16|توڕە

1K 121 30
                                    








Jia pov







گوێم لە کەسێک بوو کە لە دەرگاکەی دەدا سەرەتا پشتگوێم خست و دووبارە چومە خەوەوە بەڵام جارێکی تر بیستمەوە چاواکانم کردەوە بینیم جۆنگکوک بە ئارامییەوە خەوتووە و منی لە باوەش گرتوە بەخێرایی هەستام و جۆنگکوکم هەژاند "هێی هەڵسە کەسێک لەدەرگا ئەدا" جۆنگکوک هەڵساو چاوەکانی خوراند ئێمه کۆدی دەرگای ماڵەکەمان گۆڕی بۆهەر حاڵەتێکی لەناکاو چونکە ئێمە هەرگیز نەماندەزانی کەی ئەوان دەگەڕێنەوە وە بەختمان باشبوو ئەمڕۆ یارمەتیدەر بوو بۆمان.. هەردووکمان هەستاین و چووینە خوارەوە دەرگاکەمان کردەوە دایک و باوکمان بینی

هاتنە ژوورەوە "بۆچی کۆدی دەرگاکەتان گۆڕیوە؟" باوکی جۆنگکوک وتی جۆنگکوک دەمی کردەوا تا شتێک بڵێ بەڵام من بە خێرایی قسەم کرد "کرێکارێک ڕۆژێک کۆدەکەی بینی بۆیە گۆڕیمان" وتم پێدەچوو بڕوای نەکردبێت "تیڤی ژوورەکەم تێکچووبوو بۆیە ناچار بانگیم کرد بۆ ژوورەوە تا چاکی بکات وە من دڵنیا نەبووم ئایە بینیویەتی یان نا بۆیە هەرکە ڕۆیشت من گۆڕیم" وتم وادیار بوو جۆنگکوک بێزاربوبێت بە درۆکانم بەڵام هیچی نەوت باوکی تەنها سەری لەقاند وە دایکم ڕاستەوخۆ چووە ژوورەکەیان و باوکی بەدوایدا ڕۆیشت

"بەدوام بکەوە" جۆنگکوک وتی و ڕۆیشتە سەرەوە منیش هەناسەیەکم هەڵمژی و بەدوای کەوتم ڕۆیشتین بۆ ژوورەکەی و ئاوڕی بۆلای من داوە قۆڵەکانی لەسەر سینگی دانا "ڕوونکردنەوە" وتی "دەمانتوانی چیتر بڵێین؟" پرسیم "بێگومان ڕاستیەکان" وتی "ئەو ڕاستیەی کە ئێمە نیگەران بووین بێنە ماڵەوە ڕەنگە ئێمە ببین کاتێ س* دەکەین" وتم "بەڵێ" وتی. .. برۆکانم گرژکرد

نزیک بۆوە "دێوێنێ پێت نەگوتم دەتەوێ سەرەتایەکی نوێ بەبێ هیچ ترسێک دەستپێبکەین؟" پرسی سەیری خوارەوەم کرد و سەرم هەژاند "بەڵام ترسام" بە چرپەوە وتم گوێم لێبوو ئاهێکی هەڵکێشا هات و باوەشی لێدام "باشە با جارێ باسی ئەوە نەکەینەوە... ئێمه پێیان دەڵێین دوای تاقیکردنەوە نیشتمانیەکە باشە؟" ئەو وتی و منیش سەرم هەژاند و زەردەخەنەم کرد
























































































هەموومان پێکەوە نانی بەیانیمان دەخوارد وەک چەند مانگێک پێش ئێستا کە بەڕاستی حەزم لێی نیە ئەگەر ئێمە ئەو دووەمان بووباین بی وەستان قسەمان دەکرد تەنانەت لەکاتی نانی بەیانیانیشدا بەڵام ئەمڕۆ بێدەنگیێکی مردوو بوو.. "بیستوومە کە دایکت بینیوە؟" باوکی پرسی "بەڵێ" وڵامی دایەوە "بەڵام بۆ جیا لەگەڵ خۆت دەبەی؟" پرسی سەیریم کرد چۆن ئەوەی زانی؟ دایکم سەیری کردم.. پیم مەڵێ ئەوان چاودێریمان دەکەن.. جۆنگکوک سەری بەرز کردەوە "ئەوە کاری تۆ نیە" وتی و چەناگەی گرژ کرد

Step Brother | JJK✓Where stories live. Discover now