(خوێندەویەکی خۆش✨🫶🏼)
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
#گۆڕستانی_نەفرەت_لێکراو🔞
#بەشی_دەیەم🔞
احمد هاواری کرد و بانگی ئەمیر و یونسی کرد خێرا بێنە ژورەوە ئەمیر و یونس بەخێرای بەسەر دەرگاکە پازیان دا
مستەفا ئەی ویست برواتە سەربان ڕابکات من و احمد خێرا گرتمان نەمان هێشت بجولێت جەستەی زۆر زۆر قورس ببو بەزۆر دەمان توانی کۆنترۆلی بکەین و رای بگرین ئەمیر بەیونسی وت خێرا بڕۆ دەرگا لە مامۆستا بکەوە یونس رۆیشت دەرگا لەمامۆستا بکاتەوەو مامۆستا هاتە ژورەوە مستەفا وەک شێتێکی لێ هاتبوو
مامۆستاکە وتی هەلیگرن بیبەن بۆ ژوری خۆی مستەفامان هەلگرت توند گرتبومان بردمان بۆ ژوری خۆی دامان نیشاند مامۆستاکە هات بەرامبەر ئەمیر دانیشت دەستی کرد بە خوێندنی قورئانی پیرۆز
وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ، وَلَوْ أَنَّهُمْ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَمَثُوبَةٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ خَيْرٌ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ].
دوای خوێندنی ئەم ئایەتە مستەفا تەواو شێت بوو چاوەکانی سپی سپی ببون نەم هێشت جولە بکات خەریک بو گڕی ئەگرت گازی لەدەستم گرت لەدەستم رای کرد پەلاماری مامۆستاکەی دا
خەریک بوو مامۆستاکەی ئەخنکاند من و یونس و احمد و ئەمیر خێرا گرتمان تا مامۆستاکەمان لەژێر دەستی مستەفا دەرهێنا دایکی مستەفا خێرا گوریسێکی هینا تا بتوانین مستەفا کۆنترۆل بکەین مستەفامان بەستەوە مامۆستاکە دوبارە دەستی کردەوە بەخوێندنی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز کە تایبەتن بە دەرکردنی جن لەلاشەدا[وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ، إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ]
مستەفا هەر هاواری دەکرد دەی وت تخوا بێدەنگی کەن خەریکە دەمکوژێت بێدەنگی کەن با هیچی تر نەلێت دەمکوژێت وەک مریشکێکی سەربڕاوی لێ هاتبوو مستەفا
مامۆستاکەش بەردەوام قورئانی ئەخوێند تا مستەفا بورایەوە بردمانە سەر جێگاکەی دامان نا چەند ئایەتیکی تری قورئانی بەسەردا خوێند نزیکەی سەعاتێک ئینجە مامۆستاکە وتی قورئانێک لەژورەکەی دا ئەنێم با ژورەکەشی دایم قورئانی لێ بخوێندرێت تا جنەکە نەتوانێت بگەرێتەوە لاشەی
ئەمیر و یونس لەگەل مامۆستاکە رۆیشتن تا بیگەرێننەوە ئیمەش لای مستەفا ماینەوە
قورئانمان لەژورەکەی مستەفا پێ کردبوو تا پارێزراو بێت لەجن احمد وتی من پێوئستە بگەرێمەوە ماڵ تۆ لێرە بمێنەرەوە حەیدەر گەر کارت نیە با بەتەنها جێی نەهێلین ئەمشەو
وتم باشە احمد گیان تۆ بگەرێوە خەمت نەبی من لێرە ئەمێنمەوە هەم دوایش یونس و ئەمیر دەگەرێنەوە لەگەلم دەبن
احمدم تا بەر دەرگا بەرێ کرد خۆشم لای مستەفامامەوە دوای ٢٠ خولەکێک یونس و ئەمیریش گەرانەوە وتمانە دایکی مستەفا ئەگەر روخسەت بێ ئیمە ئەمشەو لیرە ئەبین بۆ دلنیابون لەدۆخی مستەفا دایکی مستەفا زۆر پی خۆشبوو کە لەوی ماینەوە شەو داهات و نانی ئیوارەوەمان خوارد...چاوەروانی بەشی یانزەیەم بن
YOU ARE READING
'گۆڕسـتانـی نەفرەت لێـڪراو'
Horror(چیرۆک تـــــرســـــــناک) سەرسام ئەبن بەوانەی گوێتان لێ ئەبێت چونکە لەوەیە هەرگیز نەتان بیستبێ چیـــڕۆکی گۆڕێــک یان گۆڕستانێکی نەفرەتی تکایە ئەگــــــەر تەمەنێکــی بچــوکت هەیە خوێنەری ئـــــەم چیرۆکە مەبــە🔞!