خانمی باڵدار

60 10 30
                                    

Don't forget vote ...!

Enjoy it ...!

~~~~~




چ جیهانێکە ئەمە !
من ئەم جیهانەم بەدڵە، بەڕای ئێوە بۆچی ...؟!
ئێ بێگومان چونکە ئێرە ...

"خاتوو ئیزابێڵ ..؟! هێی ..." لە جیهانەکەم هاتمە دەرەوە بە دەنگی مامۆستا کیم

ئەو مامۆستایەی کە هەرگیز ڕێنادات بچمە نێو جیهانی خۆمەوە

ئاهێکم هەڵکێشاو سەرم بەرزکردەوە



"پێم وابێ دەزانیت کە تۆ لە پۆل دایت!
تۆ هەموو جارێك لەم وانەیە دەخەویت، ئایا تەنها لەم وانەیەدا وایت یان هەموویان ...!؟" کەمێك بێدەنگ بووم


ئۆو خوایە نازانم، تەنها ئەوەیە کەمێك سەر دەخەمە سەر مێزەکەم و تەواو

"نەخێر مامۆستا، من تەنها کەمێك ماندووم" ووتم بەو هیوایەی بڕوام پێبکات

بەڵام بینیم دەستەکانی لەلای سینگییەوە لێکناو بە چاوبزی سەیری کردم


"وەك ئەوەی بڕوات پێبکەم، هەمووجارێك ئەمە دەڵێیتەوە خەواڵوو" ویستم وەڵام بدەمەوە بەڵام کەسێك قسەی کرد

"خەواڵوو نا مامۆستا، خانمی باڵدار" هێند پێنەچوو هەموویان دایانا قاقا

چی پێکەنیناوی لەمەدا هەیە پێم ناڵێن ...؟!


"تەواو بەسیکەن، ئەمە کۆتا ئاگاداریمە بۆت ئیزابێڵ" مامۆستا چاوی لێم سوور کردەوە

بێگومانم کە ئەمجارە من لەناو دەچم، ئەو هاوڕێی براکەمە
دڵنیام پێی دەڵێت

پاش کەمێك وانەکە تەواو بوو
شتەکانم کۆکردەوە ویستم بڕۆم بەڵام ...
کەسێك پێویستە وانەیەك وەرگرێت

چووم و لەپشتەوەی وەستام نەمهێشت بڕوات و گوێچکەییم گرت
ئەو هاواری کرد

"ئای خوایە فریشتەی مەرگم لێرەیە، تکایە وازم لێبێنە" خۆی گرژکردبوو لەئازاردا

"پێش ئەوەی ئەو قسەیەت کردبا بیرت لەمە کردبایەوە تێهیۆنگ'ی گەمژە"

"ئێ من ڕاستییم ووتوە، هەمووان دەزانن کە تۆ خانمی باڵداریت" تێهیۆنگ بەشێوەیەکی منداڵانە ووتی، تەنها بۆ ئەوەی کارم لێبکا و وازی لێبێنم

"وە بۆچی ئەمە بەکاردێنن پێم ناڵێن !" هەمیشە تامەزرۆ بوومە ئەمە بزانم، بەڵام کاتم نەبووە ئەمە بپرسم

| Sweet Soul |Où les histoires vivent. Découvrez maintenant