department<25 i have mental pain

1.3K 173 152
                                    

کۆمێنتی خۆت لەنێوان رستەکان جێبێڵە

pov tate
نزیکەی هەشت کاتژمێرە کار دەکەم خەریکە ئێوارە دادێت بەڵام لەپلانم دایە برۆمە لای تایهونگ بۆئەوەی بەیەکەوە برۆینەوە ماڵەوە ئۆتۆمبێلەکەشم بە کەسێکی تردا دەنێرمەوە هەڵسام لەسەر کورسیەکەم و مۆبایل و سویجەکەم هەڵگرت بە پیاوەکەم وت کە بەسەرەکەی خۆم تا کۆمپانیاکەی تایهونگم ببات و دواتر بیگەرێنێتەوە ماڵەوە


دابەزیم لە ئۆتۆمبێلەکەم و رۆشتمە نێو کۆمپانیای هاوسەرەکەم نزیکەی یەک خولەکی ویست بۆئەوەی بگەمە نهۆمی ١١ سکرتێرەکە بۆم چەمایەوە

ویستم دەرگای ژوورەکەی تایهونگ بکەمەوە بەڵام بیرم کەوتەوە کە تایهونگ پێی وتم کە جارێکی تر بێ لەدەرگا دان نەیەیتە ژوورەوە بۆیە بەناچاری لەدەرگام دا گوێم لە دەنگی بوو کە وتی وەرە

چومە ژوورەوە هەر خەریکی کۆمپیتەرەکەی بەردەمی بوو

سڵــــاو
وتم بە زەردەخەنەوە

یەکسەر سەری بەرزکردەوە سەیرێکی کردم و دوبارە بەردەوام بۆوە لە کارەکانی

بۆچی لێرەیی
تایهونگ وتی زۆر بەساردی

چونکە هاوسەرەکەم لێرەیە
وتم و رۆشتمە سەر یەکێک لەو کورسیانەی بەردەم مێزەکەی

کەی تەواو دەبیت لەکارەکانت ؟
پرسیم

من لێرە نیم بۆ یاریکردن ❤️‍🩹 i'm not here for games\ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now