<هـانـیـا>
ئەم کوڕە گەمژەیە
من بلۆکم کرد چونکە دەستی کرد بە قسەی بێ مانا
ئەو هەڕەشەی ئەکرد
تەنانەت ئەو کێیە تا هەڕەشە لە من بکات؟گوێم لە دەنگی دەرگا بوو
من لە شوقەیەک ئەژیم
بەڵام من هیچم داوا نەکردووە
وە هیچ کام لە هاوڕێکانیشم نەیانگووتوە کە دێن
بەڵام بۆستە-
نەکا ئەو کوڕە نامۆیە بێتبە قەلەقیەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم و کردمەوە
بەڵام چاوەکانم کرانەوە کاتێک هەمان کوڕی نێو وێنەکەم دی
کەواتە ئەو ڕاستی کرد کە گوتی دێم؟
تەنانەت چۆن ماڵەکەی من ئەزانێت؟«کوالاکەم»
«تۆ؟»
بە پەشۆکاوی وتم«جێگای شەرمە میوان لەبەر دەرگا بهێڵیتەوە»
گوتیو دەستەکانی کردە نێو گیرفانی...
«تۆ چی دەکەیت لێرە؟»
«پێم نەگوتیت کە دێم؟وە تۆش بلۆکت کردم؟»
گوتیو برۆیەکی بەرز کردەوەئەو تەنها ئاوها بە ئاسایی وەستا بوو بەڵام لە هەمان کاتدا شێوەیەکی ترسێنەری هەبوو
بە ڕونی دیاربوو کە توڕەیەوە هانیای بچوکیش بێگومان دەترسێت لێی
کوڕێکی نامۆ کە تەنها بە نامە قسەیان کردو ڕاستەوخۆ گەیشتە بەردەم ماڵەکەی
بێگومان دەترسێت!«بڕۆ لێرە»
گوتیو دەرگاکەی داخست بە سەریداویستی بڕواتە ژوورەکەی بەڵام لە شوێنی خۆی وشک بوو کاتێک گوێی لە دەنگی کلیلی دەرگاکە بوو
ئاوڕی دایەوەو شۆک بوو کە بینی دەرگاکەی کردۆتەوەو هاتە ژوورەوە«تۆ- تۆ چۆن-»
بە ترسەوە گوتی تەنانەت نەیدەتوانی بە تەواویش قسە بکات«چییە کوالاکەم؟بۆچی وا ئەبڵەق بویت بە دیارمەوە؟»
«کلیلی ماڵەکەم چی دەکات بە تۆ»
بە پەشۆکاوی گوتیو هەنگاوێکی بەرەو دواوە نا«کلیلی ماڵەکەت لە شوێنی خۆیەتی ئەمە تەنها کۆپیەکە لێی»
بە بێ گرنگی دان گوتیو چوو لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشت«چۆن دەبێت ئەوەت لابێت!تۆ چ دزێکی نەفرەتیت
پەیوەندی بە پۆلیس دەکەم- -»
ویستی خۆی بوێر دەرخات بەڵام کاتێک چاوە ڕەشە ترسناکەکانی بینی بێدەنگ بوو«وەرە ئێرە»
گوتیو ئاماژەی بە تەنیشت خۆی کرد«من- من گوتم کە بڕۆ دەرەوە
بۆت نییە ئاوها بێیتە ماڵەکەمەوە»