PART ⊶ཏ2ཊ⊷

234 78 506
                                    


'❅VOT AND KOMMENT❅'

Vot:30

Komment:500

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

"ئەمە مانای وایە هۆسۆک دەستگیر ئەکرێت"فرمێسک لە چاوی چەپم هاتە خوارەوە کاسی سەیرێکی دایکم و تەواوی خێزانەکەی کرد و بە توندی دەستی خستە ناو دەستم فرمێسکەکانی وەک باران بەسەر ڕوخساری دەهاتە خوارەوە 

"کارێک بکە با هۆسۆک دەستگیرنەکرێ تکایە من نامەوێ ئەوە ڕووبدات ئەزانی ئەگەر ئەو دووربێت لە من ناتوانم هەناسەبدەم تەنانەت ناتوانم بژیم ڕێگایەک بدۆزەوە"بە گریانێکی زۆر وای لە منیش کرد وەک ئەو بگریم و توند لە باوەشی بگرم نازانم ئەو هێوربکەمەوە یان بە دوای کەسێک بگەڕێم من هێوربکاتەوە

"ناهێڵم بەڵێن بێت ئەگەر ژیانی خۆشمی لەسەر دانێم ناهێڵم هۆسۆک دەستگیربکرێت کاسی ئێستا بەهێزبە هۆسۆک پێویستی بە هێزی ئێمەیە بۆ ئەوەی هەستێتەوە دەی فرمێسکەکانت بسڕە گیانم ڕاسته منداڵەکە مرد بەڵام لەوانەیە بە سووڵح و قسەکردن کێشەکە چارەبکەن و نەیبەنە لای یاسا"ئەم قسانەی من بەس بوون بۆ ئاسوودە بوونی دڵی کاسی و کەمێک دڵی خۆشم ئاسوودە بوو

لیۆ بە ڕاکردن هات و شتێکی لە بن گوێی جین گوت و بە خێرای ڕۆشتن بەرە و لای خێزانەکەی تر چاوم چووە سەر بووکەکە خۆ ئێمە لەبەر حاڵی خۆمان ئەو داماوەمان هەر بیرنەمابوو ئەمڕۆژە گرنگەی لێبووە دەرد ڕۆشتم و لە نزیکی دانیشتم

"زۆر خەجاڵەتم بەهۆی حاڵی خۆمان هەر تۆمان بیرنەبوو ئەزانم ناخۆشە بە جلی بووکێنی بێیتە نەخۆشخانە و ڕۆژە تایبەتەکەت بە تەواوی لێتێکبچێ"بە شەرمەزاری سەرم شۆڕ کرد ئەویش دەستی گرتم و سەری بەرز کردمەوە

"خوا ئەکات هۆسۆکی برات باش ئەبێ و ماڵەکە بە سووڵح و قسە وازدەهێنن ئیتر قەینا ڕۆژەکەی من تێکچووبێ یان نا خۆت دڵتەنگمەکە منیش ئێستا بەشێکم لەم خێزانە و بووکی ئێووەم گیانەکەم"کلارا بە نەرمی و میهرەبانی قسەکانی کرد پێم سەیرنەبوو چونکە کاکە جین خۆی نەرم و نیانە بێگومان ئەو کەسەی دەبێته هاوبەشی ژیانی هەر دەبێت وەک خۆی بێت

هۆسۆکی برام چاوەکانی کردۆتەوە ئێستا دایکم لایەتی منیش لە پەنجەرەکەوە سەیری دەکەم دکتۆرەکە گوتی تەنها یەک کەس جارێ دەتوانێ بڕواتە ژوورەوە تا ئەوکاتەی دەبرێتە ژووری ئاسای

نە باوکم نە مامم نە لیۆ و جین هیچکامیان دەنگ و ڕەنگیان نییە هەر ئەوان نا هیچ پیاوێکی خێزانەکە دیاری نییە لێرە هەموویان لەلای خێزانەکەی ترن باشە ئەبێت حاڵی ئەو دایکە جەرگ سووتاوە چۆن بێت ئەی حاڵی باوکی قیژە و ڕۆڕۆکانی دایکی ئەو منداڵە لە گوێیەکانم ئەزرینگێتۆ بەتەواوی هەستم بە سووتانی ناخی دەکرد

༆تــۆڵــە༆Where stories live. Discover now