18|کۆتاییەکی خۆش

883 97 56
                                    










Jia pov



بەناو کەمپەکەدا ئەڕۆیشتم بۆ بینینی خۆشەویستەکەم ئێستا دوو مانگ دەبێت کە ئەو ڕۆیشتوه له ماڵ ئێستا ئەو لەگەڵ تایهیۆنگ دەمێنێتەوە...دەربارەی تایهیۆنگیش.... من و جۆنگکوک زانیمان کە باشترین هاوڕێم جۆی لەگەڵ تایهیۆنگ ژوان دەبەستن هەفتەیەک پاش ئەوەی کە من و جۆنگکوک بڕیارمان دا کە بەڕاستی ژوان ببەستین بێ ڕۆڵ گێڕان، هەمووکات من دەمزانی شتێک لە نێوان ئەو دووە هەیە من زۆر دڵخۆشم بۆ هەردووکیان

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیە من لەسەر جۆنگکوک وەستاوم بێتە دەرەوە ئەو بەڕاستی زۆر بە قوڕسی خوێندی و خۆی ئامادەکرد بۆ تاقیکردنەوە.. ئەو بڕیاری داوە لە بەشی پۆلیس بێت

___________________

هەمووان دەستیان کرد بە دەرچوون لەناو کەمپەکەدا منیش چاوەڕێی جۆنگکوک بووم چاوەکانم بەردەوام دەگێڕا بەناو خەڵکەکەدا

زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر ڕووخسارم درووست بوو کە بینیم بە زەردەخەنەوە بەرەو لام دێت ڕامکرد بۆلای و توند لە باوەشم گرت... "زەردەخەنەکەت پێم دەڵێ کە بە باشی ڕۆشتووه؟ ئایه تۆ باشبووی ڕاستە؟" پرسیارم لێکرد هێشتان دەمویست دڵنیا بمەوە ئەویش پێکەنی و؟سەری هەژاند "نایاب بوو" وتی ئێمه هەر لەناو باوەشی یەکتردا ماینەوە بەبێ ئەوەی هەست بکەین کە ئێمه هێشتان لەناو کەمپداین... باوشەی جیاکردووە سەیری کردم "با بڕۆین بۆ ژوانێک ئەمڕۆ... ژوانێکی نایاب" وتی پێکەنیم "باشە" جۆنگکوک لەوەتەی ماڵی جیا کردووەتەوە وازی هێناوە لە بەکارهێنانی پارەی باوکی ئەو پارەیە بەکاردێنێ کە پاشەکەوتی کردبوو لەکاری کافێکە

بەپێ ڕۆیشتین بۆلای ئۆتۆمبێلەکەم جۆنگکوک تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەشی بەجێهێشتوە وەک ئەوە وایە کە ڕایکردبێت و هەموو شتێکی بەجێهێشتبێت.. بەڵام دەزانین کە باوکی هێشتان چاودێری دەکات وە هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئێمه نیە من ئێستا ئامادەم ڕووبەرووی دایکم و باوکی ببمەوه لەگەڵ ڕاستیەکان من ئامادەم پێیان بڵێم کە ئێمە ئاشق بووین و دەمانەوێ هاوسەرگیری بکەین .... باشە .. هاوسەرگیری دەکەین گەر ئەوانیش ڕازی نەبوون































































دوای سێ ساڵ





























ئێمه له بوسانین من و جۆنگکوک پێکەوە ڕامان کرد وە ئێستا لەگەڵ دایکی جۆنگکوک دەژین بەڕاستی ئەو لەگەڵمان زۆر باشە زۆرم خۆشدەوێ.. زۆر خەمخۆر و خۆشەویستە وەک دایکم سەیری دەکەم و پێی دەڵێم دایکە

شتە گرینگەکە ئەوەیە ئێمە بۆ ماوەی دوو ساڵە کە هاوسەرگیریمان کردووە وە ئێستا من دووگیانم لە مانگی حەوتەمی دووگیانیم!!

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 12 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Step Brother | JJK✓Where stories live. Discover now