PART⊶ཏ3ཊ⊷

215 72 1K
                                    


'❅VOT AND KOMMENT❅'

Vot:50

Komment:1.k

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

"ئەوە بەم درەنگی شەوە قسەت لەگەڵ کێ دەکرد؟"لیۆ بە گومانەوە گوتی هەموو جەستەم دەستی کرد بە لەرزین ئەمەویست وشەکان ڕێکبخەم بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە بەڵام نەمتوانی چونکە جین و کلارا لە دەرگای حەوشە هاتنە ژوورەوە

"جین برا بۆچی هاتوویت بۆ ئێرە پێویست بوو لە ماڵەوە بیت"لیۆ گوتی منیش بەڕاستی شۆک بووم ئەبێت بۆچی هاتبن

"کلارا دڵی ئاسوودە نەبوو وە هەم هات بۆ لای دێلانیا تا یارمەتی بدات لە کارەکان"جین گوتی دیاربوو کلارا پێداگری کردووە بۆ ئەوەی بیهێنێ

"بەڕاستی پێویستی نەدەکرد ئەزیەت بخۆن ئێمە کارەکانمان تەواو کردووە لەگەڵ کاسی"پێموابێت ئامۆزاژنێکی میهرەبان و گرنگی پێدەرم بۆ هاتووە ئەو ئێستا دەبێت لە ماڵەکەی خۆی بێت کەچی لە جێگای ئەوە هاتووە بۆ ئێرە بۆ یارمەتی ئێمە

"نا ئازیزم ئەزیەتی چی با ئەم کارانەش کرابن خۆ کاری زیاتر ماوە بۆ بەیانی دووبارە ئەم ناوە قەرەباڵغ دەبێت ئەی کاسی لە کوێیە ئەو نابینم؟"کلارا بە دڵسۆزی گوتی منیش گوتم کەوا کاسی خەوتووە ئیتر لیۆ و جین ڕۆشتنە ژوورەوە من و کلاراش ڕۆشتین بۆ مەتبەخەکە

"کلارا بەڕاستی پێویستی نەدەکرد تا ئێرە بێیت خۆی ئەم ڕۆ بۆ تۆ گرنگ بوو کەچی تێکدرا لێت ببورە"بە نیگەرانی گوتم ئەویش دەستمی گرت

"هێی خۆ گوتم پێویست ناکا ئەوەندە خۆت نیگەران بکەیت دێلانیا من ئیتر ئامۆزاژنی تۆم بەشێکم بە خێزانی ئیڤانۆڤ"کلارای شیرین بە قسە شیرینەکانی بە تەواوی ڕۆشتە دڵی دێلانیاوە

ئەگەر بە شیرینی بدوێیت شیرین ئەبن لەگەڵت بەڵام ئەگەر بە تاڵی بدوێیت تاڵ ئەبن لەگەڵت

"دڵخۆشبووم کەوا خەمی ئێمە بە خەمی خۆت دەزانی کلارا"بە بزەوە گوتم و ئێمە دەستمان کرد بە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی هۆسۆک بە تەواوی خۆر هەڵهات چواری بەیانی بوو جین هاتە مەتبەخەکە و سەیرێکی کلارای کرد دواتر سەیری منی کرد

"خانمەکان من دەڕۆمە دەرەوە هیچتان دەوێ بیهێنم؟"جین گوتی منیش بە خێرای لیستی شت و مەکەکانم داوە دەستی

"ئەوانەی لەم لیستە نوسراوە کاکە جین تەنها ئەوانە بهێنە"گوتم و ئەویش سەیری لیستەکەی کرد

"زۆر چاکە دەی ئێووە بڕۆن تۆزێک پشوو بدەن دێلانیا تۆ لە دوێنێوە هەر نەخەوتوویت بڕۆ تۆزێک بخەوە"جین گوتی

༆تــۆڵــە༆Where stories live. Discover now