️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم نازەنینەکانم
ئەمەش پارتی نوێ هی خاتونێکی روح سوک و شیرینە
اها باسی ئەم خاتوونەمەەر کەسێکیش بیەوی بەشداری بکاتن با پێم بلێتن
هەرچی هەیە تەنانەت بە وشەیێکیش بئ دەتوانێ بەشداری بکاتن
دوبارە ئەڵێم ئەم کتێبە هیمن نیە هی ئێوەیە
بویە دەتوانی هەزار جاریش بەشداری بکەیت بەبی دودلی ، هەر قسەییک چیروکێک پەندێک ئاموژگاریێکت هەیە دەتوانی بینوسی بنێری دایئەنیم بەسەر هەردووچاوەکانمـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُممنیش چیروکی خوم باس ئەکەم بوتان کە لە چ دوزەخێک ئەژیم چونکە کچـم!
من تاقاناکەم خوشکم نیە تەنها سێ برام هەیە ژیانم ئاسایی بو وەک هەموو کچێکی دیکەم تا گەیشتمە تەمەنی 13سالی لە تەمەنە کەمەوە نەهامەتی ژیانم دەستی پێکرد ،
منیش وەکی هەموو کچێکی ئاسایی لەو تەمەنە کەوتمە سوری مانگانەوە عادەتەن کە کچ دەکەوێتە سوری مانگانەوە ئەوکات بەتەواوەتی ئامادەییە بو دووگیانی ، واتا کچەکە گەورەبوە، ئێستا بومەتە 16 سال ، ماوەی سئ ساڵە لە دوزەخێک ئەژیم بەهوی "کچ بونمەوە" ،
هەفتەی یەکەم ئاسایی بو بەڵام بو مانگەکانی تر وانەبو ، لەو کاتەۆە ماڵەوە هەموان زاڵ بونە بەسەرمەوە ، کە کچ ئەکەوێتە ئەو حاڵەتەوە واتە سوری مانگانە ئەوە شتێکی حەساس و ناخوشە بوی دەبی ماڵەوە هاوکاری بن و زیاتر گرنگی پێی بدەن بەتایبەت هەستەکانی چونکە زور هەستیارە، بەڵام ماڵەوەم وانەبوم تەنانەت دایکیشم کە خوی کچ بوە دەبێ لێم تێگەیشتبا بەڵام وانیە هەموان خراپن لەو کاتانەدا رەفتاری خراپم لەگەل ئەکەن سوکایەتی زور شتی تر، تەنانەت مانگ و مانگو نیوێکیش دەرەوە نابینم مەگەر بە سوتفە برونە پارکێک ئەویش دەبێ قاچیان ماچ بکەم ، ـێهـ باسی باوکم بکەم ; ئەو قەت کەسێک نەبوە بومن پشگیریم بکات خوشی بوێم قەت باوک نەبوە بوم ، ئەو و دایکم تەنها کوریان هەیە تەنها گرنگی بە کور ئەیەن ئەتوانم بلێم کور پەرستن،
دایکم دەبوایە لەهەستم تێبگ پشتگیریم بکا گرنگی بدات پێم هەست و سوزم پێبدا نەک ئیهانەم بکا بمشکێنێتەوە چونکە "کچـم" ،
ئینجا باسی براکانم بکەم ئەسلەن گوناحە پێیان بلێم برا ئەوان قەت برا نەبونە قەت پشت و پەنام نەبونە بەتایبەت یەکێکیان کە ژیانی لێ تاڵکردوم بەهوی دلپیسیەوە هەموو هەفتەیێک موبایلم دەپشکنێ ، هاورێکانم ، جڵەکانم هەموو شتێکم بەدلی خوم نین چونە دەرەوەی لێ قەدەغە کردووم ، هەمیشە لێم ئەدات ، براکەم زور خوشباوەرە زور جار بەهوی درو و پوختانی خەڵکەوە زور بە خراپی لێی داوم سیلاحی لەسەر راگرتوم ، لێدانەکانی ئەوەندە بەهێز و بئ رەحمانەن کە پەلەی توخ هەموو جەستەمی داپوشیوە ، لەکاتێکدا من بە ئاشکرا ئەیبینم بـراکەم ڕۆژانە چەندین نامەی لە کچی خەڵکەوە بۆدێت لەجیاتی بێت و خوشەویستی رەحم بەمن بدات قسەی خوش و جوان بو خوشکە تاقانەکەی بکات بو کچی خەڵک ئەکات لەگەڵ کچ و ناموسی خەڵک قسەئەکات بەشەو روژ منیشی زیندانی کردوە لەماڵەوە ،
باسی قسەکانیان بکەم ؟! لە بەرد خراپتر قسەی ئەوانە چەندین جار ویستومە خۆم بکوژم لەبەر قسەکانیان ، توشی خەموکی بومە دەرونم بەتەواوەتی تێکچوە ،
ئێستا 16 ساڵم من جاری وایە بە 3 مانگ ئەوجا ئەکەومە سوڕی مانگانە لەجیاتی ئەوەی دایکم بمبا پشکنینم بو بکا نەکا نەخوشیێکم هەبێ یان شتێک چۆنکە دواکەوتنی سوری مانگانە خراپە ، ئەو ماوەیەی وام لێنایەت دایکم هەزار قسەم بۆ ئەکات ئەمە شتێکی حەساسە بۆ کچ بەڵام من ماڵێمان هەمووی ئەزانن بیرمە سەرەتا کە تاخیر بووم چەند لێدان خوارد چونکە پێیان وابوو زگم هەیە دەتوانم بلێم دواکەوتنی سوری مانگانەشم بەهوی ئەوانەوەیە چونکە کە دەرونم تێکچو هورمونم تێک ئەچی بەو هویەشەوە ناتوانم بکەومە سوری مانگانەوە ، ئاخر کەمنێکی زیدانی بە روژیش حەوشە نابینم چون زگم دەبێت، ئەوانە خێزان نین خراپەکارن بەرامبەرم ، هەمیشە هیوام بەخوا هەیە کە روژێک ڕزگارم بکات لەدەست ئەمانە ، هیوادارم ئێوەش لەدۆعای باش وخێر بئ بەشم نەکەن .ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیوادارم ئەم خوشکە لە دوعای خێر بئ بەش مەکەن ،
بەراستی چیروک و بەسەرهاتی زورم بینیوە لەژیانم
بەڵام هیچیان هێندەی ئەمە دڵتەنگی نەکردم
نازانم چونک کەسانێک بەخویان دەلێن خێزان یان دایک و باوک ، ئاخر هەموو کەسێک شایەنی ئەوە نیە ببێ بە دایک و باوک ،
یانی بەهوی ئەوەی کچە ئەم هەموە بەسەری دێنن ، سوری مانگانە شتێکە کە خوا دایناوە ، تەنانەت لە کاتی سوری مانگانە خوا ئافرەتی عەفو کردوە لە نوێژ چۆنکە ئەو بەراستی لەو کاتە بئ تاقەت و هەستیارە
کەچی مروڤەکان،چی ئەکەن لە کچ ئەهوی ئەم عوزره شەرعیەوە کە خوا دایناوە، بەجدی کە چی بلێم کەمە
ناگاتە ئازاری ئەم دوخە، گەر کچکەکە خوی پێی نەگوتبام بڕوام نەدەکرد خێزانێک دایکێک باوکێک هەبن بەو شێوەیە بن ،
هیوادارم هەموتان دوحای خێرێ بوبکەن
"دوعا قەدەر دەگوڕێت"
بویە توی کچ لەهەر کاتێکی سەختدایت بئ هیوا مەبە لە رەحمی خوا
مروڤەکان بئ رەحمن ئەوان بئ بەزەیی ۆ دوڕون
بەڵام خوا وانیە ئەو بەرەحمو بەزەییە تەنها داوای لێبکە ، بویە هەرگیز لەرەحم و بەزەیی خوا بئ هیوا مەبن، سەبر بکێشن بەسەر سەختیەکان و ئازارەکاندا
إِنْ شَاءَ اللّٰه خوا قەرەبوی باش بو هەموو کەسێک ئەکاتەوە،دووبارە ئەڵێم هەرگیز بئ هیوا بەمن
بژین و بەرگە بگرن
هەر کەسێک زولم بکات بەسەری خویدا دەشکێتەوە
گەر لەم دونیایە نەبێ خو لە دونیاکەی تر ڕزگاری نابێ ، بەهوی ئەم کەناسێکی خراپەوە ئازار بەخوتان مەگەیێنن ئێوە بەهێزن دەتوانم ، خودا بارێک نادابە کەسێک کە بزانیت توانای هەلگرتنی نیە، بویە ئەمە تاقیردنەوەیە ، سەخت بی یان بەئازار بێ دەبێ بەرگە بگرین تێیدا سەر بکەویت، ئەوانەشی زوڵم ئەکەن خوا توڵەتان لێان ئەکاتەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه .ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەهیوای سود بۆ هەر کچێک
خواتانڵەگەڵ❤
أنت تقرأ
ڪچ
Hombres Loboڪچ بوون قەدەرە بەڵام خانم بوون هونەرە. هـیـوادارم هـەمـوو کـچـێڪ خـوێنـەڕی بـێـت ئەم کتـێبە هی مـن نـیـە ، هی ئـیوەیە ، بویە هەر کەسێک بیەوێت با ئاگادارم بکاتەوە ئەتوانێ بەشداری تێیدا بکات ، قسیەیێک چیروکێک پەندێک ئاموژگاریێک تەنانەت بە یەک وتەش ئە...