4

306 43 9
                                    

{سەرجەم وێنەکان لە کۆتایی پارتەکەیە}

_______________________________
«ئەوە نەخۆشیت میسۆ؟»
هانیا وتی کاتێک جانتاکەی داناو چۆیە لای مێزەکەی ئەو

«نا باشم»
وتیو ڕویکردە لایەکی دیکە

«بەڵام باش دیار نیت چیتە؟»
بە نیگەرانی وتیو دەستی دا لە نێوچاوانی

بەڵام هانیا بە سەرسوڕماوی سەیری کرد کە بینی دەستی دوور خستەوە لێیو مۆڕەیەکی لێکردوو سەری کردە سەر مێزەکە

«ئەمە چیەتی؟»
یۆنجون وتیو جانتاکەی هەڵدایە سەر مێزەکەی

«وابزانم نەخۆشە»
هانیا وتیو هەستایەوە بەڵام پێی ناخۆش بوو کە میسۆ ئاوا بوو لەگەڵی بێ هۆکار

«چۆنیت گیانەکەم؟»
سوبین وتیو لەسەر لا باوەشیدا بە هانیادا

«بەیانیت باش سوبینشی»

«بۆچی بەم بەیانیە خۆتان ڕۆمانسی ئەکەن؟»

«یاهـ»
هانیا وتیو شەقێکی بچوکی لە قاچیدا

ئەمە ڕۆژانەی ئەوان بوو پێکەوە
هەمیشە گاڵتەو گەپی نێوانیان و قسە خۆشەکانیان
ڕۆژەکانی یەکتریان جوانتر و باشتر ئەکرد

ئەوان پێشتر هاوڕێی یەکتری بوون هەر،وە هانیاش بەهۆی سوبینەوە ئەوانی ناسی دوو ساڵ پێش ئێستا
کە لە خانەکە ڕایکرد

قوتابخانە تەواو بوو وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە هانیا لە وێستگەی پاسەکە وەستابوو و چاوەڕێی پاسی دەکرد

بەڵام سەری بەرز کردەوە کە گوێی لە هۆڕنی ئۆتۆمبێل بوو

بە ترسەوە سەیری ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمی کرد بینی جۆنگکووکە کە جامی ئۆتۆمبێلەکەی نزم کردەوەو چاویلکەکەی دانا

«وەرە گیانەکەم من دەتگەیێنم»

«نا پێویست ناکات»
وتیو سەری نزم کردەوە بەو هیوایەی بڕوات

«هانیا وەرە دەی خەریکە کەش و هەوا سارد ئەکات دەی کوالاکەم»

«نا ئێستا پاسەکە دێت»
وتیو بەردەوام سەیری زەویەکەی ئەکردو پێی بە زەویەکەدا دەلەرزاند لە ترسا

«هانیا»
بە هێمنی بانگی کردەوە وایکرد سەیری بکات

«وەرە گیانەکەم دەتگەیێنمەوە»

«ئاخر- -»

وەستا کاتێک بینی دابەزی لە ئۆتۆمبێلەکە بە ترسەوە گازی لە لێوی گرت بە نیگەرانی سەیری کرد
بەڵام جۆنگکووک هاتو بە نەرمی باوەشی لێداو ماچێکی سەری کرد

هــانــیــاWhere stories live. Discover now