7|بەڵێنی ئەو

1K 119 65
                                    






Jungkook Pov

وتاری مامۆستاکە کۆتایی هات، وتارەکە ئەوەندە خراپیش نەبوو.. ئەو تێبینیانەی کە نوسیبووم دامخست، ئەمە کۆتا وتاربوو لە پۆلەکەمان بەڵام هێشتان کاتی نانی نیوەڕۆ نیە هەڵسام لە جێگاکەم "هێی-" قسەکەم بە تایهیۆنگ بڕی "سەیرکە تایهۆینگ دەزانم باوکت کار دەکات لە کۆمپانیای باوکم، باوەڕم پێبکە
ناتوانم بە باوکم بڵێم کە باوکت بەرز بکاتەوە
یان شتێکی لەو جۆرە تکایە بوەستە ئەگەر ئەتەوێت بەو مەبەستە یان بەهەر مەبەستێکیتر قسەم لەگەڵ بکەی" وتم

ئەو ڕوخساری گۆڕا بۆ بەتاڵی "تۆ بەو شێوەیە بیر لە من دەکەیەوە؟" ئەو لەشوێنەکەی هەڵسایەوە "باوکم پێگەیەکی باشی هەیە لە کۆمپانیا، پێویست ناکات لە کەس بپاڕێمەوە بۆ ئەوه، تەنانەت ئەگەر باوکم کارەکەشی لەدەستدا تکاتان لێ ناکەم" ئەو
وتی و دەتوانم ببینم کە ئەو توڕەبووە
هەستم بە تاوان کرد کە بەو شێوەیە من قسەم لەگەڵی کرد.

چاوەڕێم دەکرد بۆ تەواوکردنی ئەو
ڕستەکەی کە ئەو منی وەستاند لە ڕۆیشتن بۆ
دەرەوە... ئەو هەناسەی هەڵکێشا "من دەمویست پێتبڵێم ئەگەر ئەتەوێت تاقیکردنەوەی نیشتمانی بکەی... پرۆفیسۆرەکان ڕێگەمان پێ دەدەن کە ئامادە بین لە پۆلەکانی تر.. وانەکانمان زوو تەواو بوون ئەمڕۆ. بۆیە وەک نوێنەری پۆلەکە ئەرکی من بوو ئەوەت پێ ڕابگەیەنە کەواتە خوات لەگەڵ" ئەو کەمێک بە تۆنی توڕەیی وتی

دەستی کرد بە ڕۆیشتن.. "هێی چاوەڕێ بکە" . ئەو
وەستا و بە دەموچاوێکی بەتاڵەوە سەیری کردم "ببورە" وتم "من ڕەق بووم لەگەڵت، من نەمویست قسەت لەگەڵ بکەم وەک ئەوە" زیادم کرد من نازانم چۆن وتووێژ لەگەڵ هاوڕێ بکەم بەڵام بەلایەنی کەمەوە دەتوانم داوای لێبوردن بکەم لە هەڵەکانم.. زەردەخەنەی کرد.
"باشە." بێدەنگ مایەوە "تۆ دەتەوێت لەگەڵ من بێیت بۆ بەشی سێیەم وات لێدەکات یادەوەریەکانی ساڵی پارت بێتەوە بیر!" پێم وابوو له ئێستایە نایەوێت قسە لەگەڵ من بکات بەڵام ئەو پرسیاری لەمن کرد بە خەندەیەکەوە
باشە پێویستە تاقیکردنەوەی نیشتمانی بکەم
بۆ ئەوەی لە باوکم ئازاد بم.. من سەرم ڕاوەشاند بە مانای ڕازیبوون "کەواتە چاوەڕێی چی دەکەی خۆت بناسێنە بە پۆلەکە دواتر ئێمە با بڕۆین" . جارێکی تر سەری خۆم ڕاوەشاندەوا

دوای ئەوەی خۆم ناساند به پۆلەکە ئێمە هەردووکمان ڕۆیشتن بۆ بەشی سێیەم تایهیۆنگ بەردەوام بوو لەوەی قسەم بۆ بکات، باشە ئەو کوڕێکی شیرنە ڕاست بڵێم حەزم لەوەیە کاتی لەگەڵ بەسەربەم

چوینە ناو پۆلێک کە هەروەک ئەوەی خۆمان وابوو ئێمە بە بێدەنگی چوینە پشتەوە دانیشتین وە وانەکە بەردەوام بوو
چاوەکانم چوونە سەر جیا کە پێنج بۆ شەش کورسی لەپێش ئێمە دانیشتبوو ئەو بەتەواوی تەرکیزی لەسەر وانەکە بوو، زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم درووستبوو "واو! نەمدەزانی کە تۆ زەردەخەنەیەکی وا جوانت هەیە" تایهیۆنگ وای وت زەردەخەنەکەم کاڵ بۆوە ئەو سەیری جیای کردو دووباره سەیری منی کردەوە "ئەو جوانە، وانیە؟" ئەو وتی من بێدەنگ مامەوە وڵامی پرسیارەکەم نەداوە

Step Brother | JJK✓Where stories live. Discover now