< 1 >

159 17 13
                                    

📩


📑 ~ pov
Danial Davies





من لە ناو یانەکە دەگەرێم بۆ شاون خۆشەویستەکەم
چاوەکانم شەر دەکەن لەگەڵ گڵۆپە رەنگاو رەنگە خێراکان
پەرۆشم بۆ بینینی پیاوەکەم
بیری ئەو دەکەم




کەمێک گەرانیـتر هاورێکانی ئەوم بینی وە ئەویش لەوێیە دڵنیام
خەندەم کرد و نزیکی ئەوان کەوتمەوە هەندێک منیان بینی تەنیا دەستم بەرز کردەوە و سڵاوم کرد دواتر من پشتی شاونم بینی لەلای دیوارەکە
ئەو ماچی کچێک دەکات !!





دڵنیام شاون سەرخۆشە وە کچەکە سوود لەو سەرخۆشیە وەردەگرێ
خێرا نزیکبوومەوە و پاڵم بەوان وەناو ئەوان لەیەک جیابونەوە
شاون سەریسورما کە منی بینی ئەو تەنانەت یەک ئاسەواری سەرخۆشی پێوەنییە، مستێکم لە سینگی داو پاشان بە خێرای بەرەو دەرەوە هەنگاوم نا




لەبەردەم یانەکە وەستام ماوەیەکی زۆرە وەستاوم !!
شاون نەهات ئەو خوێریە نەهات بە دوام ؟؟



کاتی زیاترم بە فیرۆ نەدا تەکسیەکم گرت
راستەوخۆ بۆ بەشە ناوەخۆیەکەم چووم




چوومە ئەو ژورەی لێی دەمێنمەوە
ئەوێ ناوچەی کچانەبوو هاوژورەکانم لەگەڵ کچانیـتر لە ژورە جیاکان هەموویان کۆببونەوە، کاتێک منیان بینی رایانکێشام و جەنتاو پێڵاوەکانیان لێ سەندم پاشان من هەوڵدەدەم شاون فرێبدەمە ئەو زبڵەی پێشم و خۆشی لەو کاتە ببینم

بەڵام خیانەتی شاون زۆر زۆر گەورەیە
ئێوە چیرۆکی خۆشەویستی ئێمە نازانن




کات درەنگی کرد هەر بە جلەکانم پاڵکەوتم بە هیوای خەو
بەڵام خەو هیوای راستی من نەبوو هیوای راستیم ئەوەبوو
شاون نامە بنێرێت و بڵێت دانیاڵ ئەوە هەڵە تێگەیشتنێکە




بەردەوام سەیری شاشەی مۆبایلەکەم دەکەم بۆ دۆزینەوەی نامە بەڵام
تەنیا ئاگاداری ئینستاگرام و فەیسبوک دەبینم
شاون هیچ ئاسەوارێکی نییە !




بەرچاوم هەمووی دوکەڵی رەشی بیرکردنەوەکانم بوو
دەنگی ئاگەداری مەسینجەرەکەم وەک بایەکی خێرابوو
دوکەڵەکەی بڵاوە پێکرد

📞


« دانیال، بە ئاگای ؟ »



« بەڵێ شاون من بە ئاگام »
« چاوەرێ بووم تۆ نامە بنێری وە رونکردنەوەم پێبدەی »



Docile & Meek ( K.NJ ) Where stories live. Discover now