PART ⊶ཏ1ཊ⊷

544 100 343
                                    


'*VOT AND KOMMENT*'

Vot:25

Komment:300

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

"دێلانیا ئامادە نەبوویت؟"دایکم بە هاوارە بانگی کردم منیش بە ئاهێکی ساردەوە شانەکەی دەستم دانا و ملوانکەکەم هەڵگرت

"دایکە تەنها کەمێکم ماوە ئێستا دێم"بە هەمان تۆن وەڵامیم دایەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت ملوانکەکەم کردە ملم و سەیری خۆمم کرد بۆ ئەوەی بە تەواوی دڵنیاببمەوە کەوا هیچم لە بیرنەکردوە

"بەڕاستی زۆر جوانیت دێلانیا"کاسی بە زەردەخەنەوە گوتی کەوا لە لای دەرگاکە وەستابوو

"هەر دەبێت جوان بم کاسی ئاگات لەو قەرەباڵغیەی خوارەوە نییە"بە بزەوە وتم و بۆنەکەم هەڵگرت بۆ ئەوەی لە خۆمی بدەم

"ئاخر چۆن ئاگام لێی نییە کەس لە کەس نییە بەڕاستی ئەگەر ئەمڕۆ ون نەبم بە ژیانم ون نابم"کاسی بە پێکەنینەوە گوتی منیش لەگەڵی دەستم کرد بە پێکەنین

"دەی با بڕۆین دڵنیام ئێستا بوکیش ئامادەیە"بۆ کۆتا جار سەیری خۆمم کرد و بڕیارم دا بڕۆم بۆ خوارەوە

"جا تۆ لە بووک زیاتر خۆتت ڕازاندووەتەوە"کاسی بە پێکەنیەوە وتی منیش بە مۆنی سەیرم کرد

"خەتای من چییە دەی زۆر قسە مەکە با بڕۆینە خوارەوە"قۆڵی کاسیم گرت و ڕامکێشا بەرەوە خوارەوە ڕۆشتین کەس لە کەس نەبوو قەرەباڵغیەکی ئێجگار زۆر بوو

ئەمه ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕی ماممە بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی من کوڕە گەورە خێزانەکەیە بۆیە بڕیاریان دا لە ماڵی ئێمە ئاهەنگەکەی بۆ بکەن

لە باخچە گەورەی پشتی ماڵەوە ئاهەنگەکە خەریک بوو دەستی پێئەکرد بوک و زاوا بە ڕێگاوە بوون ئێمەش ڕۆشتین لای ئافرەتەکان کەوا خەریکی دروست کردنی خواردنەکان بوون لە مەتبەخ هەموو کچە هەرزەکار و ئافرەتەکان ڕژابوونە نێوو مەتبەغەکە ڕۆشتم بۆ لای دایکم و دەستیم گرت و بەرە و ژورێکی بەتاڵ بردم

"دێلانیا شێت بوویتە بۆچی من لە کارەکانم ئەکەیت؟"دایکم بە توڕەی وتی

"دایکە داوای شتێکت لێ ئەکەم"بە دوودڵی پرسیم ئەویش دەستی خستە کەمەری و برۆیەکی بڵند کرد

"دەی بزانم ئەمجارە داواکاری چیت هەیە خاتوون؟"دایکم وتی و منیش هەوڵمدەدا ئەو ترسە بشارمەوە و وشەکان ڕێک بخەم بۆ ئەوەی پێی بڵێم بەڵام نەمتوانی چونکە دایکی کاسی کە دەکاتە پوری من و خوشکی باوکم بە خێرای هات و بانگی دایکمی کرد بۆیە دایکم ڕۆشت

༆تــۆڵــە༆Where stories live. Discover now