"داوای لێبووردن دەکەم."
ڕیبێکا
وەک ئەوە وابوو هەموو هەوای سییەکانم وشک بووبێتەوە تەنها داوای لێبوردنی لێکردم؟ باشە پێشبینی بکە ئەو وادەڵێت بەجدی! بەڵام زۆر بەداخەوە من لێی خۆش نابم لە ئێستادا یان هەر کاتێکی تر
سەیری دوور لە ئەوم کرد و بێدەنگیەکەم لە باوەش گرت پێم وایە ئەو ئەوە وەک ئاماژەیەک وەرگرت بۆ بەردەوامبوون"ئەوەی من لەگەڵتم کرد ڕاستنەبوو من ئەوە لەگەڵ ژنان ناکەم ئەوە نییە کە-"
بە توندی ڕووم لێکرد" بەڵام تۆ ئەوەت لەگەڵ کردم" ئەویش بۆ ماوەیەک بێدەنگی کرد.
"وە هەوڵ دەدەم ئەوەی کە کردوومه ڕاستی بکەمەوە بەڕاستی_"
"داوای لێبوردن دەکەیت"گاڵتەم پێکرد"پێویستم بە داوای لێبوردنەکەت نییە ئیمێلیانۆ من نامەوێت- گرنگ نییە چی بڵێیت یان چی دەکەیت ئەوە ناگۆڕێت ئەو ڕاستییەی کە تۆ لە ڕووی دەروونییەوە منت شکاند ئەوە ناگۆڕێت ئەو ڕاستییە بگۆڕم کە ڕقم لێتە ناتوانم لێت خۆش بم و بە دڵنیاییەوە ناتوانم ئەوەم لە بیر بچێت ئەوەی تۆ کردووتە هەوڵدەدەم ئەو ئەزموونە ترسناکە تێپەڕێنم."
سەیری کردموو بڕۆیەکی بەرز کردەوە"تۆ ئەمەم بۆ ئاسان ناکەیت وانییە؟" چاوم لێ دوور خستەوە.
"من هیچ دروست ناکەم- تەنها نامەوێت گوێم لە داوای لێبوردنەکەت بێت بێسوودە لێت خۆش نابم... هەرگیز بۆیە دەتوانیت داوای لێبوردنەکەت بۆ خۆت هەڵبگری" هەناسەیەکی ئارامم هەڵمژی دوای ئەوەی ناخم بەتاڵ کردەوە
کەمێک تووشی شۆک بوو بەم شتە"هەرگیز بە کەس ناڵێم ببورە هەرگیز ڕێگەت پێنادەم یەکەم داوای لێبوردنم ڕەت بکەیتەوە."
"کەواتە؟ ببورە کە ڕەنگێکی سوورم خستۆتە سەر شانازیەکەت پێویستم پێی نییە بۆیە ڕەنگە بتوانین وا نیشان بدەین کە ئەمە هەرگیز ڕووی نەداوە تۆ هەرگیز داوای لێبوردنت لێ نەکردم با هەروا جێی بهێڵین ئایا تۆ دواناکەیت لە کارەکەت؟ ئەم بزوێنەرە هەڵگیرسێنە با بجوڵێین"وتم چاوەکانم بە چاوەکانی ئەوەوە گیر بوون.
YOU ARE READING
||چــــــواردە شەو||✗
Romanceناچار بوو دوو هەفتە لەگەڵ ئەهریمەنێکی وەک ئیمێلیانۆ ئەلفریدۆ بەسەر ببات ژیانی ڕیبێکا لویس بۆ خراپتر گۆڕا ڕێبێکا لویس لە گەشتکردندا بۆ ئەو شارۆچکەیەی کە لێی لەدایکبووە لەگەڵ بێبەزەییترین گەوادی شارەکەدا تووشی دەمەقاڵێ دەبێت ئەو کچە نەیدەزانی کە ئەو ک...