لەو کاتەدا کە ویستم بچمە حەوشەکە، گوێم لە دەنگی کۆمەڵێک سەگ بوو لە کۆڵان.
ماڵی ئێمە لە کۆڵانێکی قەرەباڵغ بوو، ئەوەنەبێت بڵێم چۆڵبوو بۆیە سەگی لێبوو، هەرگیز گوێم لە دەنگی سەگ نەبوبوو پێشتر لە کۆڵانی خۆمان!
ماڵمان یەک قات بوو، دەوروو پشتمان و بەرامبەرمان خانوو بوو، حەوشەکەمان زۆر گەورەبوو، باخچەیەکی گەورەی جوانی ڕازاوەی تیابوو ؛ کە ئەوەش ئیشی باوکمە بێگوومان. لەڕێگەی پلیکانەی حەوشەکەمانەوە ئەچوینە سەربان، لەژێر پلیکانەکان سوچێکی، هێلانەی جاڵجاڵۆکەکە بوو.
با بگەڕێینەوە سەر دەنگی کۆمەڵە سەگەکە... زۆر ئەترسام... لەپڕ لەسەربانەکەمان دەنگی پشیلە هاو یەکسەر زانیم کلارایە هاتووە یارمەتیم بدات!
سەرم بەرز کردەوە سەیری سەربانەکە بکەم پشیلە ڕەشەکەم دی ویستی بێتە خوار هەر بازی هەڵیاو نەکەوتە سەر زەوییەکە بووبە مرۆڤ.
لەیلا: هاتی لەکۆتاییا؟ زۆرم پێویست پێت بوو!
کلارا: بەڵێ دەزانم؛ بەڵام تۆش ئەوە بزانە کە یارمەتی دانی من ئەوەیە نزیکت دەکەمەوە لە چارەسەرەکە نەوەک یەکسەر چارەسەرەکەت بەدەست بخەم! وەمن بۆ ئەوە نەهاتووم نزیکت بخەمەوە لە زانینی کۆدەکە بەڵکوو لەبەر دەنگی سەگەکان هاتووم چونکە دەزانم هیچت پێ ناکرێ!
لەیلا: دەنگی سەگەکان؟ ئەیهاوار ئەوانەش نیشانەی خراپن!
کلارا: ئەوە دوژمنەکانی باوکتن!
لەیلا: واتا ئەوانیش مرۆڤن؟
کلارا: بەڵێ؛ پەلەبکە کاتی ئەوەنیە دەبێ بچینە ژوور.
چوینە ژورەوەو کلارا یەکسەر رایکرد بۆ لای ژورەکەی باوکم
لەیلا: خۆت دەزانی کلیلەکانم لانیە
کلارا چاوی داخستو بە هێمنی بەرەو ژوری دایک و باوکم چوو، دەرگای قاسەکەی بەبێ کۆد کردەوەو کلیلەکانی دەرهێنا.
لەیلا: ئەوە چۆن؟؟؟
کلارا: **هێزی مێتافیزیک**
لەیلا: هێزی مێتافیزیک چییە؟
کلارا: بەم زوانە لەمن باشتر ئەزانی چییە.
کلارا یەکسەر دەرگای ژورەکەی باوکمی کردەوەو وتی پێویستە پارێزگارییەک بۆ ئەم ماڵە دروستبکەین، منیش وتم چۆن!
کلارا سەیرێکی کردم، سەیرکردنەکەی بە شێوازێک بوو کە بەزەیی بە مندا بێتەوە...
کلارا: نازانم بڵێم چی، زۆر بە داخم بۆ احمدی هاوڕێم کە کچێکی گێژی وەکوو تۆی بە ئێمە سپاردووە، نزیکەی سێ مانگ دەبێ باوکت گیانی سپاردووە تۆ تاوەکەوو ئێستە هیچ زانیارییەکت نییە!
لەیلا: بمبورە...
زۆر دڵتەنگ بووم بە قسەکانی کلارا، بەڵام خۆ ناهەقیشی نەبوو؛ ڕاست دەکات!
کلارا: پێویستە تۆ دۆست و دوژمنەکانی باوکت لەیەک جیا بکەیتەوە، پێویستە تۆ ئێمە بناسیت کە کێین و کێ نین، ئەبێ بتبەم بۆ بەڕیتانیا بۆ ئەوەی هەمووانت پێ بناسێنم.
لەیلا: کەی؟ کوێ؟
کلارا: ئێستە من پارێزگاری دروست ئەکەم بۆ ماڵتان، وە دواتر تا تۆ کتێبە ماڕۆنیەکە ئەخوێنیتەوە و شارەزای زۆر شت و بابەتی ناو کتێبە ماڕۆنیەکە نەبیت من نایەمەوە.
لەیلا: تا چەنێکی تر نایەیتەوە؟
کلارا: هەر ئەوەی وتم.
زۆر پێم سەیر بوو، ئەو دەموو چاوە میهرەبانەی کلارا ئەم قسە ڕەقانەی لێ نەئەوەشایەوە
کلارا چوە حەوشەی ماڵەکەمان هەردوو لەپی دەستی پێکەوە نووساند چاوەکانی داخست وەک بڵێی دوعا بکات، چەند شتێکی سەیری وت بەدەم خۆیەوە، کەزمانێکی زۆر سەیربوو.
دواتر کە تەواو بوو پرسیم : کلارا؟ ئەوە چیت ئەوت؟
کلارا: چەند دوعایەک بوو خوێندم بە زمانی عیبری
لەیلا: بۆ زمانی عیبری؟
کلارا: لەبەر ئەوەی زۆربەی کتێبەکانمان بە زمانی عیبریە
لەیلا: کتێبەکانمان؟
کلارا: بەڵێ؛ تۆش بەم زوانە فێری عیبری دەبیت، دەی جارێکە خودات لەگەڵبێت!
لەپڕ دووکەڵە ڕەشەکە دەرکەوتەوە و کلارا دیار نەما؛ زۆرم خەو دەهات، ویستم بچمە ژوورەکەی باوکم بەڵام وام پێ باشتر بوو بخەوم و بەیانی بچمە ژوورەکەی باوکم.
ئێستە بەیانیە ، بەیانی ٥/٨/٢٠٢٠ .. هەستام لەسەر جێگەکەم کاژێر نۆی بەیانی بوو، لەناو سەلاجەکە کەمێک کێک و شەربەتی تیابوو کە لینا بۆی دانابووم خواردم و خۆم شوشت.
ویستم بچمە ژورەکەی باوکم بەڵام وتم با سەرەتا پەیوەندی بە لیناوە بکەم نەوەک بێت یاخود تەلەفۆن بکات و ئاگام لێ نەبێت.
دڵنیام کردەوە کە نایەت، وە پاشان دەرگای ژورەکەی باوکمم کردەوە... ژورەکە زۆر بێدەنگ بوو، ژورێکی تابڵێی قەرەباڵغ بوو، هەموو شتێکی تیابوو، مێزێکی قاوەیی لێبوو، کە باوکم هەمیشە لەوێ ئەیخوێندەوە، ڕاستە هەرگیز نەچوینەتە ئەو ژوورە بەڵام لە پەنجەرەی ژورەکە ئەومان دیوە، ئێمە حەوشەی دواوەشمان هەیە، کە پەنجەرەی ژورەکەی باوکم ئەکەوێتە سەر حەوشەی دواوە.
مێزە قاوەییەکە لە دار دروست کرابوو، گلۆپێکی سەرمێزی لەسەر بوو، چەنەها پێنووس و جافی لەسەر بوو بەهەڵڕژاوی، لەگەڵ جێپێنووسێکدا کە هیچی تیانەبوو.
لەسەر مێزەکە کتێبە ماڕۆنیەکە دانرابوو، سەیرم کرد هیچ ناو و ناونیشانێکی لەسەر نەبوو، جگە لەمە:
17.jun.2003 Tuesday
From: Henry To:Ahmed
YOU ARE READING
It's Too Late / زۆر درەنگە
Fantasíaزۆر درەنگە، زۆر درەنگە بۆ هەموو شتێک. درەنگە بۆ خۆشویستن، درەنگە بۆ خوێندن، بەڵام درەنگ نییە بۆ گەڕانەوە..