< 27 >

54 7 320
                                    

📩


Pov ~ 💭
Kim namjoon


خوانی بەیانیمان لە ماڵەوە خوارد لەگەڵ خێزانەکەم
پاشان چوومە شوێنی ئاهەنگەکە بۆ دڵنیای

سکرتێرەکەم پێداچونەوەی بۆ لیستی میوانەکان کردەوە
وە خۆشم سەیری هۆڵەکەم دەکرد

« جۆنگ پێداچونەوە بۆ خواردنەکانیش بکەن »

« بەسەر چاو »

گەرامەوە ماڵەوە لە کاتی خوانی نیوەرۆ
بەڵام سفرەیەکی چۆڵم بینی کە تەنیا خواردنەکان سڵاویان لێ کردم

لە ماڵەکە گەرام
کیۆنگ مین لە ژورەکەی لەگەڵ ستافێک
کەروێشک لە ژورەکەی لەگەڵ ستافێک
دایکم لە کوێیە ؟

ژورەکانم جێ هێشت و لە ژورەکەم پشوم دا
بە ئاگا هاتم بەهۆی دەنگە دەنگێک


« هییۆن چی دەکەی لێرە ؟ »

« جلەکانتم هێنایە ژورەکەت

ماڵەکە هەمووی سەرقاڵە بە ئافرەتەکان
ناچار من هێنام »

گەرماوێکی درێژم کرد و روخسارمم پاک کردەوە
بە هێمنی جلەکانمم پۆشی جگە لە چاکەتەکەم

قژمم وشک کردەوە و ستایلم کرد
کاژمێرێکی گران بەها و پێڵاوێک
پاشان بۆینباخێکم هەڵبژارد


خەریکی بەستنی بۆینباخەکە بووم
لە دەرەوە دەنگی هەندێک کەس دەهات
پاشان دەنگی دەرگای ژورەکەم هات



« وەرە »


« کاکە دێیت حیسابی ستافەکە بدەیت »

« وا دێم »
چاکەتەکەمم پۆشی و جزدانەکەمم هەڵـگرت و چومە نهۆمی خوارەوە


دەوای کەمە گفتوگۆیەک چەکم نوسی و پێمدان
پاشان سەیری کیۆنگ مینم کرد کە لەلام وەستابوو
بە جلە سورە جوانەکەی


« دانیاڵ لە سەرەوەیە
منیش چاوەرێی دایکم دەکەم بێتەوە »


« لە کوێیە ؟ »

« لەگەڵ هەندێک لە خانمەکان چونە ئارایشتگا
بۆ خۆئامادە کردن »


Docile & Meek ( K.NJ ) Where stories live. Discover now