6

192 40 19
                                    

.
.
.
.
.
.
.
_______________________________

پاش خەوێکی قوڵ و درێژ بە خەواڵویی بەرەو دەسشۆری نێو ژوورەکەی ڕۆیشت بە سەختی بەهۆی پێیەوە هەرچەندە هێندە ئازاری نەمابوو تەنها خۆی شتەکان زۆر گەورە ئەکات

تێبینی کرد کە باندجەکەی پێی گۆڕاوە وە زانی جۆنگکووک دوبارە برینەکەی بۆ تیمار کردووە
پێی سەیر بوو کە چۆن خەبەری نەبۆتەوە

پاش ئەنجامدانی ڕۆتینێکی سادەی بەیانیانی چووە دەرەوەی ژوورەکەی بە سەرسوڕمانەوە سەیری هۆڵەکەی کرد کە چەندین بۆکسی گەورەی جۆراوجۆری لێبوو لەگەڵ زەرفەکانی دوێنێی فیستیڤاڵەکە و چەپکە گوڵەکەش کرابۆیە نێو گوڵدانێکی گەورە

دواتر سەیری چێشتخانەکەی کرد بینی جۆنگکووک خەریکی ئامادە کرنی خواردنەکانی بەر دەستی بوو
وە هەر ئەو کاتەش جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە

«ئەی بەقوربانت بم بۆچی خۆت هاتیت بانگت بکردمایە»
وتیو خێرا بەرەو لای هات و یارمەتی دا تا لەسەر کورسیەکە دابنیشێت

هانیا هیچی نەئەوت و بارودۆخۆکەی لا نامۆ کە
کەسێک هێندە گرنگی پێ بدات لە کاتێکدا هیچی وای بەسەر نەهاتووە
بێگومان هاوڕێکانی زۆر باشن بۆی
بەڵام هەرگیز خۆشەویستی نەبووە یاخود کەسێک وەک خۆشەویست و کەسێکی دڵسۆز گرنگی پێبدات

«پێت ئازاری نییە گیانەکەم؟»
وتیو ماچێکی نێو چاوانی کرد و هانیا سەری بە نەخێر جوڵاند

«بەساقەی پێیەکانیشت بم باشە؟
ئەمشەو بە زۆر خۆم ئەوەستاند لەوەی قوتت نەدەم
چەندین جار خەبەرم ئەبۆیەوەو تەنها سەیرم ئەکردی وەک بڵێی لە دەستم ڕابکەیت»
بە زەردەخەنە کوڕانەکەی وتی و هانیا بە شەرمەوە ڕوی کردە لایەکی دیکە

جۆنگکووک زەردەخەنەکەی فراوانتر بوو و ماچێکی قوڵی لە کوڵمە نەرمەکانی کرد و دوور کەوتەوە

«نانم ئامادە کردووە بۆت نازدارەکەم
ئێستا ئەیهێنم»

هانیا گازی لە لێوی خوارەوەی گرت لەم هەستە سەیرانەی ئێستای یەکەم جارە کوڕێک ئاوا مامەڵەی لەگەڵ بکات

ئەو هەڵسوکەوتەکانی ئاوا بەدڵە بەڵام
جۆنگکووکی بەدڵ نییە کاتێک بیر ئەکاتەوە چەند بە ترسناکی هاتە نێو ژیانیو چەندە دڕندە دەرەکەوت لەپێش چاوی

«دەی وەرە حەزەکەم خۆم خواردنت پێ بدەم باشە؟»
وتی کاتێک وەک منداڵ هانیای کردە نێو باوەشی خۆی

«نەخێر-»
بە شۆکەوە وتیو خێرا ویستی لابچێت لەسەر ڕانەکانی بەڵام جۆنگکووک توند کەمەری گرت و وەستاندی

هــانــیــاWhere stories live. Discover now