Day 9

1.2K 156 59
                                    

🖤❤️༒☠︎︎༒❤️🖤

✾✾𖧷✾✾𖧷✾✾𖧷✾𖧷✾𖧷✾𖧷✾𖧷✾𖧷✾𖧷✾𖧷✾𖧷

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


✾𖧷✾
✾𖧷✾

𖧷✾𖧷
✾𖧷✾
𖧷✾𖧷
✾𖧷✾𖧷✾𖧷✾𖧷

لەسەر زەویەکە دانیشتبووم و پاڵم دابویەوە بە بێدەکەمەوە
قاچەکانم لە باوەش گرتبوو و بیرم دەکردەوە و دەگریام
بۆچی وام بەسەرهات وابیرم دەکردەوە بەبێ بونی هیچ کێشیەک
لەگەڵ نامجون هاوسەرگیری دەکەم و بەخۆشی دەژین بەڵام
هیچ شتێک وەک ئەوە نەبوو کە بیرم لێی دەکردەوە و بەردەوام
خەیاڵم بۆی دەکرد دوبارە کەوتمەوە نێو چاڵەکەی جۆنگکوک

کاتێک چاوەکانم کردەوە وامدەزانی هەمووشتێک خەون
بووە بەڵام قسەکانی جۆنگکوک دڵنیای کردەوە و چیتر
نەمتوانی هیوا بە خۆم بدەم کەمێک پێش گوێم لە زۆر شت
بوو مێشکم خەریکە ئەتەقێت ناتوانم بڕوابەوە بکەم

جۆنگکوک پۆلیسە بەڵی پۆلیسە
ئایا فریودان و بەندکردن و دەستدرێژی و کوشتن
لە پۆلیسێک دەوەشێتەوە بێگومان نەخێر بەپێی قسەکانی
خۆی و براکەی بێت کە تازە ناسیم نامجون بکوژێکی
ئاسایی نەبوو بەڵکو لەگەڵ چەندین باند و کەسانی خراپ
کاری نایاسایی و نەشیاوی دەکرد

کاریگەرترین قسەی ئەوە بوو کە وتی من بەهەڵە
لە هەمووشتێک تێگەشتوون دایک و باوکم بەو شێوەیە
نەبون کە دەمزانی ئەوان کوژراون لەلایەن کێشەوە سەرۆکی
یەکێک لەو باندانەی کە نامجون کاری بۆ دەکرد وە کاتێک
سەرۆکی ئەو باندەش زانی من لە ژیاندام و لەگەڵ پورمدا
دەژیم نامجونی هەڵبژراد تاکو منیش بکوژێت

بەتەواوی سەرلێشێواوم و نازانم بڕوا بە چی بکەم
هەست بە تێکچونی گەدەم دەکەم لەگەڵ ئازارێکی کەم
بۆ سەرم...دەستم بردە نێو قژم و مەساجم بۆ سەرم دەکرد
لێرە دانیشتووم و چاوەڕێی بەڵگە دەکەم

جۆنسی برای جۆنگکوک وتی کە بەڵگەت بۆ دێنم
وە بە تەواوی لە هەمووشتێک تێدەگەیت

بیری پورم دەکەم دەمەوێت بیبینم و لە باوەشی بگرم
دڵنیام بکاتەوە لەوەی خێزانەکەم منیان ویستوە یاخود نا
دڵم پڕە زۆریش پڕە نازانم چی بکەم تاکو خۆم ئارام بکەمەوە
هەرچی بیردەکەمەوە زیاتر دەرونم دەشێوێ

:-: 10 days :-:Where stories live. Discover now