Day 10 -end-

1.6K 153 101
                                    

☾☼☽
☀︎︎
☀︎︎
☀︎︎
☀︎︎
☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎

❤️🖤❤️༒☠︎︎༒❤️🖤❤️

Let's go

لەسەر بێدەکە دانیشتبووم بیرم دەکردەوە لەوەی دەبێت چی بکەم
کەمێک پێش ئێستا جۆنگکوک چووە دەرەوە و وتی کە ڕێگەم نادات
بڕۆم بۆ بینینی پورم بەڵکو ئەو پورم دەهێنێتە لام ئێستا دەبێت
شتێک بکەم تاکو ڕێگەم بدات من بڕۆمە لای پورم تاکو بتوانم
بە ئاسانیی کارەکەم بکەم


ئەوەی لە مێشکمە هەڵهاتنە لەگەڵ پورم دامناوە بڕۆمە لای
پورم و لەوێش بەیەکەوە لە درگای باخچەی پشتەوە ڕابکەین
و هەڵبێین بەڵام خەریکە تێکدەچێت تەنها ئێستا پێویستە
شتێک بکەم


دەترسم جۆنگکوک بەوەی زانیبێت کە بیر لە چی دەکەمەوە و
دەمەوێت چی بکەم من بەڕاستی نامەوێت ئەم هاوسەرگیریە
ئەنجام بدرێت هەرکات ڕوخساری جۆنگکوک دەبینم نامجونم
دێتەوە یاد


ناوت: من پێویستە هەڵبێم بەهەر ڕێگەیەک بێت
ئەگەر من نەباتە لای پوریشم ئەوە دەبێت ڕێگەیەک بدۆزمەوە
پیش ئەنجامدانی هاوسەرگیریەکە
(بە نیگەرانی)


هەستامەوە و دەسوڕامەوە لە ژورەکەدا دەستم بە سەرمەوە
گرت و خەریک بوو دەگریام هەستێکی خراپم هەیە
نازانم بۆچی ئەو هەستەم هەیە بەڵام دەترسم




ڕامکردە دەستشۆرەکە و ئەوەی لە دەمم بوو هێنامەوە
من ڕشامەوە نەفرەت زۆر قێزەونە وادەکات نەک دەمم بەڵکو
لە ناوەوەی قورگیشم هەست بە تاڵی بکەم ئاوەکەم کردەوە
دەم و لێوم پاک کردەوە و دەستم بە دیوارەکەوە گرت
پێش چاوەکانم خەریکە ڕەش دەبن




هەر لەوێدا بە ناچاریی لەسەر زەویەکە دانیشتم
دەستم گرت بە ڕوخسارمەوە خودایە گیان چی ڕودەدات
بۆچی وام بەسەرهات لەناکاو گوێم لە دەنگی جۆنگکوک
بوو کە بانگی دەکردم زانیم ئەو وردە وردە لێم نزیکدەبێتەوە
تا گوێم لە کردنەوەی درگاکەبوو بەڵام نەمدەتوانی هیچ ببینم





جۆنگکوک: ناوت گیانەکەم تۆ چیتە
(بە نیگەرانی)


ئەو دەستی لەسەر شانم دانا و دەیجوڵاندمەوە
نەمدەتوانی قسەبکەم هەستم دەکرد قورسایەکی زۆر لەسەر
جەستەم هەیە


دەستم برد بۆ ملی جۆنگکوک هەوڵم دەدا قسەیەک بکەم
تا دەهات ئازاری سەرم زیاتر دەبوو

ناوت: جۆنگکوک هەست بەباشی ناکەم ئازارم زۆرە
(بە ئازارەوە)

جۆنگکوک بەخێرایی هەڵیگرتم ئەوەندەی زانیم
لەسەر شتێکی نەرم دانرام جۆنگکوک پاڵی خستم و دەستی
لەسەر نێوچاوانم دانا کەم کەم پێش چاوەکانم باش دەبونەوە
توانیم ببینم جۆنگکوک لە تەنیشتم بوو زۆر نیگەران دیاربوو


:-: 10 days :-:Where stories live. Discover now