«بەیانیت باش هانیا»
هائیون بە خەندەوە پێشوازی لێکرد هەر کە گەیشتە قوتابخانە«بەیانی باش»
بە خەندەیەکی ساختە گوتی کاتێک دوێنێی بیر کەوتەوەهێشتاش بڕوای بەوە نەئەکرد کە ئەو دڕندەیەی دوێنێ برای هائیونە
هائیون بەو هەموو باشی و میهرەبانییە
ئەویش بەو هەموو توڕەیی و ترسناکیەوەیجۆنگکووک هەموو ڕۆژێک پاش قوتابخانە دەهات بە شوێن هائیوندا تا بیباتەوە ماڵەوە
هانیا هەرگیز گرنگی نەداوە وە نەیدیبوو تا ئێستابەڵام ئێستا ئەترسێت کە کاتی تەواو بوونی قوتابخانە هات ئەویش دێتە ئێرە لەبەر هائیون
ئەو بەڕاستی لێی ئەترسێت«بۆچی سوبین هێشتان نەهاتووە؟»
گوتی کاتێک لە جێگاکەی دانیشت«لەوانەیە لە خەو مابێتەوە»
میسۆ وەڵامی دایەوەو سەری کردە سەر مێزەکە بە بێزاری«بیرکاری نەفرەتی ئایش»
سوبین گوتی کاتێک جانتاکەی فڕێدایە سەر مێزەکە«دوبارە ئەرکی ماڵەوەت نەکردووە؟»
هانیا گوتیو بە سوکی پێکەنی پێی«تۆ کردوتە؟ئەمەیتێ بینوسمەوە؟»
سوبین گوتی کاتێک کتێبەکانی دەرەهێنا«ئهم»
هانیا گوتیو بە هەمان شێوە کتێبەکانی دەرهێنا«نەفرەت منیش بیرم چووە»
هانیا بە حەپەساوی گوتیئەو بیری چووبو ئەرکی ماڵەوەی بکات بۆ یەکەم جار
ئەویش بەهۆی ئەو ڕوداوەی دوێنێ بوو کە
بەسەری هات«تۆش»
سوبین گوتیو پێکەنی«خۆم زیرەک نیم هیچ نەبوو بە کردنی ئەرکەکانی ماڵەوە لای مامۆستاکان خۆم شیرین دەکرد
کەچی ئێستا ئەوەشم بیر چووە لەم بەختە»
بە نوزەوە گوتی«کەواتە ئێستا کێ ئەرکی ماڵەوەی ئەنجام نەداوە دەست بەرز بکاتەوە»
مامۆستا توڕەکەیان گوتی هەرکە هاتە نێو پۆلەکەهانیا و سوبین بە نیگەرانی سەیری یەکیان کردوو بە ترسەوە دەستیان بەرز کردەوە
«هەردوکتان هەستن»
سوبین لەمانە ڕاهاتبوو
بەڵام هانیا یەکەم جاری بوو بە تایبەتی لەگەڵ مامۆستا توڕەکەیاندا
بە شەرمەزاری هەستاو سەری نزم کردەوە«باشە چۆی هانیا
بۆچی ئەرکی ماڵەوەت نەکردووە؟نەمگووت ئەم بابەتە زۆر گرنگە نابێت پشتگوێی بخەن»
بە توڕەیی گوتی