سەرەتا، ویستم ڕۆمانێک بنووسم بۆ ئەو کەسانەی وەکوو خۆمن؛ حەز بە بابەتی ترسناک، رۆمانسی ،زانستی و خەیاڵی ئەکەن.
لەگەڵ ئەوەی ئێسە تەلەبەی پۆلی ١٢ م و زۆر بە کەمی کاتی نوسین و خوێندنەوەم هەیە، بەس هێشتا ئەگەر کاتم نەبێ بۆی دروست ئەکەم.
فکرەی ئەم ڕۆمانەم لەهیچ شوێنێک نەهێناوەو هەمووی بیر کردنەوەی خۆمە، چونکە زۆر حەز بە تەقلید و دەستکاری ناکەم.
هەوڵم یاوە هەموو وشەکانم بە کوردی پەتی بنوسم و خاڵبەندی بەکار بهێنم کە بەلای منەوە دوو شتی زۆر گرنگە؛ هەمیشە ئەو ڕۆمانانە بەلای منەوە سەرنجڕاکێش ترە کە وشەکانی کوردی پەتین، وە خاڵبەندی بە ڕێکو پێکی تیایا بەکار هاتووە.
بەڵام زۆر گرنگی بە ڕێزمان نایەم، چونکە لە ژیانی رۆژانەیا زۆر کەم بەکار یەت؛ وە بۆ خوێنەر وا ئاسان ترە زمانەکە سادەبێت و زۆر جوانکاری رێزمانی بۆ نەکرابێت.
هیوادارم ئەم ڕۆمانەتان بەدڵ بێت و چێژی لێ ببینن، من نوسین بۆ دوو هۆکار ئەکەم، یەکەم: نووسین چالاکیەکی چێژبەخشە بۆم حەزم پێی هەیەو دەستی نوسینم هەیەو ئەمەوێ زیاتر خۆم بەرەو پێش ببەم لە ڕوی نوسینەوە.
دووەم: ئەمەوێت خەڵکانی تر نووسینەکانم ببینن، بزانن ئاستی نووسینم چۆنەو هەڵم سەنگێنن، زۆر حەزبە ڕەخنەو دەستخۆشی ئەکەم گەر هەر غەڵەتێکم هەبێ هیوادارم لە کۆمێنت پێمی بڵێن بۆ ئەوەی بە سوپاسەوە چاکی بکەم.
لەکۆتاییدا ئەمەوێ سوپاستان بکەم کە تا کۆتایی پێشەکیەکەتان خوێندەوە؛ چێژ لە ڕۆمانەکەم ببینن3>
1.jan.2024
ڕۆژی دوو شەممە
Srusht Pervaneh
YOU ARE READING
It's Too Late / زۆر درەنگە
Fantasyزۆر درەنگە، زۆر درەنگە بۆ هەموو شتێک. درەنگە بۆ خۆشویستن، درەنگە بۆ خوێندن، بەڵام درەنگ نییە بۆ گەڕانەوە..