(خوێندنەوەیەکی خـۆش✨)
#چیرۆکی_گۆڕستانی_نەفرەت_لێکراو
#بەشی_حەوتەم🔞
بەیانی هات تەلەفۆنم بۆ احمد کرد
حەیدەر:سلاو احمد جەماعەت کۆ بکەوە ئەرۆین بۆ لای باپیرەم
احمد:باشە ئستا تەلەفۆنیان بۆ ئەکەم تا ئامادەبن لای مالی ئەمیر ئەبین
حەیدەر:باشە خواحافیز
احمد:خوا حافیز
ڕۆشتم بۆ لای مالی ئەمیر تا گەیشتمە ئەوی ئەوانیش لەوێ بون یونس و احمد و ئەمیرم بردو کەوتینە رێ بۆ لادێ بۆ لای باپیرەم بۆ زانینی ئەو خەونەی کە ئەوکاتە دەرفەت نەبوو بیزانین
یونس:تۆ بلەی ئەو خەونەی باپیرەت پەیوەندی هەبی بەتۆ و مستەفاوە حەیدەر
حەیدەر:دلنیا نیم بەلام هەستێک لە ناخمەوە پێم ئەڵێت پەیوەندیەک هەیە لەم نێوەندەدا
احمد:هەرچی بێت نابێت بهێڵی مستەفا هیچی بەسەربێت
ئەمیر:هەلەکە لەئیمەبوو من دلنیام نەک مستەفا بەرۆکی ئێمەش ئەگرێت ئەم بەڵایە لەسەرکێشی خۆمان خۆمان توشی ئەم دەردە سەریە کرد و ئستاش وێڵین بەدوای چارەسەرێک دا
حەیدەر:تازە کارەکە هاتووە پەشیمانی هیچ یارمەتیەکمان نادات و سودیشی نیە بۆیە بیرکردنەوە باشترە لەوەی بلێین هەلەمان کردو هەلەبوینە
لەم باسانەبووین تا گەیشتین بۆ لای مالی باپیرەم چوین بۆ ژورەوە داپیرەمی لی بو سلاومان لێ کرد و جوابی داینەوە پرسیاری باپیرەمم لێ کرد وتی مەڕەکانی بردۆتە لەوەڕاندن زۆر دور نیە لیرەوە وتم باشە داپیرە گیان ئێمە ئەچین بۆ لای باپیرەم وتی باشە خواتان لەگەل بێ ڕۆیشتین تا باپیرەمم دۆزیەوە لەسەر بەردێک دانیشتبوو لەدیار مەڕەکانەوە چوینە پێش سڵاومان لی کرد زۆر بی تاقەت دیار بوو قەت باپیرەمم بەم شێوەیە نەدیبوو بەخێرهاتنی کردین دانیشتین بی هیچ شتیک وتی مستەفای هاوڕێتان چۆنە وتمان باش نیە حالی خراپە وتم باپیرە چیبوە بۆ وا بی تاقەتی جوابی دامەوە وتی هیچ نیە کوڕم وتم نا باپیرە شتێک هەیە ئستا ئیمەش بۆ شتێک هاتووین جا لێمانی مەشارەوە باپیرەم وتی چ شتێک وتم باپیرە بیرتە ئەو رۆژەی تیلم بۆ هات کەوا مستەفا نەخۆشە وتت نا بەتەنها مەڕۆ خەونم پێتەوەبینیوە باشە ئەم خەونە چ خەونێک بو باپیرە کوڕم هەردوکتانم بەمردووی بینی بەلام مردنیکی ئاسایی نا چاوەکانتان شین هەلگەرابوون لەسەر زەوی کەوتبون کۆمەڵەیەکی جن لەدەورتان بون کەسێکیش ئێوەی پێشکەش بەکەسێک ئەکرد بەلام ئەوم نەبینی کە کێیە بەلام قاچەکانیم بینی قاچەکانی هی مرۆڤ نەبوون وەک هی بزن وابوو زۆر ترسناک بوون ئستاش کە هاتنە ئێرە جنەکە لەگەلتان بوو بەچاوەکانی خۆم بینیم
شۆک بووین کە باپیرەم وای وت ترسێک ترساین هەرگیز وا نەترساوین ئاخر چۆن
ئەکتیڤ بن تا بەشەکان دوا نەخەم
YOU ARE READING
'گۆڕسـتانـی نەفرەت لێـڪراو'
Terror(چیرۆک تـــــرســـــــناک) سەرسام ئەبن بەوانەی گوێتان لێ ئەبێت چونکە لەوەیە هەرگیز نەتان بیستبێ چیـــڕۆکی گۆڕێــک یان گۆڕستانێکی نەفرەتی تکایە ئەگــــــەر تەمەنێکــی بچــوکت هەیە خوێنەری ئـــــەم چیرۆکە مەبــە🔞!