'❅VOT AND KOMMENT❅'Vot:50
Komment:1.k
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
نزیکی کاتژمێرێکه هۆسۆکیان هێناوەتەوە بە درێژای ئەو کاتژمێرە لە تەنیشتی پاڵکەوتووم و سەیری ڕووخسارە فریشتە ئاساکەی دەکەم بە نەرمی چاوەکانی کردەوە دیارە ئازاری هەیە
"کاکە گیان چیبوو ئازارت هەیە بانگی باوکم بکەم؟"بە نیگەرانی وتم ئەویش سەری بە مانای نەخێر جوڵاند
"کەمێک ئاوم پێبدە شیرینەکەم"بە نەرمی وتی منیش هەستامەوە و پەرداخێک ئاوم بۆی تێکردو دامه دەستی
"حاڵت چۆنە باشیت؟"بە نیگەرانی وتم ئەویش پەرداخه ئاوەکەی لەسەر مێزی نزیک جێگاکە دانا و دەستی منی گرت و پەلکێشی باوەشی خۆی کردم
"ئەوەندە خۆت نیگەران مەکە من وەک شێر بەهێزم دڵنیابە مەیموونە توڕەکەم"بە پێکەنینەوە وتی منیش لەگەڵی پێکەنیم
"ئای کاکە بۆچی پێم دەڵێیت مەیموون کاسی مەیموونه"بە داماوی وتم و لە کۆتایدا چاوێکم لێی داگرت
"هەی زۆرزان هەمیشە داخی دڵت به کاسی دەڕێژیت"بە پێکەنینەوە وتی
"ئێ قەیچێکا خانم دەیەوێت ببێت بە براژنم و قسەکانیشم قبووڵ نەکا نەخێر گیانەکەم شتی وا بوونی نییە"بە ئاسای وتم و دیاربوو ئێستا جەنگی جیهانی ڕوودەدات
"هەی دێلانیای گەمژەی ناشرین تۆ لێرە دانیشتوویت زەمی من دەکەیت لای براکەت منیش پشتم شکا لە خوارەوە ئەوەندەی ئیش بکەم"کاسی بە توڕەی تەقیەوە بەسەڕ دێلانیا لەولاشەوە هۆسۆک بەزۆر خۆی گرتبوو تا پێنەکەنێت لە ترسی کاسی
هەمووان لە توڕەبوونی کاسی دەترسن چوونکە کاتێک توڕە دەبێت پێی ئاسایە ئەگەر کەسێکیش بکوژێت ئینجا دڵی ئیسراحەت ئەکات
"ئەرێ کێ باسی تۆی کردووە هەڵا هەڵا دەی من دەچمه خوارەوە"دێلانیا بیانوویەکی دۆزیەوە و ڕایکردە خوارەوە
"هۆسۆک پێمەکەنە"کاسی بە توڕەی وتی بەڵام ئەمه وای کرد هۆسۆک دوو ئەوەندەی تر پێکەنینەکەی زیاد بکا
"بەڕاستیمە ئەگەر پێبکەنی ئەوە بۆ برینەکانت خراپە"کاسی بە نیگەرانی وتی و فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە
"تۆ وەرە بۆ لای من ئەوکاتە برینەکانم خۆیان چاک دەبن"هۆسۆک بە سۆزەوە وتی و کاسیش ڕۆشتە سەر جێگاکە و دانیشت
"هۆسۆک"
"گیانی هۆسۆک"
"تۆ دەکوژن؟"
![](https://img.wattpad.com/cover/360851871-288-k725232.jpg)
YOU ARE READING
༆تــۆڵــە༆
Mystery / Thriller"دەڵـێـن تـۆڵـە بـە تـۆڵـە قــازانــجــیــے زۆرە بـەڵـام مـن دەڵـێـم تـۆڵـە بـە تـۆڵـە زەرەری زۆرە!!" دەسـتـپـێـڪـ/ 17-1-2024 ڪـۆتـایـے / دەسـتـنـیـشـان نـەڪـراوە