــ! خۆشتان ریشتان یەتەوە.. ئەوە شەرمەزاری نییە!

جەیک: ئیوووو!

"دەمانچەی ئاو؟!"
جەی سەیری دەستی جۆنگوۆنی کرد جۆنگوۆنیش دەمانچەکەی کردە پشتی خۆی و شاردیەوە..

ونـــــبـــــوومـــــ (PSH FF)Where stories live. Discover now