𝑆₁☆𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟☆12

770 122 130
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






ئیمێلیانۆ







پەشیمانم! تەنانەت دەبوو ئەمەم لەبەرچاو بگرم!
لێرە بەڕاستی زۆر هەوڵ دەدەم سەرنجم لەسەر شاشەی بەردەمم بێت و سوێند دەخۆم هەمان دێڕم دە جار خوێندووەتەوە دە جاری نەفرەتی! ڕوناکییەکم بە ئاراستەی ڕیبێکا نارد تەنها شتێک کە کردی ئەوە بوو کە بە بێتاوانی زەردەخەنەی بۆ کردم پێش ئەوەی بەردەوام بێت لە لێدانی زەویەکە بە پاژنەی پێڕاوەکەی و دەنگە بێزارکەرەکەی بەنجەی لەسەر مێزەکە







ئەو بە تەواوی سەرکەوتوو بوو لە سەرقاڵکردن و بێزارکردنی من نەک وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کە هێمن بێت و میهرەبان بێت لە شوێنی کارەکەم یان هەر شتێک هیچ هۆکارێکی نەبوو بۆ ئەوە ئەوەندە ڕقی لێمبێت دەموت لەوانەیە گرنگی بە ئارامیی دەروونیم بدات.





هەوڵم داوە پشتگوێی بخەم هەوڵم داوە ئەو دەنگە بێزارکەرانەی کە دەیکرد لە بیریبکەم بەڵام مەحاڵ بوو چونکە تا زیاتر هەوڵمدا پشتگوێی بخەم دەنگی بەرزتر بوو "تکایە دەوەستیت" ڕەنگە ئارامترین تۆنم بەکار هێنابێ کە دەمتوانی بەکاری بێنم چاوەکانی بەرز کردەوە تا چاوی بە چاوی من بکەوێت چاوەکانی بە بێتاوانییەکی درۆینە فراوانتر بوو.






"بەڵام بۆچی چیم کردوە؟"وتم "تۆ دەزانی چی دەکەیت ڕیبێکا تەنها بوەستە بەڕاستی زۆر هەوڵ دەدەم تەرکیز بکەم لێرە."






"هەرچییەک بڵێیت تۆ" بە شیرینی زەردەخەنەی بۆ کردم گۆشەکانی چاوەکانی چرچ بوون بۆ ئەوەی نیشانم بدا چەند بە ڕەقیەوە پێدەکەنێ بۆ و دەستم دەکرد بە ڕەقبونەوە لەو خەندەیەی بۆ ماوەیەکی کورت بێدەنگ بووم دواتر دەستم کردەوە بە کارەکەم







ڕێبیکا لەناکاو هەستا و بە دەوری ئۆفیسەکەمدا دەسوڕایەوە منیش ویستم پشتگوێی بخەم سەرنجم لەسەر کارەکانم بێت و تەنها وا نیشان بدەم کە تاکە کەسم لەم ژوورەدا بێهیوابووم چونکە نەمدەتوانی خۆم بپارێزم لە چاودێری کردنی هەمو جوڵەیەکی بە بێدەنگی بەڵام بە مەبەست بە دەوری مێزی قاوەکەمدا دەجووڵایەوە پەنجەی ئاماژەی بە ڕووی مێزی قاوەکەمدا دەهێنا پاشان بۆ ڕەفەی کتێبەکانم پەنجەکانی بە نەرمی لە بەرگی کتێبەکانم دەدا کاتێک سەیری کردم بڕۆی بەرز کردەوە وەک پرسیار"بۆچی چاوت لێمە؟"ئەو پرسیاری کرد بەڵێ بۆچی چاوت لێیە لیانۆ؟








||چــــــواردە شەو||✗Where stories live. Discover now