کـــــۆتایی♡!

76 13 17
                                    

پێشەکی:
سوپاس بۆ خوێنەری بوونی چیرۆکەکە ئەم بەشە کۆتایە هیوادارم بەدڵتان بووبێت گەر چیرۆکی لەم شێوەتان بەدڵ بوو لەکومێنت بۆم بنوسن
خۆم زۆر حەزم بەنوسینی چیرۆکی ترسناکە ئینجا ئێوەش هاوکارم بن کومێنت و ڤۆت لەبیر مەکەن ئازیزان
ئەمەش ئەکاونتی انستام:
Castle._.linda

(خوێندنەوەیەکی خۆش💐)



#گۆڕستانی_نەفرەت_لێکراو🔞
#بەشی_کۆتایی
لەو ژورە نانمان خوارد کە مستەفای لی بوو نەمان ئەویست هیچ کات بەجێی بێڵین لەبەر ئەو روداوانەی رویان داون ترسی ئەوەمان هەبو بگەرێتەوە شتێک بکات زۆرمان لەمستەفا کرد شتێک بخوات بەلام هیچ شتێکی نە ئەخواردو بەردەوام ئەگریا ئەی وت دڵم زۆر توندە هەناسەم تەنگ بوە ئیمە دڵنەوایمان ئەکرد تا هەست بە غەمباری نەکاو دڵ تەنگیەکەی کەم بێتەوە
شەو درەنگ بوو جێگای خۆمان لای مستەفا راخست دەرگامان قفل کرد کلیلەکەش لای ئەمیربوو  شەو درەنگ بوو کاتژمێر ٢ی شەو بوو لەگەل گریانی مستەفا خەبەرمان بویەوە مستەفا بەکوڵ ئەگریا
ئەمیر:چیبوە مستەفا بۆ ئەگریت
مستەفا:وتم دەگەڕێتەوە واز ناهێنێت
یونس:چی ئەلێی مستەفا گەڕانەوەی چی
مستەفا:خەونم بینی دونیا تاریک بوو خانووەکەمان تاریک تاریک ببو فانۆسێکم لەدەست بوو دەرگای حەوشەکەم کردەوە خانووەکەمان وەک ئەوەی لێ هاتبوو چەندین سال بوبێ چۆل کرابێت
دەرگای ژورەوەم کردە چەند فانۆسێک لەناو ماڵەوەدا هەڵکرا کۆمەڵێک حەبا سورو رەش فانۆسەکەیان لەدەست بوو  نزایان دەکرد بەلام هیچ شتەکیان لی تێ نەگەیشتم وەک رێرەوێک وەستابوون تا ئەو ژورەی منی لێم بەناویان دا رۆیشتم تا گەیشتمە بەردەم ژورەکەم
دەرگای ژورەکەمم کردەوە خۆمم بینی چەند حەبا بەسەرێک گرتبوومیان و پالیان خستبووم و نزام لەسەر دەکرا کەسێکیش لەسەر کورسیەک بوو لەبەردەم من بو یەکیک لە حەبا بەسەرەکان بەچەقۆیەکی تیژ
هێماو نەخشو پیتی زۆر سەیری لەسەر لاشەم دەنوسی دەمم بەسترابوو نەم ئەتوانی هیچ بلێم خوێنی لەلاشەم دەگرت و لەنێو جامێکیان دا ئەنا تەواو ترسا بووم وتم چی ئەکەن چی ئەکەن ئیوە یەکیک لەحەبا بەسەرەکان ئاوری دایەوە وتی بێدەنگ بە ئەمە قوربانیە بۆ گەورەی ئێمە
لەوکاتەدا خەبەرم بویەوە زۆر ترسام زانیم کە ئیتر ئەوان واز ناهێنن هەر بەدەوام دەبن
ئەمیر:قوربانی چی گەورەیان چی
مستەفا:یەک جار بینیم قاچەکانی وەک بزن بون بەموو بون لاشەیەکی سەیرو قۆچێکی ناشیرنی هەبوو وەک و بزنێک وابوو
حەیدەر:هیچ رو نادات خەم مەخۆ بەیانی دوبارە قسە لەگەل مامۆستا دەکەینەوە خەمی ئەوەت نەبێت
خەوتینەوە  بەیانی ئەمیرم زو هەڵساند لەگەل دایکی مستەفایە ناردم بەشوێن مامۆستای ئاینیەکەیا خۆشم و یونس لای مستەفا ماینەوە بانگی احمدیشم کرد
ئەمیر پەیوەندی پێوەکردم
ئەمیر:سلاو حەیدەر
حەیدەر:چیبوو ئەمیر مامۆستا هات
ئەمیر:مامۆستاکە ئەڵێت ناتوانم هیچی بۆ بکەم شەو هاتوون ئازاریان داوم تا سەرەمەگریان بردوم
حەیدەر: ئەو چ قسەیەکە دەیکات یانی گیانی کەسێک هیچی بۆ گرنگ نیە
ئەمیر:حەیدەر خۆت شێت مەکە ئەو لەخۆشیان وانالێت ئەویش زۆر ترساوە ئەو جنانە جنی ئاسایی نین
حەیدەر:هەرچی بێت مامۆستایەکی تر پەیاکە خێراکە بشگەرێیوە دەی
یونس:حەیدەر چیبوو ئەمیر چی ئەڵێت
حەیدەر:مامۆستاکە نایەت وتی ئازاری ئەویشیان داوە تەواو ترساوە
لەو قسانەیا بووین مستەفا هاواری کرد و خێرا چوینە ژورەکەی کەف لەدەمی ئەهاتە دەرەوە چوینە لای مستەفا مستەفا چیبوە
احمد:یونس برۆ قورئانەکە بێنە ئەبێ قورئانی بەسەرا بخوێنین
یونس هەلسا رابکات قورئانەکە بێنێت دەرگاکە داخرا گیربوو نەئەکرایەوە مستەفاش بەردەوام کەفی لەدەم ئەهات و خوینیشی لەگەل تیکەل بو وتی ئەوان ئەمکوژن شت لەگیانم ئەچەقێنن
احمد ویستی قورئان بەسەری دا بخوێنێ زەبرێکی قورسی بەرکەوت گشت گیانی رەق بوو  منیش هەولمدا دەمم بەستراو هیچم پی نەئەوترا بیلێم هەرچیمان ئەکرد نەمان ئەتوانی مستەفا کۆنترۆل بکەین چاوەکانی سوربون و پڕبون لەخوێن دەستی لەدیوارەکەیا ئەخشاند لاشەی مۆر ببویەوە لەدەستی ئیمەیا مرد  ئینجە دەرگاکە کرایەوە یونس هاتە ژورەوە هەموو شتیک درەنگ بوو مستەفامان لەدەست چوو پاش چەند خولەکیک احمد هۆشی هاتەوە خەریک بوو شێت ببین بۆ مستەفا فرمێسک لەچاوەکانمان نەئەوەستا لەناو دەستی ئیمەیا جنەکان کوشتیان
تەلەفۆنمان بۆ ئەمیر کرد ژمارەکەی داخرابوو
لێکۆڵەر:دواتر
حەیدەر:هەر ئەوەندەبوو دواتر لای ئیوە بیستمان کە ئەمیر و دایکی مستەفا لەکاتی گەڕانەوەیان دا توشی ڕوداوبونەو ئەوانیش گیانیان لەدەست داوە
------کۆتایی------
ئەوەی کە خوێندتانەوە ئەو روداوەبوو کە حەیدەر و احمد و یونس بۆ لێکۆڵەرەکەیان گێرایەوە دوای ئەوەی مستەفاو ئەمیر و دایکی مستەفا گیانیان سپارد
نهێنی گۆڕستانەکەش وەک خۆی ماوەتەوەو نازانین چ کەسانێکی تریش توشی ئەو روداوە ئەبن هاوشێووەی حەیدەر و هاوڕێکانی
بەهیوای چێژێکی هەبووبێ بۆتان

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
کــــــــۆتایی
ڤۆت!!

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 18 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

'گۆڕسـتانـی نەفرەت لێـڪراو'Where stories live. Discover now