ڪچ لـە کـومـەڵـگـای کـوردیـدا

301 52 77
                                    

️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌

پـارتــی یـەکـەمـ

<<ڪچ لـە کـومـەڵـگـای کـوردیـدا>>

کـچ لە کومەڵگای کوردیدا بە گشتی وەک بئ دەستهەلاتێک
یان کوێلەیێک سەیر ئەکرێت
مانای کچ لایان وایە کە بخوێنێت یان نا گرنگ نیە
چونکە لەکوتاییا ئەڕواتە ماڵی پیاوێکی تر
وەک وتەیێک هەیە کە کورد ئەڵێن
(کچ ماڵی خەڵکە)!

کـچ کـە لـە دایـڪ بو شەرمەزاریە بو دایـڪی
ئەبو هـەوڵـی دابـا کـچ نەبوایە کـور بوایە
(تەبعەن بونی کچ و کور بو باوک دەگەڕێتەوە لەلایەنی علمیەوە ...)
ئـەو کـچـە گـەورە ئـەبێ ئەڕواتە خوێندنگا بەڵام تا دێتو ئەڕوات ئەبێ سەڕی دابخات قسە ڵەگەڵ کەس نەکا
کـە خـوێـنـدنـی تـەواو کـرد مـافـی نیە هـیـچ ئـیشـێک بکات
ئـەبێ چاوەڕێی کـەسێـک بێ بێتو هـاوسـەرگـیری لـەگەلی بکا
مـافـی ئەوەی نـیە خـوی کـەسـێک بو ژیـانـی خـوی هەڵبژێری
مافی نیە خـوشەویستی بکا
مافی نیە بلێت ئــەم کـەسـەم نـاوێ
مـادەم بـاوک و بـراکـانی رازیـن
ئیتر ئـەویـش رازیـە!

کـە هـاوسـەرگـیـریشـی کرد

هـاوسـەرەکـەی خـراپ بێ لەگەڵی
خیانەتی لێ بکا
لێی بدا
ئازاری هەستەکانی بدات
گرنگی پێی نەدا
کەسێکی هیچ بیت
ناچارە ڵەگەڵی بێت چونکە نابێ کچ تەڵاق بدڕێ

ئەگەر منداڵانی هەڵەیێکی کرد خەتای دایکە
گەر نەخوش بکەون هەڵەی دایکە

بەڵام گەر خوی هەڵەیێکی بچوکیشی هەبێ
تەلاق ئەدڕێ
یان ئەکۆژڕێ  بەناوی شەرەفەوە

ئـەم هـەمـویـەش بـە بـیـانـوی
پـاڕێـزگـاری ڪـردن لـە ڪـچ!

مـن ئـەمـانە بە پارێزگاری کردن نازانم
کەتوی باوک و برا و هاوسەر
پارێزگاری لە کچێک ئەکەیت
خو کوێلەی ناکەیت

ناڵێم بەڕەلای بکەن

بەڵام نابێ زیندانیش بکرێ

گـەر لـە مـندالیەوە کچێک بەنازو خوشەویستی گەورە کرا
ئەگەر ئازادیان کرد بەڵام با سنورەوە
ئەگەر جوان پەروەردەی بکەن لەسەر دین و ئیمان
خوی هـیچ هەڵەیێک ناکا

گەر پڕ خوشەویستی بو لەلایەن باوک و برا و خێزانەکەیەوە
ئەو بە دوای خوشەویستیا ناگەڕێت لەدەرەوە
گەر سەیری زوربەی ئەو کچانە بکەین کە کەوتونەتە هەڵەوە
ئەوا دەبینی کە لەلایەن باوک و برا و خێزانەکەیەوە
ئێهماڵ کراوە خوشەویستی پێی نەدڕاوە بئ نازە
بویە ئەو کچە برسی خوشەویستی و گرنگی پێدانە
لەولاشەوە کورێکی سەرسەری و خراپ دێ دوو قسەی جوانی بو ئەکا ئەویش هەرگیز ئەو خوشەویستیەی پیاو نەبینوە لەلایەن باوک و براکانیەوە بویە زوو بڕوای پێ ئەکا
ئەو کورەش بە دڵی خوی یاری پێ ئەکا
دوای باوک و براکانی ئەم کچەش نالێن خەتای ئێمەبو
وا لە کچەکەمان هات
بەڵکۆ دێن زیاتر ئازاری ئەیەن
لێی ئەیەن
زیندانی ئەکەن
بە خراپ ناوی ئەبەن

ڪچحيث تعيش القصص. اكتشف الآن